له‌شی مرۆڤ له ئه‌ندام وكوئه‌ندام وخانه‌ی جیا جیا پێك دێت و له وانه كۆمه‌لێك خانه كه‌تایبه‌تن به ده‌ردانی هه‌ندێ مادده بۆ ناو خوێن كه‌پێیان ده‌لێن هۆرمون كه به شێوه‌كی راسته‌وخۆ ده‌رده‌درێن بۆ ناو خوێن وه به‌یه‌كتر به‌ستراون و به‌رێكو پێكی كار ده‌كه‌ن به یارمه‌تی كۆئه‌ندامی (الجهازالعصبی) كه رۆڵێكی زۆر ده‌بینێ له ده‌ردانی هه‌ندێ له‌م هۆرمۆنانه.
و له هۆرمۆنه گرنگه‌كانی له‌شی مرۆڤ رژێنه‌رى ده‌ره‌قی كه ده‌كه‌وێته به‌شی پێشه‌وه‌ى مل به‌رامبه‌ر بۆری هه‌واوه و له شێوه‌ی په‌پوله‌یه له به‌شی راست و چه‌پ پێك دێت و به‌ستراون به یه‌كه‌وه به‌هۆی به‌شێك پێى ده‌ڵێن (isthus) وه ئه‌و هۆرمۆنه‌ی كه ده‌ری ده‌دات پێی ده‌ڵێن (سایرۆكسین) كه رۆڵێكی گرنگی به رژینه‌ر داوه كه له شێوه‌ى بنكه‌ی وزره دورست كردن بێت كه ئه‌گه‌ر رێژه‌ی ده‌ردانی زۆر بوو ده بێته هۆى زۆر چالاك بوونی وه ئه‌گه‌ر كه‌م بوو ئه‌وه ده‌بێته هۆی لاواز كردنی له‌ش و بێتاقه‌تی، هه‌ندی هه‌رمۆنى تر هه‌ن له رژێنه‌ر كه مادده‌ى كالسیتونین ده‌رده‌دات كه به‌رپرسه له رێكخستنی رێژه‌ى كالسیۆم له خوێن وه پێچه‌وانه‌ى كاری هورمۆنی (پاراسۆرمۆن) كه كالسیتونین كار ده‌كات بۆ ده‌رهێنانی كالسیوم له خوێن ئه‌گه‌ر رێژه‌ى زیاد بوو به‌ڵام (پاراسۆرمۆن) هه‌ڵده‌ستێ به مژینی كالسیوم له هێسك و ناوچه‌ى تر ئه‌گه‌ر رێژه‌ى كه‌م بوو . و رژێنه‌رى ده‌ره‌قی زۆر جار ناسراوه له ناو خه‌ڵك به نه‌خۆشی ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ى كه له ئه‌نجامی كه‌می و زیادى هۆرمۆنی (سایرۆكسین) دورست ده‌بێ كه له خواره‌وه‌ى ئه‌م راپۆرته زیاتر روونی ده‌كه‌ینه‌وه و به‌گشتی ئه‌م نه‌خۆشیه له ناوچه چیایه‌كان هه‌یه به‌هۆی كه می یود كه گرنگه بۆ دورست بوونی هۆرمونی (سایرۆید). له‌شى مرۆڤ به‌هۆی زیاد بوون و كه‌م بوونی رێژه‌ی ئه‌م هۆرمونه هه‌ندێ نیشانه‌ی پێوه دیار ده‌بێ و نیشانه‌كانی چالاك بوونی ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:
1. به‌رز بوونی پله‌ی گه‌رمی له‌ش.
2. زیاد بوونی په‌ستانی خوێن.
3. زیاد بوونی رێژه‌ی لێدانی دڵ وه هه‌ناسه ته‌نگ بوون.
4. كه‌می كێش له گه‌ڵ بوونی ئاره‌زووی خواردن.
5. سك چوون وه خێرا كار كردنی كۆئه‌ندامی هه‌رس.
6. له لایه‌نی ده‌روونی توره‌بوون و هه‌ندێ جار تووشی خه‌مۆكی ده‌بن نه‌توانین به ئاسان خه‌وتنن.
7. كه‌می م‌و له له له‌ش و ته‌نكی و هه‌روه‌ها نینۆكه‌كان خێرا درێژ ده‌بن و به هێزن.
نیشانه‌كانی لاواز بوونی:
1. هه‌ست به سه‌رماكردن زیاتر له كاسانی ده‌ورو پشتی.
2. هه‌ڵوه‌رینی پرچ و ووشك بوونی.
3. زیاد بوونی كێشی له‌ش به‌رز بوونی رێژه‌ی كۆلیسترۆل.
4. كه‌می لیدانی دڵ و هه‌ناسه ته‌نگ بوون.
5. له لایه‌نی ده‌روونی لاوازی له بیر كردنه‌وه وه خه‌مۆكی دڵ ته‌نگی به بێ هۆ.
6. نا ئاسانی له گوێ بیستن و گری ده‌نگ.
جێی ئاماژه پێ كردنه كه ئه‌م نیشانانه به سوكی ده‌رده‌كه‌ون له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كان ته‌نیا له هه‌ندێ حاڵه‌تی توند نه‌بێ.