فەلەک و یوفۆ
لێکۆلینەوەیەکى تازە ... بارستایى رۆح دیارى دەکات  
نوسەر
ئۆزۆن

لێکۆلینەوەیەکى تازە ... بارستایى رۆح دیارى دەکات


لەژێر کاریگەرى ئەو یاسایەى کە دەڵێت ،هەموو بوونێک پێویستى بە بارستایى هەیە، د. ماک دووگاڵ، ئامێرێکى بەکار هێنا کە تواناى پێوانى بارستاى هەبوو لەو کەسانەى کە لە سەرەمەرگدا بوون. لەکاتى مردنى یەکێک لە نەخۆشەکان، گێچى پێوەرەکە دابەزى بەبڕى 21.3گم، کە بەبڕواى زاناکە ئەمە بریتیە لە بارستاى ڕۆح، ئەنجامەکەى لەهەردوو  ڕۆژنامەى پزیشکى ئەمەریکى و نیورک تایمز بڵاوکرایەوە. تاقیکردنەوەکە لەسەر 15 سەگ دووبارە کرایەوە و بەڵام ئەنجامەکان هاوشێوە نەبوون و ئەمجارەیان ئامێرەکە هیچ جیاوازییەکى بارستاى نیشان نەدا،مەتەڵەکەش بێ وەڵام مایەوە. د. دوگاڵ لە رۆشنایی تاقیکردنەوەکە دەڵێت: ئەمڕۆ مەوداى زانستى پزیشکى و بایەلۆجى بەشێوەیەک فراوان بووە کە توانیویەتى سەرکەوتوو بێت لە زۆر بوارى وەک چاندنى گورچیلە و جگەر و دۆزینەوەى ترشى ناوکی و کۆپیکردن و نەشتەرگەرى بە تیشک ....بەڵام ئەوەى بەسەر ئەم زانستەدا زاڵ بووە و تا ئێستاش نیشانەى پرسیار و سەرسوورمانى لەبەر دەمدا مابووبێت مەسەلەى ڕۆحە، کە نازانرێ، چى یە و چۆنە؟إ لە کوێوە هاتووە و بۆ کوێ دەچێت؟إ نەخۆشییەکانى بەچى چارەسەر دەکرێت؟إ

Copyright © 2016 OZONE MAGAZINE - All Rights Reserved