كوپه قاوه‌یه‌ك ده‌بێته هۆى دووربونت له‌نه‌خۆشى شه‌كره
توێژینه‌وه‌كان له زانكۆى هارڤرد (University of Harvard) له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا روونیان كرده‌وه كه خواردنه‌وه‌ى قاوه نه‌خۆشى شه‌كره‌ى جۆرى دووه‌م كه‌م ده‌كاته‌وه و ئه‌و جۆره كه‌پشت نابه‌ستێت به ئه‌نسۆلین به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى له‌وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر. تاقیكردنه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه خواردنه‌وه‌ى كوپه قاوه‌یه‌ك رۆژانه یه‌كسان ده‌بێت به‌كه‌م بوونه‌وه‌ى له رێژه‌ى 13% تووشبون به‌جۆرى دووه‌مى نه‌خۆشى شه‌كره. هه‌روه‌ها گه‌ر رۆژانه بكرێت دوو تا سێ جار كوپێك قاوه بخویته‌وه ئه‌وه ئه‌گه‌رى دووركه‌وتنه‌وه‌ت له‌م نه‌خۆشى به رێژه‌ى 42% كه‌م ده‌بێته‌وه به‌مه‌رجێك خواردنه‌وه‌كه له‌ناكاو به‌رز نه‌كرێته‌وه. شایه‌نى باسه ئه‌و توێژینه‌وه له سه‌ر هه‌شت هه‌زار كه‌س تاقیكراوه كه به‌م ئه‌نجامه‌ى سه‌ره‌وه ده‌رچوو