یه‌كێك له‌و شتانه‌ى كارئاسانى بۆ مرۆڤ كردووه چ له ماڵه‌وه چ له شوێنى كاركردن بێت یان له كاتى گه‌شت و گوزار ئه‌ویش په‌رداخ و قاپ و به‌له‌مى سه‌فه‌رى و كه‌وچكى چا و چه‌قۆ و چه‌نگاڵ و كه‌وچكى خواردن كه له پلاستیك یان فلین یان كارتۆن دروست كراون .
ئه‌وه‌ى تێبینى كراوه كه خه‌ڵكى به هه‌ڵه ئه‌م كه‌ره‌ستانه به‌كارده‌هێنن و ئه‌م هه‌ڵه كردنه له به‌كارهێنانى ئه‌م كه‌ره‌ستانه مه‌ترسى زۆرى هه‌یه له سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ كه بۆى هه‌یه توشى شێرپه‌نجه بكات، جا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م كه‌ره‌ستانه به شێوه‌یه‌كى دروست به‌كار بهێنرێت و كێشه‌ى ته‌ندروستى بۆ به‌كارهێن دروست نه‌كات ئه‌وا به‌م شێوه‌ی خواره‌وه باس له چۆنێتى به‌كارهێنانى هه‌ر یه‌كه له‌م كه‌ره‌ستانه ده‌كه‌ین .
1- په‌رداخ : (3) جۆر په‌رداخ هه‌یه كه به‌داخه‌وه به هه‌ڵه به‌كاردێت كه ده‌بێت به‌م شێوه‌یه به‌كاربهێنرێت كه ئه‌مانه‌ن:
په‌رداخى كاغه‌زى : ئه‌م جۆره ئاوى سارد و شتى گه‌رمى پێ ده‌خورێته‌وه له سارده‌مه‌نیه‌كان به‌كاردێت .
په‌رداخى فلین : ئه‌م جۆره په‌رداخه ته‌نها ئاوى سارد یان ئاوى شله‌تێن پێده‌خورێته‌وه چونكه له مادده‌ى (ستایروفورم) دروستكراوه و ئه‌م مادده‌یه كارلێكى كیمیاى له‌گه‌ڵ گه‌رمى ده‌كات و مادده‌ى شێرپه‌نجه‌یى دروست ده‌كات و له ڕووى زانستیه‌وه پێى ده‌وترێت (مواد مسرگنه) بۆیه بۆ شتى گه‌رم نابێت .
په‌رداخى پلاستیكى : ئه‌مه‌شیان به‌هه‌مان شێوه ته‌نها بۆ خواردنه‌وه‌ى ئاوى سارد به‌كاردێت .
2- قاپى سه‌فه‌رى: ئه‌مه‌شیان دوو جۆره هه‌ندێكیان قه‌پاخى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى خوارنه‌كه له ڕژان و ساردبونه‌وه بپارێزێت و دووه‌میان بێ قه‌پاخه و به‌كارهێنانیان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
قاپى سه‌فه‌رى پلاستیكى به‌قه‌پاغ : له مادده‌ى فنایل دروستكراوه له چێشتخانه‌كان بۆ خواردنى سه‌فه‌رى و له گه‌شته‌كاندا بۆ هه‌ڵگرتن و پاراستنى خواردن به‌كاردێت . به‌ڵام ئه‌م جۆره قاپانه كارلێكى كیمیایى ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ گه‌رمى و مادده‌ى شێرپه‌نجه دروست ده‌كه‌ن له ناو له‌شی مرۆڤ و ئه‌م جۆره قاپانه ته‌نها بۆ هه‌ڵگرتنى خۆراك به ساردى له ناو ساركه‌ره‌وه دا(مجمده) به كاردێت.
قاپى سه‌فه‌رى فلین به قه‌پاغ: ئه‌مه‌ش له مادده‌ى ستایرۆفۆرم دروست كراوه و ته‌نها بۆ هه‌ڵگرتنى خواردن به ساردى له ناو ساردكه‌ره‌وه (مجمده) به كاردێت بۆ هه‌ڵگرتنى خواردنى گه‌رم ناشێت چونكه كارلێكى كیمیایى له‌گه‌ڵ گه‌رمى دروست ده‌كات و مادده‌یه‌كى شێرپه‌نجه دروستكه‌ره.
قاپى فلین و پلاستیكى بێ قه‌پاغ : ئه‌مانه‌ش نابێت شتى گه‌رمیان له ناو بپارێزێت چونكه وه‌ك ئه‌وانى تر كارلێكى كیمیایى ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ گه‌رمى و شێرپه‌نجه دروست ده‌كه‌ن. ئه‌م جۆره قاپانه‌ش ته‌نها بۆ هه‌ڵگرتنى خواردن له ناو ساردكه‌ره‌وه‌كان به‌كاردێت .
داپۆشه‌رى خواردن : بریتیه له مادده‌یه‌كى نایلۆنى ڕون بۆ خاوێن ڕاگرتنى خواردن، به‌كاردێت كاتێك خواردنه‌كه له ناو قاپێكى سه‌فه‌رى بێ قه‌پاغ داده‌نرێت. ئه‌م نایلۆنه له مادده‌ى (فنایل) دروست ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر شتى پێداپۆشرا ئه‌وا نابێت زیاتر له (نیو تاكاتژمێرێك) تێپه‌ڕێت به‌مه‌رجێك خواردنه‌كه گه‌رم نه‌بێت دواتر ئه‌م نایلۆنه لاببرێت فڕێده‌درێت.
وه‌ره‌قه‌ى ئه‌له‌منیۆم : ئه‌م جۆره به‌كاردێت له كاتى سوور كردنه‌وه‌ى مریشك یان زوو پێگه‌یاندنى هه‌ندێ خۆراك. له مادده‌ى ئه‌له‌منیۆم دروست كراوه.
به‌له‌مى سه‌فه‌رى: ئه‌مه‌شیان له فلین یان پلاستیك دروستكراوه و ته‌نها بۆ پاراستن و هه‌ڵگرتنى شتى سارد به‌كاردێت و له گه‌شته‌كاندا سه‌وزه و میوه و شتى ساردى له ناودابنرێت ئاساییه به‌ڵام بۆ شتى گه‌رم باش نیه.
ده‌به‌كانى ئاو و بیبسى: ئه‌م ده‌بانه‌ش بۆ یه‌كجار به‌كارده‌هێنرێت و دووبار به‌كارهێنانه‌وه‌ى مه‌ترسیداره و ده‌بێته هۆی شێرپه‌نجه. كۆمپانیاكانى ئاو و بیبسى به‌ر له تێكردنى ده‌رمانێكى تێده‌كه‌ن دیوى ژوره‌وه‌ى ده‌به‌كه داده‌پۆشێت و ده‌بێته ڕێگر له به‌رده‌م هه‌ر كارلێكێَكى كیمیایى له نێوان پلاستیكى ده‌به‌كه و شله‌كه یان ئاوه‌كه. كاتێك كه ئاوه‌كه یا شله‌كه به‌كار دێنیت ئه‌م مادده داپۆشه‌ره نامێنێت و له كاتى دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ى ده‌به‌كه كارلێكى كیمیاویى دروست ده‌بێت و مرۆڤ توشى شێرپه‌نجه ده‌كات .