رێگای بڵاوبوونه‌وه:
1- رێگای پێست.
2- رێگای جووت بوون (سێكس) 90%.
3- رێگای ماچ كردن.
4- له رێگای دایك ((دووگیان) بۆ منداڵه‌كه‌ی.
ئه‌م نه‌خۆشیه به‌سێ قۆناغ تێده‌په‌رێت:
قۆناغی یه‌كه‌م (primary): پاش تووشبوون (3-4) هه‌فته دیارده‌كه‌وێ به شێوه‌ی په‌له‌ی سوری بێ ئیش و بێ خوران له چوار ده‌وره‌ی كۆئه‌ندامی زاوزێی هه‌ردوو ره‌گه‌ز دیارده‌كه‌وێت. نه‌خۆش له‌به‌ر هۆی شه‌رمی كۆمه‌ڵگا و هه‌ست به تاوان ده‌یشارێته‌وه و سه‌ردانی پزیشك ناكات و په‌له‌كانیش پاش ماوه‌یه‌كی كورت وون ده‌بن و نامێنێت، و نه‌خۆش به‌م هۆیه‌وه سه‌ردانی پزیشك ناكات. ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌ردانی پزیشك بكات90% چاك ده‌بێته‌وه به به‌كارهێنانی پرۆكایزه په‌نسلین یان بینزا په‌نسلین 1ملیۆن له رۆژێك بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ.
قۆناغی دووه‌م (Secondary): له هه‌فته‌ی (6) هه‌تا (6) مانگ دیار ده‌كه‌وێته‌وه به شێوه‌ی په‌ڵه‌ی سوری بێ ئێش، به‌ڵام ئه‌م په‌لانه ده‌بن به كێم و خوێزاو (جراحه) له‌گه‌ڵ ئێشانی ئێسكه‌كانی و له‌وزه‌تێنیش به‌خۆوه ده‌گرێت، ئه‌مه‌ش هه‌مان ده‌رمان بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ به‌كارده‌هێنێت.
قۆناغی سێیه‌م (Tertiary): ئه‌مه‌ش ده‌بێته دوو قۆناغ:
(Latent syphilis) قۆناغی شاراوه: كێم و برینی گه‌وره‌و ئاشكرا و روون له ده‌وروبه‌ری كۆئه‌ندامی زاوزێ هه‌ردوو ره‌گه‌ز به‌دیار ده‌كه‌وێت، به‌ڵام له پیاوان زوتر به‌دیار ده‌كه‌وێت، چونكه له ئافره‌تان له‌ناو (عنق الرحم) ده‌بێت و شاراوه‌یه زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌ستنیشان ده‌كرێت. ئه‌م قۆناغه‌ش پێویستی به دووساڵ چاودێری هه‌یه.
(Late) قۆناغی دواكه‌وتوو (مانه‌وه): ئه‌م قۆناغه به‌كتریایه‌كه بۆ ماوه‌ی (5-15) ساڵ له ناو له‌شی ئاده‌میزاد ده‌مێنێته‌وه كار له مێشك و چاو و‌دڵ و گوێ و لوت ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌چێته ناو مولوله‌ی خوێنه‌كان، له ده‌وری ده‌م ولێو په‌ڵیمۆر دیارده‌كه‌وێت و زۆر مه‌ترسی داره و ئیتر نابێت به په‌رداخی ئه‌و كه‌سه ئاو بخورێته‌وه چونكه نه‌خۆشییه‌كه ده‌گوازرێته‌وه.