وه‌كو دیاره هه‌موو كارێك پێویستى به ئاماده‌كردن هه‌یه، به تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر ژیانى مرۆڤى له‌سه‌ر به‌ندبێ، بۆیه هه‌موو نه‌خۆشێك پێش نه‌شته‌رگه‌رى پزیشكى پسپۆرى به‌نج پێویسته بیبینێت، و ره‌زامه‌ندى پزیشكه‌كه‌ى پێبێت، ئه‌مه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ماكه لاوه‌كییه‌كانى به‌نج، پاشان پزشكى پسپۆڕى نه‌شته‌رگه‌رى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ى بۆ ئه‌نجام ده‌دات.
پزیشكى به‌نج به چه‌ند رێگایه‌ك نه‌خۆشه‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت:
1-پێشینه‌ى نه‌خۆش History
2-پشكنینى سه‌رجێیی Clinical examination
3-پشكنین Investigations
4-په‌سه‌ندى نه‌شته‌رگه‌رى پێووتراو Informed conset
5-به‌ڕۆژووبوون Fasting
پێشینه‌ى نه‌خۆش History:
یه‌كێكه له هه‌نگاوه گرنگه‌كانى هه‌ڵسه‌نگاندنى نه‌خۆش، كه تیایدا پرسیار ده‌كرێ ده‌رباره‌ى:
- نه‌خۆشییه درێژ خایه‌نه‌كان، وه‌ك: شه‌كره، په‌ستانى خوێن، هه‌ناسه‌تووندى،په‌ركه‌م ... هتد چونكه هه‌ریه‌ك له نه‌خۆشییه‌كان پێویستیان به كارى تایبه‌تى ده‌بێ له كاتى نه‌شته‌رگه‌ریدا.
- نه‌خۆشه‌كه هیچ ده‌رمانێََك به‌كار دێنێ؟ وه‌ك ده‌رمانى شه‌كره، په‌ستانى خوێن، په‌ركه‌م، هه‌وكردن، ده‌رمانى نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان، ده‌رمانى نه‌زۆكێنه‌ر و ده‌رمانى دیكه، چونكه هه‌ندێ له ده‌رمانه‌كان ده‌بێ له رۆژى نه‌شته‌رگه‌ریدا به‌رده‌وام بێت، هه‌ندێكیان نابێ رۆژى نه‌شته‌رگه‌رى به‌كاربیت، هه‌ندێكیان ده‌بێ مانگێك پێش نه‌شته‌رگه‌رى به‌كار نه‌یه‌ت(نه‌زۆكێنه‌ره‌كان) یا 7 رۆژ پێش نه‌شته‌رگه‌رى نابێت به‌كار بێت(ئه‌سپرین).
- ده‌رباره‌ى هه‌ستیارى به ده‌رمان یا به هه‌ر شتێكى دیكه‌ی وه‌ك خواردن به تایبه‌تى هێلكه، چونكه ده‌رمانى Propofol كه له زوربه‌ى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كاندا نه‌خۆشى پێ به‌نج ده‌كرێ پرۆتینى هێلكه‌ى تێدایه.
- نه‌خۆشه‌كه هیچ كێشه‌یه‌كى ددانى هه‌یه؟ ددانى ده‌ستكردى هه‌یه؟ ده‌بێ ددانى ده‌ستكرد لاببات له رۆژى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌دا، وه بارى خراپى ددانه‌كان هه‌ندێ جار كێشه دروست ده‌كات له كاتى دانانى بۆرى هه‌وا له كاتى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌دا.
- خواردنه‌وه‌ى مه‌ى(كحول) وه بڕه‌كه‌ى، چونكه ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى كه بڕێكى زۆر مه‌ى ده‌خۆنه‌وه پێویستیان به بڕێكى زۆرتر ده‌بێ له ده‌رمانى به‌نج.
- نه‌خۆشه‌كه پێشتر نه‌شته‌رگه‌رى دیكه‌ى بۆ ئه‌نجام دراوه؟ به چ رێگایه‌ك؟ واته به‌نجى گشتى یا به‌نجى نیوه؟ هیچ كێشه‌یه‌كى هه‌بووه له كاتى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌دا؟ وه‌ك دره‌نگ به‌خه‌به‌رهاتنه‌وه له كاتى به‌نجى گشتیدا...
پشكنینى سه‌رجێییى Clinical examination :
ئه‌نجام ده‌درێ له‌لایه‌ن پزیشكى به‌نجه‌وه، به‌نده له‌سه‌ر پێشینه‌ى نه‌خۆشه‌كه، واته ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه نه‌خۆشى سنگى هه‌بوو ئه‌وا پزیشكه‌كه ده‌بێ به بیسته‌رى پزیشكى گوێ له سنگى نه‌خۆشه‌كه بگرێ، بۆ ئه‌وه‌ى زانیارى ته‌واوى ده‌ست بكه‌وێ ده‌رباره‌ى پله‌ى خراپى نه‌خۆشییه‌كه‌ى.
پشكنین Investigations :
هه‌ندێ پشكنین هه‌یه ده‌بێ بۆ هه‌موو نه‌خۆشێك بكرێ پێش نه‌شته‌رگه‌رى:
- پشكنینى ته‌واوى خوێن Complete Blood Count
- پشكنینى میز General Urine Examination
- پشكنینى ڤایرۆسیی، جگه‌ر HBV، HCV وه ڤایرۆسى ئایدز HIV
هه‌ندێ پشكنینى دیكه‌ش هه‌یه كه به پێى پێویست ئه‌نجام ده‌درێ:
- هێڵكارى دڵ ECG: بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى كه نه خۆشى دڵیان هه‌یه، وه بۆ هه‌موو نه‌خۆشێك كه ته‌مه‌نى له 50 ساڵ زیاتر بێت.
- تیشك به‌ردارى X-ray : بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى كه نه‌خۆشى سنگ، دڵ یا شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه.
- رێژه‌ى شه‌كر له خوێندا Blood suger : بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى كه نه‌خۆش شه‌كره‌یان هه‌یه، بۆ مناڵ، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نیان له 50 ساڵ زیاتره.
- پشكنینى دووگیانى Pregnancy test :ئه‌گه‌ر گومان هه‌بوو له‌وه‌ى نه‌خۆشه‌كه دوو گیانه.
هه‌ندێ پشكنینى دیكه‌ى وه‌ك سۆنار وئیكۆ به پێى پێویست.
په‌سه‌ندى نه‌شتره‌گه‌رى پێووتراو Informed consent:
ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌یه ئه‌نجام ده‌درێ له نێوان پزیشكى نه‌شته‌رگه‌رى وپزیشكى به‌نج و نه‌خۆشه‌كه وكه‌سه نزیكه‌كانى نه‌خۆشه‌كه‌دا، كه بریتیه له:
- جۆرى نه‌خۆشییه‌كه ورێگه‌ى چاره‌سه‌ره‌كه، واته نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه به بڕینى پێست یا به هه‌ناوبین یا به هه‌ر رێگه‌یه‌كى دیكه ده‌بێت.
- به زمانێكى پاراو و روون چۆنیه‌تى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه بۆ نه‌خۆشه‌كه روون بكرێته‌وه، واته به شێوه‌یه‌ك كه نه خۆشه‌كه تێبگات.
- ئاكامه لاوه‌كییه‌كان ومه‌ترسیه‌كانى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه.
- روون كردنه‌وه‌ى رێگه‌ى به‌نج كردنى نه‌خۆشه‌كه، واته ئایا به‌نجى گشتى یا نیوه به‌نج یا هه‌ر رێگه‌یه‌كى دیكه.
- روون كردنه‌وه‌ى ئاكامه لاوه‌كیه‌كان ومه‌ترسیه‌كانى رێگه‌ى به‌نج كردنه‌كه.
- ئایا نه‌خۆشه‌كه هیچ پرسیارێك یا پێشنیارێكى هه‌یه؟؟
- ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه ئاماده‌بوو نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ى بۆ بكرێ، ده‌بێ كاغه‌زى په‌سه‌ندى نه‌شته‌رگه‌رى پێووتراو واژوو بكات، و یه‌كێك له كه‌سوكاره نزیكه‌كانیشى وه‌ك دایك، باوك، خوشك، برا، مێرد... كاغه‌زه‌كه واژوو بكه‌ن.
به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه بزانین له كاتى نه‌شته‌رگه‌رى كتوپڕ، یا نه‌خۆشه‌كه كه‌سى له‌گه‌ڵ نه‌بوو یا ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه ته‌مه‌نى له 5 ساڵ كه‌متر بوو یا نه‌خۆشى ده‌روونى هه‌بوو په‌سه‌ندى نه‌شته‌رگه‌رى پێووتراو ده‌توانرێ وه‌رنه‌گیرێت.
به‌ڕۆژووبوون(Fasting):
یه‌كێك له ئاكامه ترسناكه‌كانى به‌نج رشانه‌وه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه رشایه‌وه، رشانه‌وه‌كه ده‌چێته ناو سییه‌كان و له‌وانه‌یه ببێته هۆى مردنى نه‌خۆشه‌كه، بۆ رێگرتن له‌م دیارده‌یه ده‌بێ نه‌خۆشه‌كه به‌ڕۆژوو بێت به‌م شێوه‌یه‌ى لاى خواره‌وه:
(ئاو - 2 كاتژمێر پێش نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه)، (شیرى دایك - 4 كاتژمێر)، (شیرى قوت‌و - 6 كاتژمێر)، (خواردنى سووكه - 6 كاتژمێر)، (خواردنى قورس - 8 كاتژمێر).
هه‌ندێ ئامۆژگارى دیكه:
- باشتر وایه نه‌خۆشه‌كه شه‌وى نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه خۆى بشوات وخۆى پاك بكاته‌وه.
- لابردنى موو له‌و شوێنه‌ى كه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ى تیا ئه‌جام ده‌درێ.
- لابردنى بۆیه‌ى نینۆك.
- لابردنى گواره‌و موستیله وبازن.
ده‌بێت ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێت كه پزیشك هیچ كاتێك خراپى نه‌خۆشه‌كه‌ى ناوێت، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر كێشه‌یه‌ك روویدا له كاتى نه‌شته‌رگه‌ریدا به هه‌ر هۆیه‌ك بووبێت ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه پزیشكه‌كه‌كان هه‌موو هێز و توانایه‌كى خۆیان به‌كارهێناوه، وه ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه هه‌موو مرۆڤێك هه‌ڵه ده‌كات، به‌ڵام هیچ مرۆڤێك نییه وه‌ك پزیشك هه‌وڵ بدات بۆ راست كردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كه‌ى ئه‌گه‌ر روو بدات.