ده‌رمان پێكهاتووه له مادده‌ی كیمیایی كه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی نه‌خۆشییه‌كی تایبه‌ت یاخود باشتركردنی به‌شێك له كاره‌كانی له‌ش. كه به گشتی ده‌كرێته به چه‌ند به‌شێكه‌وه وه ده‌رمانی دروستكراو، واته ئه‌و ده‌رمانانه‌ى كه له مه‌وادی كیمیایی دروستكراوه، و ده‌رمانی سروشتی كه له سه‌رچاوه‌ى سروشتی دروست بووه وه‌ك (رووه‌ك، ئاژه‌ل و كانزایی) و ده‌رمانی نیمچه سروشتی، واته مادده‌یه‌كی سروشتییه به‌ڵام به برۆسه‌یه‌كی كیمیایی تێپه‌ریوه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌بوونی سودێكی زۆری ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی نه‌خۆشییه‌كان جاری وا هه‌یه كه ئه‌م مادده به سوده و رزگاركه‌ره‌ى مرۆڤ ده‌گۆرێت به مادده‌یه‌كی ژه‌هراوی له جیاتی سود پێگه‌یاندن زه‌ره‌رێكی زۆری ده‌بێت بۆ له‌شه‌ى مرۆڤ و ئه‌مه‌ش له چه‌نده‌ها حاڵه‌تی جیاواز روو ده‌دات وه‌ك:
- به‌كارهێنانی هه‌ڵه‌ى ده‌رمان و زیاد به‌كارهێنانی جورعه‌كان.
- به‌كارهێنانی ده‌رمان به‌بێ وه‌رگرتنی رای پزیشك یان ده‌رمانساز.
- به‌كارهێنانی دوو ده‌رمان كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر یه‌كتر هه‌بێت، و بۆیه پێویسته له كاتی وه‌رگرتنی دوو ده‌رمان یان زیاتر پێویسته له پزیشك بپرسین كه ئه‌كرێ ئه‌م ده‌رمانانه به‌كاربهێنرێت یاننه.
- به‌سه‌رچوونی ماوه‌ى به‌كارهێنانی ده‌رمان كه پێی ده‌وتریت (ئیكسپایه‌ربوونی ده‌رمان).
- به‌رده‌وام به‌كارهێنانی ده‌رمانێكی تایبه‌ت بۆ كاتێكی درێژ، نمونه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌رمانی پاراسیتامول (پاراسیتول) كه زۆربه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وان وه‌ك نوقل به‌كاری ده‌هێنین.
- كاریكه‌رى لاوه‌كی چه‌ند ده‌رمانێك كه بۆ ئه‌ندامێكی تایبه‌ت ته‌رخان كراوه و كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر چه‌ند ئه‌ندامێكی تر، زۆرینه‌ى ئه‌م جۆره ده‌رمانانه‌ش كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سر گه‌ده و گورجیله.
- خراپ پاراستن و هه‌ڵگرتنی ده‌رمان له شوێنی شێ‌دار یا له ژێر پله‌یه‌كی به‌رزی گه‌رمی یاخود له شوێنێك بێت كه تیشتی راسته‌خۆی خوری به‌ربكه‌وێت.
و بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین سودێكی ته‌واو له ده‌رمان وه‌ربگرین و به باشترین شێوه به‌كاری بهێنین پێویسته ره‌چاى ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه بكه‌ین:
- سه‌ره‌تا و پێش هه‌موو شتێك نابێت هیج ده‌رمانێك به‌كاربهێنریت كه ده‌رمانه ستیكه‌ر (له‌زگه)ى كۆنترۆلی جۆری حكومه‌تى هه‌رێمی پێوه نه‌بێت، كه ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ده‌رمانه له تاقیگه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كۆنترولی جۆری سه‌ركه‌وتوو بووه و رێگه‌ی به‌كارهێنانی پێدراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته نه‌خۆش پێش ده‌رچوون له ده‌رمانخانه دڵنیا ببێته‌وه له رۆژی به‌سه‌رجوونی ده‌رمانه‌كه بۆ دلنابوون.
- پێوسته دڵنی اله جۆنییه‌تی به‌كارهێنی ده‌رمانه‌كه كه له لایه‌ن ده‌رمانسازه‌وه بۆمان ده‌نووسرێت.
- دوای وه‌رگرتنی ده‌رمان پێویسته دووباره بگه‌رێته‌وه بۆ لای دكتۆر بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا ببیته‌وه له‌وه‌ى كه ئه‌و ده‌رمانانه‌ى بۆت نوسراون هه‌مان ده‌رمانت وه‌رگرتووه.
- پێویسته ده‌رمانه‌كان له شوێنی تایبه‌ت پارێزراو بێت كه دوور بێت له شێو تیشكی خۆر و مناڵ به هیچ شێوه‌یه‌ك پێی نه‌گات.
- پێویسته ده‌رمانه‌كان له كاتی خۆیدا به‌كاربهینریت.
- خالێكی زۆر گرنگ له كاتی به‌كارهێنانی ده‌رمان ئه‌وه‌یه كه ده‌رمانساز بۆمان دیاری ده‌كات كه جۆرێكی تایبه‌ت دوو، سێ یا چوار جار به‌كاربهێنریت، به تایبه‌تى كه ده‌وترێت سێ جار دوای نان خوار، لێره‌دا مه‌به‌ست له‌وه نییه كه دوایی سێ جه‌مه‌ی نانخواردن بخورێت، به‌ڵكو مه‌به‌ست لێره‌دا مه‌به‌ست له‌وه‌یه كه ئه‌م جۆره ده‌رمانه ده‌بێت رۆژانه سێ جار بخورێت واته 8 كاتژمێر جارێك، و واتای دوای نان خواردنیش واتای ئه‌وه‌یه كه‌وا ئه‌م ده‌رمانا ناكرێت به سكی برسی بخورێته‌وه و پێویست شتێك بخوریت. كه ده‌شوترێت رۆژانه دوو دانه، واته 12 كاتژمێر جارێك، و 4 جاریش له رۆژێكدا واته 6 كاتژمێر جارێك. واش به باش داده‌نرێت كه ئاوی زۆر بخورێته‌وه له گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ى ده‌رمان.
- زۆر پێویسته ئه‌و رێژه ده‌رمانه‌ى كه دیاری كراوه گشتی به‌كاربهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤ ته‌واو رزگاربێت له‌و كێشه‌یه‌ی كه هه‌یبووه، ئه‌گه‌رجی زۆرجار هه‌ست به‌چاكبوونه‌وه‌یه‌كی ته‌واو ده‌كه‌ین به‌ڵام ئه‌و هه‌سته كاتییه و چاكبوونه‌وه‌ی ته‌واو له دوای به‌كارهێنانی ته‌واوی رێژه‌ى ده‌رمانه دیاریكراوه‌كه‌یه.
- له كاتی چونه ده‌ره‌یه‌ك یاخود سه‌فه‌رێك پێویسته ده‌رمانه‌كانت له‌گه‌ڵ خۆت به‌ریت بۆ ئه‌وه‌ى گۆرانكارى له به‌كارهێنانی ده‌رمان دروست نه‌بێت.