رۆژێكیان دایكی ده‌چێته ژووری كچه‌كه‌ی و ده‌بینێ نامه‌یه‌كی له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ی جێهێشتووه. دایكه‌ش به ترس و له‌رزه‌وه پر ده‌داته كاغه‌زه‌كه و به هه‌ناسه‌یه‌كی تونده‌وه هه‌وڵ ده‌دات نامه‌كه بخوێنێته‌وه. نامه‌كه به‌م شێوه‌یه نووسراوه:
دایكی ئازیزم.. به داوای لێبوردن و خه‌مێكی زۆره‌وه پێت راده‌گه‌یه‌نم كه‌وا من له‌گه‌ل خۆشه‌ویسته‌كه‌م رامكرد. چونكه من ته‌نها ئه‌وم خۆش ده‌وێ. كورێكی زۆر باش و نه‌رم و نیانه. راسته گواره‌ی له گوێیه و ئه‌لقه‌ی به لووتی خستووه، راسته له‌شی هه‌موو تاتۆیه و ماتۆرێكی ده‌نگ زلی هه‌یه. هه‌ر ئه‌مه‌ش نا دایكه گیان من ئێستا سك پرم. خۆشه‌ویسته‌كه‌م ده‌ڵێ دلنیا به كه پێكه‌وه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ین و ئاسووده و دلخۆش ده‌بین و مندالی تریشمان ده‌بی. هه‌روه‌ها بریارمان داوه كه‌وا گیا و رووه‌ك بچێنین و بیفرۆشینه‌وه (كۆكایین) بۆ ئه‌وه‌ی بژێوی ژیانمان په‌یدا بكه‌ین. هه‌روه‌ها داوا له زانایان و پزیشكان ده‌كه‌ین كه‌وا چاره‌سه‌رێك بۆ نه‌خۆشی ئایدز بدۆزنه‌وه بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌م چونكه زۆر گوناحه. دایه گیان هیچ خه‌می منت نه‌بێت من ته‌مه‌نم 15 ساله و ده‌زانم چی ده‌كه‌م خۆ مندال نیم! تخوا دایه زۆر ئاگات له‌خۆت بیًت و رۆژێك دێت سه‌ردانت ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی نه‌و ه‌كانی خۆت ببینی..
كچی دڵسۆزت...
له كۆتایی نامه‌كه كچه‌كه تێبنیه‌كی نووسی بۆ دایكی و ده‌ڵێ:
گالته ده‌كه‌م دایكه مه‌ترسه من له مالی دراوسێیه‌كه‌مانم. به‌لام ویستم بزانی كه شتی خراپ و خراپتر هه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ
1- نه‌تیجه‌ی ئیمتیحانات
2- نه‌تیجه‌كه له ژێر به‌تانیه
3- له 6 ده‌رس كه‌وتووم ..!!