ڤیتامین D له ماسییه ڕۆنیه‌كان وه‌ك (ساردین و تۆن) ، جگه‌ر، شیره‌مه‌نیه‌كان، زه‌ردێنه‌ى هێلكه‌دا به‌دیده‌كرێت. و تیشكى خۆریش سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى ڤیتامین (D)یه له له‌شدا. له لێكدانى تیشكى سه‌روو وه‌نه‌وشه‌ى خۆر له پێستى له‌ش هه‌ندێك له مه‌واده كیمیاویه‌كانى ژێر پێست ده‌بنه هۆى به‌رهه‌م هێنانى ڤیتامین D. ڕێژه پێویستى له‌ش به ڤیتامین D كه‌مه و به شێوه‌یه‌كى ئاساى له ژه‌مه خۆراكى ڕۆژانه و تیشكى خۆر دابین ده‌كرێت. به‌كارهێنانى خۆراكێكى ناشیاو كه‌م به‌ركه‌وتنى تیشكى خۆر ده‌توانێت هۆكارى دابه‌زین و كه‌مى ئه‌م ڤیتامینه بێت له له‌شدا و له‌م كاته‌دا ده‌ڵێین ئه‌و كه‌سه ڤیتامین D كه‌مه .
ڕێژه‌ى زیاتر له 400 یه‌كه له ڕۆژێكدا له زۆربه‌ى خه‌ڵكدا سودمه‌ند نابێت و مه‌ترسى كه‌وتنه‌وه‌ى زیانى لاوه‌كى زیاتر ده‌كات. به‌كارهێنانى درێژ خایه‌نى ڕێژه‌یه‌كى زۆرى ئه‌م ڤیتامینه هاوسه‌نگى كالیسیۆم و فۆسفۆر له‌ش تێك ئه‌دات و ئه‌توانێت هۆكارى نیشتنى نائاساى كالیسیۆم بێت له شانه‌ى نه‌رم، دیوارى ده‌ماره خوێنیه‌كان، گورچیله‌كان و هۆكارى دواكه‌وتنى گه‌شه‌ى منداڵ بێت.
زۆرى كالیسیۆم له‌وانه‌یه ببێته هۆى بێ تاقه‌تى و بێ ووزه‌ى ،تینوێتى زۆر و له راده‌به‌ده‌ر، میز كردنى زۆر، تێكچونه هه‌رسیه‌كان و خه‌مۆكى.
نیشانه‌كانى كه‌مى ڤیتامین D له له‌شدا:
كه‌مى درێژخایه‌نى ڤیتامین D ده‌بێته هۆى دابه‌زینى ئاستى كالیسیۆم و فۆسفۆرى خوێن و له ئاكامدا نه‌رمى ئێسكى لێده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌م كاره له منداڵاندا ده‌بێته هۆى پێگه‌یشتنى نائاساى و له باڵخه‌كاندا ئه‌بێته هۆى ئێسكه نه‌رمه كه ئه‌مه‌ش خۆى له خۆیدا پشت ئیشه و بێ وزه‌یه‌كى ماسولكه‌ى و ئازارى ئێسك و شكانى ئێسكى لێ ده‌كه‌وێته‌وه.