1- هه‌رگیز له‌سه‌ر گه‌ده‌ى پر واتا دوای نان خواردن تا 1.5-2 كاتژمێر پالمه‌كه‌وه.
2-دوور بكه‌وه له خواردنه‌وه گازیه‌كان.
3-دوور بكه‌وه له خواردن و خواردنه‌وه‌ى گه‌رم.
4-كه‌م كردنه‌وه‌ى خواردنی گۆشته‌كان.
5-خواردنی زه‌نجه‌بیل دل تێكهه‌لاتن و ئازار كه‌م ده‌كاته‌وه وه‌ك ئازار شكێن و هێمنكه‌ره‌وه.
6-خواردنی ئه‌و رۆنه‌ى كه دوای ژه‌نینی مه‌شكه ده‌مێنێته‌وه كه‌فیری پێ ده‌لێن یارمه‌تی ئاسانی كرداری هه‌رس ده‌دات.
7-به‌زالیا كه كاردامۆنی پێ ده‌لێن نه‌رمكه‌ره‌وه‌و ره‌وانكه‌ره.
8-كه‌م كردنه‌وه‌ى قه‌باره‌ى ژه‌مه‌كان و زیادكردنی ژماره‌ى ژه‌مه‌كان.
9- نه‌خواردنی ته‌ماته و لیمۆ و شه‌ربه‌ته‌كان چونكه ترشیاتی تێدایه و ئازارى گه‌ده زۆر ده‌كه‌ن.
10- ئه‌و خواردنانه‌ى له ئارد دروست ده‌كرێن ده‌بنه هۆی قه‌بزی، خواردنیان باش نییه.
11- كافایین كه له چادا هه‌یه، قاوه و چوكلێت ئه‌مانه وه‌ك ده‌رمان رێگرن له پشودانی ماسولكه‌كانی گه‌دو، بۆیه باشتره دووربكه‌وین له خواردنه‌وه‌یان.
12- دووركه‌زتنه‌وه‌ى خواردنی به‌هارات چونكه ترشی تێدایه و ئازاری گه‌ده زیاد ده‌كات.
13- زیاد كردن له خواردنی سیر، چونكه بۆ ره‌وان كردنی گه‌ده باشه.
14- شیر و به‌رهه‌مهكانی هه‌رسكردنی خواردن دوا ده‌خه‌ن و ئازاری گه‌ده زیاد ده‌كه‌ن.
15- دانه‌وێڵه و برنج ره‌وانی زۆرى گه‌ده ده‌كه‌ن و پێشنیاری خواردنی ده‌كرێت.
16- مۆر بۆ گه‌ده باشه یارمه‌تی سارێژبوونی برینه‌كان ده‌دات.
17-گێزه‌ر و هه‌نجیر یارمه‌تی ره‌وانی گه‌ده ده‌دات.
18- ماست به‌كتریای تایبه‌تی به هه‌ره‌سكردن تێدایه خواردنی ماست بۆ گه‌ده سودی هه‌یه.