چین ئه‌و پێشكه‌وتنه تازانه‌ى بوارى ته‌كنه‌لۆژی كه له خه‌یاڵتایه له داهاتووێكی نزیك بێنه؟ لێره‌دا باسی به‌شێك له‌و پێشكه‌وتنه داهاتوانه ده‌كه‌ین كه به‌راستی پڵانیان بۆ دارێژرتوه له چه‌ندین لایه‌نه‌وه له گشت جیهان و كاریگه‌رییه‌كی راسته‌وخۆیان ده‌بێت له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ، نه‌ك له‌وانه‌ى كه ته‌نها خه‌یاڵن و ئه‌گه‌ر هاتنه دییان سه‌خت بێت.
شه‌قامێك به هێزی خۆر كارده‌كات:
كۆمپانیای (Solar Road way)ى ئه‌مریكی كه كۆمپانیایه‌كی نوێیه له بوارى ته‌كنه‌لۆژیای رێگاوبان، چه‌ند تابلۆیه‌كی هێزی خۆری دروست كردووه كه به نیازه وه‌كو شه‌قام به‌كاریبهێنێت و گشت رێنماییه‌كان و مه‌ترسییه‌كانی چادده‌ى به ئۆتۆماتیكی له‌سه‌ر بێت و هه‌ركاتێك بیانه‌وێت هه‌ر به ئۆتۆماتیكی ده‌گۆڕدرێت.
عه‌ده‌سه‌ی چاوێلكه كه توانای گه‌وره‌كرنی شته‌كانیشی هه‌یه:
زاناكانی ولاتانی ئه‌مریكا و سویسرا هه‌ستان به دروستكردنی عه‌ده‌سه‌یه‌كی چاو به ته‌نكی (1.17) ملیمه‌تر كه توانای گه‌ره‌كرنی شته‌كانی هه‌یه، به‌مانای ئه‌وه كه ئیتر پێویست ناكات چاوێلكه له چاوبكریت، و له‌م نزیكانه ده‌كه‌وێته بازار. هه‌مان زانا رایانگه‌یاند كه‌وا له داهاتوێكی تازه ئه‌گه‌ر دروستكردنی عه‌ده‌سه هه‌یه كه توانای خه‌زن كردنی وێنه و ڤیدیۆشی هه‌بێت.
ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر:
له ساڵی 2012 كۆمپانیای گۆگل تاقیكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر جۆرێك له ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر كرد كه له رێگه‌ی (GPS)ـه‌وه كۆنترۆل ده‌كرێت و چه‌نده‌ها كامیرای پێوه به‌ستراوه، و له‌م دواییانه‌دا له دوای سه‌ركه‌تنی رێگه‌ی پێدرا كه له شه‌قامه‌كانی ئه‌مریكا به‌كاربهێنرێت.