1. رێزگرتن له خێزان و هه‌ڤاڵانی: كه ئه‌مه‌ش كارێكی زۆر پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی بسه‌لمێنیت بۆ خیزانه‌كه‌ى كه كچه‌كه‌یان به قه‌در و قیمه‌ت راگیراوه. و هه‌روه‌ها كارێكی دڵخۆشكه‌ره بۆ ئافره‌ت.
2. غیره بكه به‌ڵام دڵ پیس مه‌به: ئاگاداری گشت هاتووچوونێكی به، به‌ڵام واپ یشانی مه‌ده كه سیقه‌تان به‌یه‌ك نییه و لێی به شكیت و بشزانه كه كچ حه‌زی له غیره‌یه نه‌ك دڵ پیسی.
3. به‌شداری پێ بكه له ژیانت: با به‌شێكی زۆری رۆژه‌كه‌ت بزانێت، و چه‌ند باس و روداوێكی رۆژه‌كه‌تی بۆ باس بكه و هه‌وڵبده بیروراشی وه‌ربكریت.
4. خۆی چۆنه وار ێزی لێبگره: ئه‌وه‌ش به‌تایبه‌تی له شێوه و باڵا و جوانییه‌كه‌ى، و به هیج شێوه‌یه‌ك نابێت گاڵته‌ی پێبكرێت.
5. پیشانی شه‌هامه‌تی پیاو: پێویست پیاو كه له‌كه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا بێت جار جاره ئه‌وه‌شی به خێزانىكىی پیشان بدات كه ئه‌و پیاوێكی ته‌واوه و رێز له خێزانه‌كه‌ى ده‌گرێت، ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی كه جارجاره به پێشه‌خۆتی بده‌یت، درگاكه‌ى بۆ بكه‌یته‌وه، یارمه‌تی بده‌یت له هه‌ڵگرتنی جانتاكه‌ى ئه‌گه‌ر شتی تری قه‌ورسی به‌ده‌سته‌وه بوو، به‌ڵام ده‌بێ ئاگاداربیت و زیاده ره‌وی له‌م كرداره نه‌كه‌یت چونكه له‌وانه‌یه به پێچه‌وانه‌وه له‌سه‌ر بشكێته‌وه.
7. پالپشتی كردنی: پێویسته پیاو به‌ردوام پاڵپشتی خیزانه‌كه‌ى بێت له سه‌ركه‌وتن و سه‌رنه‌كه‌تندا، چونكه پالپشتی پیاو بۆ ئافره‌ت كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر ئافره‌ت هه‌یه و زۆر دڵخۆش ده‌بێت به‌و قاڵشتیكردنه، پاڵپشتی كردنی شله سه‌رنه‌كه‌وتندا ئه‌وه‌یه كه رێنیشانده‌ربێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كانی رایت بكاته‌وه.
8. راستگۆیی: ئافره‌تێك كه تۆی لا گرنگ بێت و نه‌یه‌وێت تۆ له‌ده‌ست بدات و 1یانێكی خۆشت له‌گه‌ڵی هه‌بێت پێویسته زۆر له‌گه‌ڵی راستگۆ بیت و به هیچ شێوه‌یه‌ك غه‌شی له‌گه‌ڵ نه‌كه‌یت.
9. به‌رده‌وام له‌پاڵی به له‌كاتی ته‌نگانه: ئه‌و خاڵه‌ش خالێكی گرنگه بۆ گشت ئافره‌تان و هێزی زیاد ده‌دات به ئافره‌ت.
10. خۆشه‌ویستی خۆتی پێ پیشان بده: پێویسته جارجاره ئه‌وه به بیری خێزانه‌كه‌ت بهێنیته‌وه كه تۆ ئه‌وت خۆشده‌وێت و ئه‌و كه‌سێكی گرنكه لای تۆ، ته‌نانه‌ت به چه‌ند وته‌یه‌كیش بێت.
11. گوێ لێگرتن: مه‌رج نییه گشت قسه‌یه‌كی ئافره‌تان گله‌یی و ناره‌زایی بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌واش بێت پێویسته پیاو به پێی پێویست گوێ له ئافره‌ت بگرێت، چونكه جاری وا هه‌یه ئافره‌ت زۆر پێویستی به كه‌سێك هه‌یه دڵی خۆی بۆ بكاته‌وه و هه‌موو شتێكی لا باس بكات و تۆش ده‌بێ هه‌وڵبده‌یت ببیت به‌و كه‌سه.
12. له‌و بڕوایه‌ین برای خۆشه‌ویست ئه‌وه‌نه ئه‌و بابه‌ته‌ت به خێرایی خوێندۆته‌وه ئاگادار نه‌بیت كه ئێستا له خاڵی (12)یت و له وانه‌یه ئێستا زه‌رده‌خه‌یه‌ك ده‌كه‌یت، ئه‌وه‌ش تێكی دڵخۆشكه‌ره بۆ ئافره‌ت كه پیاو ئه‌وه‌نده ئاگای له‌خۆی نه‌بێت خێرا خێرا بابه‌ته‌كه بخوێنێته‌وه و ئه‌وه‌شیان خاڵێكه كه تۆی پیاو گرنكی به خێزانه‌كه‌ت ده‌ده‌یت، ئێمه‌ش وه‌ك ستافی گۆڤاری ئۆزۆن هیوای ژیانێكی خۆشت بۆ ده‌خوازین و سه‌ركه‌وتوو بن.