جیۆلۆجیه‌كانى كوردستان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه چیاكانى كوردستان ته‌مه‌نیان زیاتره له 100 ملیۆن ساڵ و ئه‌و پاشماوه ده‌ریاییانه‌ى كه له ناوچه‌ى ئاكرێ دۆزراونه‌ته‌وه باس له پێكهێنانى ناوچه‌كه ده‌كات به 70 ملیۆن ساڵ .
دواى پێكهاتنى بارودۆخى ئه‌وكات و كه‌م بوونى ئاو له ناوچه‌كه، زه‌وى و زارێكى زۆر به‌دیار كه‌وتووه، هه‌روه‌ها وا مه‌زه‌نده ده‌كرێت چه‌نده‌ها دارستانى گه‌وره‌و چڕوپڕى لێ په‌یدا بووبێت و هه‌روه‌ها ئاو و هه‌وا گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هاتووه. به‌هۆى ئه‌و گۆڕانكاریانه‌وه چه‌ند ئاژه‌ڵێكى جۆراوجۆر روویان كردۆته ئه‌و ناوچه‌یه كه له‌وانه‌یه ده‌یناسۆر بۆ هه‌رسێ جۆره‌كه‌یه‌وه له‌و ئاژاڵانه بێت. هه‌رچه‌نده تا ئێستا كوردستان توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ى جیۆلۆجى به‌رفراوانى تیادا نه‌كراوه.
له‌و دوایى یه دا له گوندى "مام ره‌ش"ى سه‌ر به ناوچه‌ى"شوان" چه‌ند لایه‌نێكى په‌یوه‌ندیدار ئاگادارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شوێنه‌وارى سلێمانیان كرده‌وه كه‌وا له‌سه‌ر گردێك چه‌ند پارچه ئێسكێكیان دۆزیوه‌ته‌وه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شوێنه‌كه له سلێمانیه‌وه نزیكه،بۆیه چه‌ند پارچه ئێسكێك نێردرانه به‌شى زانستى له زانكۆى سلێمانى بۆ شیكردنه‌وه‌ى. دواى چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئێسكه‌كان و هه‌روه‌ها له ناوچه‌كه‌شدا، وا مه‌زه‌نده ده‌كرێت كه پاشماوه‌ى ئێسك و پروسكى دایناسورێك بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له ناوچه‌یه‌كى ده‌شتایى یه بۆیه به به‌سه‌رچوونى ساڵ به‌دیار كه‌وتووه. پاشان له رێگه‌ى ب.گ.شوێنه‌واره‌وه زانكۆكان ئاگادار كرانه‌وه به‌و دۆزینه‌وه‌یه‌و داوایان لێكرا كه راپۆرتێك ئاماده بكرێت بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ى زانكۆ سروشتى یه‌كانى جیهان و هه‌روه‌ها داواش له زانكۆیه‌كى سروشتى ئه‌مریكى بكرێت بۆ سه‌ردانى ناوچه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته.
شایانى باسه كه ئه‌و ئێسكانه‌ى له‌سه‌ر لایه‌كى گرده‌كه دۆزراونه‌ته‌وه 15 - 16 م دریژ و 7 - 8مه‌تر پانیه‌كه‌یه‌تى.