لێكۆڵینه‌وه تازه‌كان دوپاتیان كردۆته‌وه به شێوازێك كه گومانى تێدا نیه, ئه‌و به‌ڕێوبه‌رانه‌ى كه كاره‌كانیان دڵه‌ڕاوكێ(قلق)ى زۆرى تێدایه وایان لێدێت كه توشى به‌رز بوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن بن.
دكتۆر شانتال جیمون و یاریده‌ده‌رانى له زانكۆى لافال له كه‌نه‌دا له گۆڤارێكى ئه‌مه‌ریكى له كه ده‌رباره‌ى ته‌ندروستى گشتى یه كه به دوواییه,ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ى كه به‌ره‌نگارى دڵه‌ڕاوكێ ده‌بن له كاركردندا وایان لێ دێت كه تووشى به‌رز بونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن بن,به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى لیاقه‌یان كه‌مه هه‌روه‌ها یارمه‌تى نادرێن له كاركردندا.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ى كه پێشتر ئه‌نجام درابوو ده‌رباره‌ى به‌رز بونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن ئه‌نجامه‌كانیان جیاواز بوو, به‌ڵام جیمون و براده‌ره‌كانى هه‌ڵسان به پشكنینى 6719 پیاو و ئافره‌ت له به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌ره‌كان كه‌ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18- 65 ساڵ بوو له شارى كبیك,ئینجا هه‌ڵسان به‌وه‌رگرتنى زانیارى له‌و كه‌سانه بزانن تا چه‌ند كارى جه‌سته‌یى ده‌كه‌ن وه ڕابردووى ئه‌و كه‌سانه‌یان له‌گه‌ڵ بارى جگه‌ره كێشان و په‌یوه‌ندى كۆمه‌ڵایتیان وه‌رگیرا. له‌و ماوه‌یه‌ى چاودێرى كردن كه 7,5 سالى خایاند بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى توشى به‌رزبونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن بوون بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و كه‌سانه‌ى (به‌تایبه‌تى پیاوه‌كان) كاره‌كانیان دڵه‌راوكى زۆرى تێدایه دووپله به‌رزتره له‌وانه‌ى كه كاره‌كانیان دڵه‌راوكێى كه‌مى تێدایه.
وه ئه‌و پیاوانه‌ى كه توشى ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌بن ده‌گاته 33% .
هه‌روه‌ها هه‌ڵسان به‌هێنانى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه كاریان نه‌بوو له جێگاى ئه‌وانه‌یان دانا كه تووش بوون به‌م نه‌خۆشیه به‌هه‌مان شێوه ئه‌مانیش توش بوون,وه ئه‌وانه‌ى كه تووش بوون به‌م نه‌خۆشی یه به‌هۆى كاركردن له پیاوان زیاتره له چاو ئافره‌تان.
له ئه‌نجامه‌كانى تردا بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه كار ده‌كه‌ن وه له ناو كار خۆیان پشتگیرى ناكرێن یاخود پشتگیریان كه‌م لێ ده‌كرێت له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌كه,مه‌ترسیان زیاتره به تووش بوون به‌م نه‌خۆشیه له‌وانه‌ى كه زیاتر پشتگیرى ده‌كرێت.له كۆتایی لێكۆاینه‌وه‌كه به‌و ئه‌نجامه‌ى گه‌یشتن كه ئه‌وانه‌ى به‌شدارى كارى دڵه‌ڕاوكێیی ناكه‌ن كه‌متر تووشى به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن ده‌بن.