ئایا ئێوه له‌گه‌ڵ خۆتاندا ئاسوده‌ن...؟ ئایا ئێوه كه‌سێكى به‌خته‌وه‌رن... ؟
خــۆ نــاسـین ...
ئه‌و ساتانه‌ى كه بۆ ڕه‌خنه‌گرتن بۆ كه‌م و كوڕییه‌كانى ئه‌وانیدى ته‌رخانیده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر ته‌رخانى بكه‌ین بۆ بیر كردنه‌وه له كه‌موكوڕییه‌كانى خۆمان، هه‌زاران سودى لێوه‌رده‌گرین كه بچوكترینیانه خۆناسینه.
مرۆڤ كۆمه‌ڵه توانایه‌كى هه‌یه كه ناسینى هه‌موو ئه‌و توانستانه بۆ هه‌موو كه‌سێك مومكین نییه، و شتى سه‌یر لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ زۆر جار خۆى و ویسته كه‌سیه‌كانى خۆى به شێوه‌یه‌كى وورد ناناسێت، هه‌ربۆیه تووشى ڕوداوى زۆر ده‌بێت.
زه‌روره‌تى خۆناسین یه‌كێكه له پێویستیه به‌نرخه‌كانى تاكه كه‌س له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه له زانسته ئیسلامیه‌كاندا خۆناسین پێشه‌كى خودا ناسینه.
ویژدانى بێگه‌ردى مرۆڤ ده‌توانێت له بواره مادى و مه‌عنه‌ویه‌كاندا گه‌شه بكات و به‌رز بێته‌وه، هه‌روه‌ها ڕه‌وشته‌كانیش له ته‌واوى كۆمه‌ڵگاكانى مرۆڤایه‌تیدا جێگاى گرنگى دانى تایبه‌تى كه‌سه‌كانن، ئێوه‌ش پێوستان به توانا پۆزه‌تیفه كه‌سیه‌كان هه‌یه، به‌واتایه‌كى تر خۆناسین باوه‌ڕ و بڕوابوونه به‌و تاوانایانه‌وه كه له ناخى ئێوه‌دا شاراوه‌ن و شایسته‌ى به‌كارهێنان و ئه‌نجام دانن.
ڕاهێنانى خۆناسین بكه‌ن تۆزێك له به‌رامبه‌رى ئاوێنه ڕاوه‌ستێن له وانه‌یه پێویست بێت هه‌موو كات به‌لاى كه‌مه‌وه ڕۆژانه جارێك له به‌رامبه‌ر ئاوێنه سه‌یرى خۆتان بكه‌ن له ده‌موچاوى خۆتان چ شتێك ده‌بینن یان چ شتێك زۆرتر سه‌رنجتان ڕاده‌كێشێت، هه‌ندێك دووڕوویى به خۆتان ده‌كه‌ن به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ى كه دێنه به‌رچاو چاوه‌ێى ده‌كه‌ن هه‌ڵبه‌ت له ویست و خواستى گۆڕان و جوڵانه‌وه‌ى پێشه‌كى گه‌شه‌كردنه، به‌ڵام چاوه‌ڕوانى ناڕاست و نه‌گونجاو نیشانه‌ى لاوازى كه‌سایه‌تیه. كه‌سایه‌تیه‌كى پته‌وبه هێز، به چاوانى وردبینى خۆى درۆ ناكات، ئێوه‌ش له به‌رامبه‌ر ئاوێنه بوه‌ستن ته‌نها ده‌موچاوێك له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى مرۆڤ نابینێت، خه‌م، دڵخۆشى، نیگه‌رانى، سه‌ركه‌وتن، توانایى، گه‌شه كردن و ته‌واوى خاڵه پۆزه‌تیڤ نه‌گه‌تیڤ و ئه‌خلاقیه‌كان پێداچونه‌وه ده‌كه‌ن، هیچ كه‌سێك له ته‌نیایى له‌گه‌ڵ خۆیدا درۆناكات، ئێوه‌ش وانه‌كه‌ن. ته‌نیا ئه‌و جیاوازیه ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌وانى تردا هه‌تانه ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان له كاتێكدا كه نه‌گه‌یشتنه ته‌واوكه‌رى نهێنیه كارى ده‌كه‌ن و شت ده‌شارنه‌وه. ده‌زانن كه چى ناڵێن و ئه‌و شته‌ى كه ده‌یڵین ڕاست نیه، ئه‌وان بڕوایان هه‌یه كه ئاستى تواناكانیان چه‌نده به‌ڵام سودى لێ نابینن، هه‌نگاوێك بچنه پێشه‌وه سه‌یرى ئاوێنه بكه‌ن و ڕاستیه‌كه‌ى به خۆتان بڵێن متمانه‌تان هه‌بێت كه كه‌سێك بینه‌ر و شایه‌تى كاره‌كه‌تان نییه.
- ئایا ئێوه كه‌سێكى به‌خته‌وه‌رن؟
- ئایا سامان و پاره‌یه‌كى زۆرتان هه‌یه؟
- ئایا ئێوه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كان به شێوه‌یه‌یه‌ى كه پێویسته هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن هه‌ڵسوكه‌وتتان خۆده‌رخستنى تیادا هه‌یه؟
- ئایا بیر له جوانى و باشى هزر ده‌كه‌نه‌وه یاخود ته‌نها ڕواڵه‌ت و ده‌م و چاو بۆتان گرنگه ؟
- ئایا ئێوه له‌گه‌ڵ خۆتاندا ئاسوده‌ن؟
ئایا...
له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ته‌شدا هه‌نگاوێكى تر به‌ره‌وپێشه‌وه بگرنه‌به‌ر، فێربویت كه‌له‌گه‌ڵ خۆت و خه‌ڵكانى تردا ڕاستگۆبیت، فێربویت كه له گۆشه‌نیگاى واقیعه‌وه سه‌یرى جیهان بكه‌یت، فێربویت كه گرنگى به توانایه‌كانى خۆت بده‌یت، فێربویت كه به‌خته‌وه‌رى له به‌ده‌ست هێنانى مه‌رجه پێویست و مرۆڤایه‌تیه‌كاندا ببینیته‌وه، فێربویت به‌بَى ئه‌وه‌ى كه نا‌ئومێد بویت هه‌نگاوى جێگیر و پته‌وه هه‌ڵگریت.
ئه‌وه نمونانه‌ى كه له كومه‌ڵگادا هه‌ن باشترین ئاوێنه‌ن كه‌له‌به‌رامبه‌رى ئێمه‌دان، ئه‌و كه‌سه‌ى كه به‌هۆى ئالوده بوونى به تلیاكه‌وه سووك و ڕیسواو بێ قیمه‌ت بووه یان ئه‌وه‌ى كه به دڵێكى میهره‌بان و جه‌ماوه‌ریه‌وه كاریگه‌رى ده‌خاته سه‌ر زار و دڵى خه‌ڵكان، بێشك ئێوه فێر بوون كه‌له به‌رامبه‌ر ئاوێنه ڕاوه‌ستن و بڵێن :
من ته‌واوى وجود و بوونم هزر و هه‌رشتێك كه ببێته هۆى لاوازى و بێ توانایى لێم دووره.
هیچ كات ده‌رگا له‌سه‌ر واقیعه‌ته‌كانى ژیان دامه‌خه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ داخستنى یه‌كه‌مین ده‌رگا، ده‌رگاكانى تر بۆتان ده‌كرێته‌وه كه ئێوه به فرسه‌خ له خۆتان دوور ده‌كاته‌وه كه پێش به‌و گه‌ورهه‌ر و گه‌نجینه‌یه‌ى كه‌له ناختاندا شاراوه‌ته‌وه باشترین كار له‌وه‌دایه كه مرۆڤ له ژیانى ڕۆژانه‌ى خۆى ئه‌نجامى بدات، بیر له ژیانتان بكه‌نه‌وه، وه‌ك ئه‌و شوێنه‌ى كه ده‌تانه‌وێ پێى بگه‌ن.
هه‌رساتێكیش كه نزیكتر ده‌بێته‌وه به هه‌وڵدانته كه ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى ڕاوه‌ستیت له سه‌ر لووتكه‌ى چیا‌و سه‌یرى خواره‌وه بكه‌یت تاكو هه‌موو شتێك به ئاسانى ڕوون و دیار بێت، ئێوه ئه‌و لووتكه‌یه كه هه‌رساتێك به‌شێكى به‌جێ ده‌هێڵن و بۆ پێشه‌وه ده‌چن.
ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت میهره‌بان بن ده‌بێت یه‌كه‌م جار له‌گه‌ڵ خۆتاندا میهره‌بان بن، چالاك بن له په‌روه‌رده‌كردنى خۆتاندا.
به‌ڕاستى خۆناسین گه‌وره‌ترین نیعمه‌ته كه نابێت لێیبێئاگابین، ئێوه بێ هاوتان ته‌نها پێویسته گرنگیه‌كى زۆرتر بده‌نه توانایه‌كانتان، موماره‌سه‌ر و ڕاهێنانى زۆرتر ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كه ئه‌و شته‌ى كه ڕۆژێك له خه‌یاڵتاندا سه‌یرتان ده‌ركد و لاتان خه‌ون بوو به‌ده‌ستى بێنن.