ئاشكرایه كه‌وا كچان خاوه‌ن هه‌ستی ناسكن و زیاتر هه‌ستیارن به‌رامبه‌ر ئه‌و گۆرانكارییانه‌ی كه رووده‌دات له ده‌ورو به‌ریان، بۆیه زیاتر ئه‌وانن كه‌تووشی خه‌مۆكی ده‌بن, زۆر جار كه‌تووشی ئه‌م حاله‌ته ده‌بن واهه‌ست ده‌كه‌ن كه‌ته‌نیا خواردن وایان لێ ده‌كات كه‌وا باشتر بن ئه‌مه‌ش ته‌نیا هه‌ستێك نیه كه‌وا خه‌یاڵت دروستی كردووه به‌ڵكو راستیه‌كی زانستیه و خۆراك ده‌توانێ كار له‌هه‌ست بكات ... بۆیه چ ده‌خۆیت و كه‌ی ده‌خۆیت كاریگه‌رى زۆری هه‌یه له‌سه‌ر خه‌مۆكی. لێره‌دا باس له چه‌ند ئامۆژگاریه‌كى خۆراكى ده‌كه‌ین كه ناسراوبه (دایتی تایبه‌ت به‌به‌رگری كردنی خه‌مۆكی) كه‌وا یارمه‌تیتان ده‌دات به‌هێمنی بمێننه‌وه هه‌رچه‌نده كێشه‌كانتان زۆریش بن :
• ئاشكرایه كه‌می ترشه چه‌وریه‌كان وا له كۆئه‌ندامی ده‌مار ده‌كات كه‌وا زیاتر هه‌سته‌وه‌ر و كاریگه‌ربێ به‌رامبه‌ر خه‌مۆكی بۆیه ئامۆژگاری خواردنی ماسی ده‌كرێت چونكه رێژه‌یه‌كی زۆرى ئه‌م ترشانه‌ى تێدایه.
• كه‌می ڤیتامین كاریگه‌ری نێگه‌تیفى هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ست، بۆیه هه‌وڵ بده به‌رده‌وام بری پێویست له ڤیتامین به‌گشتى و به‌تایبه‌تی ڤیتامین (B) و ترشی فولیك مگنسیوم و زنك كالیسیۆم وه‌ربگریت له‌و جۆره خۆراكانه‌ى له خواره‌وه ناومان هێناوه 0
• پاراستنی رێژه‌ی چه‌سپاوی شه‌كر له خوێن یارمه‌تى هاوسه‌نگیت ده‌دات, ئه‌ویش به پابه‌ند بوون به سیسته‌مێكی خۆراكی هاوسه‌نگ كه كاربۆهێدراتی تێدابێت له هه‌موو جه‌مه‌كان, ده‌توانى پارێزگارى رێژه‌ى شه‌كر بكه‌یت به‌درێژای رۆژ0
له‌باره‌ى ئه‌و جه‌مه سوكانه‌ی كه له‌نێوان جه‌مه سه‌ره‌كیه‌كان ده‌یخۆیت، ئامۆژگاری خواردنی
* شیر و باوی، بسكویتی ئاماده‌كراو له گه‌نم، سه‌وزه‌واتی تازه، شۆربای نیسك، سه‌وزه و میوه تازه‌و وشكراو,مۆز.
گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ى كه پێویسته ره‌چاوى بكه‌ی له‌ماوه‌ى رۆژێكدا ئه‌مانه‌ن:
*رۆژانه خواردنى پرۆتین و ئاسن.
*وه‌رزش كردن به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه.
*زۆر خواردنه‌وه‌ی ئاو, شه‌ربه‌ت له‌ماوه‌ی رۆژ دا.
*پێویسته به‌یه‌كجاری دوربین له خواردنه‌وه‌ی كافاین یان زۆر كه‌می كه‌ینه‌وه.
*دووركه‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه‌ی مه‌ى (كحول).
*پێویسته دوربین له‌زۆر خواردنی شیرنی كێك.
*ئه‌م ئامۆژگاریانه لایه‌نی خۆراكی ده‌كاته هۆی یارمه‌تی ده‌ر بۆ به‌رگریكردنی خه‌مۆكی، له‌ژماره‌كانی داهاتوو ئاشناتان ده‌كه‌ین به‌چه‌ند خالێك كه‌تێیدا خۆتان بتوانن زال بن به‌سه‌ر باری ده‌روونی خه‌راپ كه مه‌رج نیه خه‌مۆكی بێت.