سه‌ره‌تا پێویسته بزانین كه شوێنه‌وار بریتییه له ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌كان و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك شانازی به شوێنه‌واره‌كانی خۆی ده‌دات و گرینگی پێده‌دات، و ره‌سه‌نایه‌تی میلله‌ته‌كه‌ى خۆی پێده‌سه‌لمێنێت. بۆیه بۆ ئێمه‌ش وه‌كو ستافی گۆڤاری ئۆزۆن ره‌سه‌نایه‌تی میلله‌ته‌كه‌مان بۆ ئێمه زۆر گرنگه و به‌شێكی گرنگی ره‌سه‌نایه‌تیش كشتوكاڵه و له بابه‌تی ئه‌م ژماره‌یه‌دا باسی گوندی (چه‌رمۆ)ی شوێنه‌واری و كشتوكاڵی ده‌كه‌ین، كه گرنگییه‌كی زۆرى پێده‌درێت له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان به‌ڵام به‌داخه‌وه رۆله‌ى كورد زانیاری زۆركه‌می له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه هه‌یه و كه‌سی وا هه‌یه له‌وانه‌یه هیج زایارییه‌كی نه‌بێت.
گوندی چه‌رمۆ ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی چه‌مچه‌ماڵ به دووری 11كم، و له ساڵانی 1948-1955 تیمێكی زانایانی له شیكاغۆ سه‌ردانی ئه‌و گونده‌یان كردووه زۆر پێی سه‌رسام بوون به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ى له ئه‌نجامی هه‌لكۆلینه‌كه‌یان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و گونده له 16 چینی شوێنه‌وارى پێك دێت كه ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ (6750) ساڵ پێش زاین، كه ده‌ركه‌وتوو كه ئه‌و كاته ئه‌و شوێنه له 25-35 ماڵ پێكهاتووه و نزیكه‌ی 150 كه‌سی تیا ژیاوه. هه‌روه‌ها له ئه‌نجامه‌كانی هه‌لكۆڵینه‌كه‌دا چه‌ندین پاشماوه گرنگ دۆزراوه‌ته‌وه رۆشنایی زیاتری خستۆته سه‌ر شارستانی سه‌رده‌می به‌ردینی نوێ له كوردستان به تایبه‌ت و له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به گشتی. هۆكارى ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه گوندی چه‌رمۆ به یه‌كه‌مین گوندی كشتوكاڵی داده‌نرێت كه تیایدا بنه‌ماكانی سه‌قامگیری ژیانی سه‌ره‌تایی وپێكهێنانی گۆمه‌ڵكایه‌كی سه‌ره‌تایی به‌خۆوه ده‌گرێت، هه‌بۆیه گوندی چه‌رمۆ به كۆنترین گوندی كشتوكاڵی داده‌نرێت له‌م ناوچه‌یه‌دا، ته‌نانه‌ت له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كدا به سه‌رچاوه‌ی شروشی نوێ كشتوكاڵی ده‌ناسرێت.
بۆیه داوه له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به تایبه‌تی و حكومه‌ت به گشتی ده‌كه‌ین كه گرنكییه‌كی زیاتر بدرێت به‌م گونده كه به‌شێكه له شارستانییه‌تی میلله‌ته‌كه‌مان كه له جیهان باسی لێوه ده‌كرێت كه‌جی خۆمان زانیاری ته‌واومان له‌سه‌ری نییه، و هیواخوازم كه‌وا تیمی تایبه‌ت له پسپۆرانی ناوخۆیی و بیانی ته‌رخان بكرێت و پاڵپشتی بكرێت بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌ڵكۆلێن له‌م گونده.