ئه‌گه‌ر خاوه‌نی باشترین و سه‌ركه‌وتووترین پلان بیت و كێشه‌ى دواخستنت هه‌بێت، ڕێڕه‌وی سه‌ركه‌وتنت زۆر كێشه‌ی تێده‌كه‌وێت چونكه لیسته‌كه‌ت پڕ ده‌بێت له كاری ئه‌نجامنه‌دراو و دواخراو، كه سه‌ره‌تا هه‌ڵبستیت به ئه‌نجامدانی كاره گرنگه‌كان و دواخستنی چه‌ند كارێك كه زۆر گرنگ نین، ئه‌وه كارێكی باشه و پێی ده‌گوترێت (ڕه‌چاوكردنی كاره سه‌ره‌كییه‌كان)، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌یت و كاره گرنگترینه‌كان ئه‌نجام بده‌یت و گرنگه‌كان دوا بخه‌یت، ئه‌وه پێی ده‌ڵێن دواخستنی نێگه‌تیڤانه و ئه‌وه ئه‌و دواخستنه‌یه كه باسی لێوه ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر تۆ:
1- له‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ره‌تا ئه‌و كارانه ئه‌نجام ده‌ده‌یت كه خۆشت ده‌وێت و دواتر كاری تر ئه‌نجام ده‌ده‌یت كه زۆر حه‌زی پێ ناكه‌یت.
2- له‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ره‌تا ئه‌و كارانه ئه‌نجام ده‌ده‌یت كه ده‌توانی خێرا ئه‌نجامی بده‌یت و دواتر ئه‌و كارانه ئه‌نجام ده‌ده‌یت كه زۆر باش ئه‌نجامی ناده‌یت.
3- له‌و كه‌سانه‌ی كه كاره ئاسانه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌یت دواتر كاره گرنگه‌كان.
4- له‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ره‌تا ئه‌و كارانه ئه‌نجام ده‌ده‌یت كه زوو ته‌واو ده‌بن و كاتی كه‌میان ده‌وێت پێش ئه‌و كارانه‌ی كه كاتێكی زۆریان پێویسته.
5- له‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و كارانه ئه‌نجام ده‌ده‌یت كه كه‌ره‌سته‌كانی ئاماده‌یه پێش ئه‌و كارانه‌ی كه پێویستی به ئاماده‌كردنی كه‌ره‌سته‌كانی ده‌كات.
6- له‌و كه‌سانه‌یت كه ئه‌و كارانه ئه‌نجام ده‌ده‌یت كه خه‌ڵك لێت چاوه‌ڕێ ئه‌كه‌ن، پێش ئه‌و كارانه‌ی كه خۆت پێویستیت پێیه‌تی.
7- له‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هانای كاره به‌په‌له‌كان و تازه هاتووه‌كان دێیت پێش كاره گرنگه‌كان.
8- له‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ره‌تا ئه‌و كارانه ئه‌نجام ده‌ده‌یت كه خه‌ڵك داوات لێ ده‌كه‌ن پێش ئه‌و كارانه‌ی كه خۆت پێویستیت پێیه‌تی.
9- له‌و كه‌سانه‌یت كه كاره بچووكه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌یت پێش كاره گه‌وره‌كان.
10- له‌و كه‌سانه‌یت كه كاره‌كان به گوێره‌ی زووهاتنیان ئه‌نجام ده‌ده‌یت نه‌وه‌ك به گوێره‌ی گرنگیان.
ئه‌گه‌ر تۆ خاوه‌نی ئه‌و خاڵانه‌ی ڕابردوویت ئه‌وه پێویستیت به پێداچوونه‌وه‌یه‌كی پلانى لیستی كاره سه‌ره‌كییه‌كانت هه‌یه، ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین سه‌ره‌تا كاره گرنگه‌كان ئه‌نجام بده‌یت و به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه دواتر ده‌ست به ئه‌نجامدانی كاره‌كانی تر بكه‌یت. چونكه دواخستن له فاكته‌ره گرنگه‌كانه كه كاتی به‌رده‌ستت لێ وون ده‌كات و به‌فیڕ‌وی ده‌دات.
و بۆ ئه‌وه‌ی زاڵبیت به‌سه‌ر نه‌ریتی دواخستن پێویسته هۆكاره‌كانی ئه‌و دواخستنه بزانیت، له ژماره‌ى تازه‌ى گۆڤارى ئۆزۆن چاوه‌روانبن.