هه‌ر كه گوێبیستى ده‌سته‌واژه‌ى (هاكه‌رز) ده‌بین یه‌كسه‌ر دڵه‌راوكێ ده‌مانگرێت و توشى ترس و تۆقاندنێكى زۆرمان ده‌كات ئیتر بێ ئه‌وه‌ى هیچ جۆره پۆلێن و پێوه‌رێكمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌كارهێنه‌ران كه كار له‌سه‌ر ئه‌م زانسته ده‌كه‌ن، هه‌موویان به یه‌ك چاو ته‌ماشا ده‌كرێن و به‌دێوه‌زمى جیهانى (ئای تی) ناوزه‌ند ده‌كرێن. من هه‌وڵ ده‌ده‌م كورته باسێكى ئه‌و زانسته بكه‌م و باس له هۆكارو پاڵنه‌ره‌كانى سه‌رهه‌ڵدانى و بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م زانسته گرنگه بكه‌م له‌گه‌ڵ جۆره‌كانى. چونكه ئێستا زانستى (هاكینگ) بووه‌ته به‌شێكى سه‌ره‌كى جیهانى (ئای تى)، پێش ئه‌وه‌ى ده‌ست به بابه‌ته‌كه‌م بكه‌م لاى هه‌موومان ئاشكرایه كاتێك كه زانستى نوێ په‌یدا ده‌بێت لایه‌نى باش و لایه‌نى خه‌راپى تێدایه ئیتر جۆر و شێوازى سوودوه‌رگرتن له‌و زانسته ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌وانه‌ى كه ئه‌و زانسته به‌كار ده‌هێنن، ئایا بۆ چ مه‌به‌ستێك به‌كاردێت بۆ خزمه‌تكردن و به‌ره‌و پێشچوونى كۆمه‌ڵگاى مرۆیی یاخود بۆ تێگدانى؟! به‌ڵام به‌داخه‌وه هاكه‌رز لاى به‌كارهێنه‌رانى كورد به‌ماناى دزینى پاسوۆرد و ئیمێلى یه‌كته‌ر دێت كه ئه‌مه به‌شێكى زۆر بچوك و كه‌م سوودى زانستى هاكینگ (hacking)ه، بۆیه منیش به‌و ئومێده‌م كه ته‌ماشایه‌كى دوورترى ئه‌م زانسته گرینگه بكه‌ن و بزانن ماناى هاكه‌رزى راسته‌قینه چىیه؟ جارێكى دیكه‌ش ده‌ڵێم به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و به‌كارهێنه‌ره كوردانه‌ى كه ناویان له خۆناوه هاكه‌رز من پێیان ده‌ڵێم سه‌یركه‌ن بزانن جیهان چی ده‌كات، سه‌یرى خۆیان له ناو خۆیان دوژمنى یه‌كترن به‌ڵام له ناو ئینته‌رنێتدا بزان ماناى هاكه‌رزى راسته‌قینه چىیه؟! هاكه‌رزانى عه‌ره‌ب چى ده‌كه‌ن و چۆن كۆمه‌ڵێكیان پێكهێناوه به ناوى (كۆمه‌ڵه‌ى جیهاد)ه‌وه دژى ئیسرائیلیه‌كان كارده‌كه‌ن و ڕۆژانه چه‌نده‌ها سێرڤه‌رى ئیسرائیلیه‌كان هاك ده‌كه‌ن له به‌رامبه‌ریشه‌وه ئه‌وانیش چه‌نده‌ها كارى وه‌ك ئه‌وان ده‌كه‌نه‌وه به‌رامبه‌ر عه‌ره‌ب, ئه‌وه‌تا هه‌فتانه سایتى جه‌زیره هاك ده‌كرێت، ئێمه‌ى كورد له جیهانى (ئاى تى)یش دوژمنمان جێهێشووه و ته‌نها بۆ خۆمان ئازاین و هیچى دیكه نا. من له‌و به كارهێنه‌رانه ده‌پرسم كه ناویان له خۆناوه هاكه‌رز به چ ویژدانێكه‌وه ئیمێڵى كوردێك ده‌دزن؟ چۆن په‌نجه‌كانتان له شه‌رما هه‌ڵناوه‌رێت كاتێك له به‌رامبه‌ر شاشه‌ى كۆمپیوته‌ر دانیشتوون و هه‌وڵده‌دن بۆ دزینى پاسوۆردى ئیمێڵى كوردێكى هاونیشتمانى خۆت؟! وه‌ڵامى ئه‌م پسیاره بۆ ئه‌وان جێده‌هێڵم. هاكینگ (hacking) ووشه‌یه‌كى ئینگلیزیه و به‌واتاى كارى سیخورى یاخود سنوور به‌زاندن و ده‌ست به‌سه‌را گرتن، كاتێك كه‌سانى رێپێنه‌دراو هه‌ڵده‌ستن به كردنه‌وه و چوونه ژووره‌وه‌ى سیسته‌مى كارپێكردنى كۆمپیوته‌رى به‌كارهێنه‌رێك به‌رێگایه‌كى نایاسای، به‌و كه‌سه‌ش ده‌گوترێت هاكه‌رز (hacker) كه ئه‌م كاره ئه‌نجامده‌دات كه‌واته ده‌توانین پێناسه‌ى هاكه‌رز بكه‌ین به‌وه‌ى كه (توانایه‌كه بۆ گه‌یشتن به ئامانجێكى دیارى كرا‌و به رێگایه‌كى نایاساى له رێگه‌ى كه‌لێنه بێهێزه‌كانى تایبه‌ت به سیسته‌مى پاراستنى ئامانجه‌كه).ئه‌م زاسته له ساڵى نۆوه‌ته‌كانه‌وه په‌ره‌ى سه‌ندو بڵاوبووه‌وه له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك كه ده‌توانم له‌م خاڵانه‌ى لاى خواره‌وه كۆیان بكه‌مه‌وه.
هۆكاره‌كانى سنور به‌زاندن و پاڵپه‌ره‌كانى:
ده‌توانین هۆكاره‌كانى سنوربه‌زاندن له‌م سێ خاڵه‌ى خواره‌وه كۆبكه‌ینه‌وه:
1- پاڵنه‌رى سیاسی و سه‌ربازى: وه‌ك ئاشكرایه كه پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆژیا به شێوه‌یه‌كه گشتى پشتیان به به‌كارهێنانى سیستمى كۆمپیوته‌ر به‌ستووه له زۆربه‌ى بواره جیاجیاكاندا، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى جه‌نگى سارد‌و جه‌نگى زانیارى و سیخورى له نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌ته زڵهێزه‌كه به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى پشت به‌ستراوه به كۆمپیوته‌ر بۆ سنوربه‌زاندن له پێناوى وه‌ده‌ستهێنانى زانیارى سیاسی و سه‌ربازى و ئابوورى.
2- پاڵنه‌رى بازرگانى: وه‌ك ئاشكرایه هه‌موو كۆمپانیا بازرگانه گه‌وره‌كان له نێوان خۆیاندا له ململانێیه‌كى به‌رده‌وامدان له پێناوى وه‌ده‌ست هێنانى زۆرترین سوود و قازانج، هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه له ئامارێكى تازه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه رۆژانه زیاتر له په‌نجا هه‌وڵى سنور به‌زاندن ده‌درێت له نێوان كۆمپانیا بازرگانىیه گه‌ره‌كانى جیهاندا.
3- پاڵنه‌رى تاكى: یه‌كه‌م هه‌وڵى سنووربه‌زاندنى تاكى به‌ده‌ركه‌وت له‌لایه‌ن قوتابیانى زانكۆكانى ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستى ده‌رخستنى توانه‌كانیان بۆ هاك كردنى كۆمپوته‌رى هاورێكانیان. به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا به‌ڵكو چه‌ندین گروپى تاقمى هاكه‌رز هاتنه كایه‌وه نه‌ك به‌مه‌به‌ستێكى بازرگانى، به‌ڵكو زۆربه‌یان بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجام ده‌دا، هه‌ندێك له پرۆگرامسازه‌كانى كۆمپانیا گه‌وره‌كانى ئه‌مریكا به‌هۆى ده‌ركدنیان له‌سه‌ر كاره‌كانیان وایان لێهات كه‌هه‌رده‌م له‌هه‌وڵى سنوربه‌زاندن و تێكدانى هه‌موو ئه‌و شتانه‌بن كه ده‌كه‌وێته به‌رده‌ستیان به‌مه‌به‌ستى تۆڵه سه‌ندنه‌وه. بۆیه له‌م ڕووه‌وه زۆر له هاكه‌رزه لێهاتووه‌كان ده‌زگیرده‌كران دواى وتووێژ له‌گه‌ڵیان له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئه‌مریكىیه‌وه داده‌مه‌زرێندران به‌مه‌به‌ستى راوه‌دونانى هاكه‌رز له جیهان ده‌ستنیشان كردنى شوێنه‌كانیان.
هاكه‌رزكێن؟
- ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ده‌ست به‌سه‌ر ئامێره‌كه‌تدا ده‌گرن ده‌توانن هه‌موو فایله‌كانى ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ببینن یان بیدزن وكۆمپوته‌ره‌كه‌شت تێكده‌ن. به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌بنه هاكه‌رز (جاسوس) و ده‌توانن هه‌رچىیه‌ك تۆ ده‌یكه‌یت له رێى ئینته‌رنێته‌وه بیبینن و ئه‌وانیش چه‌ند جۆرێكن:
- لێهاتووه‌كان (محترف): ئه‌وانه‌ى له هه‌ڵگرى بروانامه‌ى زانكۆى به‌رزن له بوارى كۆمپیوته‌ر و كاریان شىكردنه‌وه‌ى سیسته‌م و پرۆگرامسازىیه، زۆریش شاره‌زان له سیسته‌مى كارپێكردن و زانیارى ته‌واویان هه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو شته شاراوه‌كان و هه‌ربۆشاییه‌ك و یان هه‌ر بێ هێزىیه‌ك كه‌هه‌یه. ئه‌م جۆره‌یان له ئه‌مریكا و ئه‌وروپان.
- ئاره‌زومه‌نده‌كان: ئه‌وانه‌ن كه هه‌ڵگرى بروانامه‌یه‌كى زانستین كه یارمه‌تیان ده‌كات بۆ وه‌رگرتنى زانیارى و خوێندنه‌وه‌ى كتێبى بیانى و ئاره‌زویه‌كى زۆریان هه‌یه له زانینى پرۆگرامسازى و سیستمى كارپێكردن بۆیه به‌رنامه‌ى ئاماده‌كراو به‌كارده‌هێنن به‌ڵام په‌ره‌ى پێده‌ده‌ن له‌و رووه‌وه‌ى كه پێویستیان له‌وانه‌یه كه بتوان شیفره‌ى به‌رنامه‌كه‌ش بسشكێنن بۆ ئه‌وه‌ى بڵاوى بكه‌نه‌وه به خۆرایى. ئه‌م جۆره‌یان له‌م دوو سێ ساڵه‌ى دوایى زۆر په‌ره‌یان سه‌ند و بڵاوبوونه‌وه له‌به‌ر دوو هۆ: یه‌كه‌میان له‌به‌ر بڵاوبونه‌وه‌ى به‌رنامه یاریده‌ده‌ره‌كان و ئاستى به‌كارهێنانیان، دووه‌م گرانى پاره‌ى ئه‌و پرۆگرامانه‌ى كه كۆمپانیاكان به‌رهه‌میا ده‌هێنان بۆیه واى كرد كه رێگایه‌كى دى به‌كاربێنن بۆ ده‌ست كه‌وتنى ئه‌م جۆره پرۆگرامانه به نرخێكى زۆر كه‌متر له نرخه ئه‌سلییه‌كه‌ى بۆیه ئه‌مانیش ده‌بن بۆ دوو گروپ:
- پسپۆره‌كان (خه‌بیر): ئه‌وانه‌ن كه سنور ده‌به‌زێنن به‌بێ هیج زه‌ره‌رێك، به‌س حه‌ز ده‌كه‌ن كۆنترۆلى سیسته‌مه‌كه‌ت بكه‌ن.
= سه‌ره‌تاییه‌كان: ئه‌وانه‌ن كه به‌ته‌واوى برۆگرامه‌كان نازانن، به‌ڵام شاره‌زاییه‌كى سه‌ره‌تاییان هه‌یه له به‌كارهێنانى، ئه‌م جۆره‌یان ترسناكترین جۆرى هاكه‌رزه چونكه حه‌زده‌كه‌ن پرۆگرامه هێرشبه‌ره‌كه‌ت له‌سه‌رت تاقیبكه‌نه‌وه بێئه‌وه‌ى شاره‌زایى ته‌واویان هه‌بێت له به‌كارهێنانى پرۆگرامه‌كه. به‌هه‌ره‌مه‌كى پرۆگرامه‌كه به‌كاردێنن و بۆیه زۆرجار توشى تێكدانى زۆرمان ده‌كه‌ن.