زانستی گشتی و ته‌كنه‌لوژیا
ئەمریکا رێگا بە گوگل نادات شوێنە سەربازییەکانی پەخش بکات  
وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا (پنتاگۆن) ئاگادارى کۆمپانیای تایبەت بە گەرانی ناو ئنتەرنێت (گوگڵ)ى کردوە کە لەمەو دوا رێگە نادات بە ئامادەکردنى راپۆرتى تایبەت و وێنەگرتنى شوێنە سەربازییەکان لە وولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا. ئەوەش دواى دیارکەوتنى بنکەى (فۆرت سام)ى سەربازى لە وولایەتى تێکساس لەسەر نەخشەکانى سایتى گۆگڵ. سەبارەت بەم بابەتەش وتەبێژێک لە کۆمپانیای ناوبراو رایگەیاند کە لێژنەیەکى تایبەت بە کۆمپانیا سەردانى ئەم شوێنانە سەربازییانەیان کردووە و رێگە پێدراون کە ئەو نەخشانە بڵاو بکرێنەوە، بەڵام ئێستا و لەسەر داواکارى پێنتاگۆن ئەم نەخشانە لەمەو دوا بڵاوناکرێنەوە. جێگای باسە گۆگڵ لە پێشکەوتنەکانیدا توانی خزمەت گوزارى (google earth) ببەخشێت کە بە یارمەتى ئەو خزمەتگوزارییە نوێیەوە دەتوانێت لە رێگەى مانگە دەست کردەکانەوە هەموو جیهان ببینیت.
 

Copyright © 2016 OZONE MAGAZINE - All Rights Reserved