هه‌موومان ئه‌وه‌مان به‌رگوێ كه‌وتووه كه‌مرۆڤ ده‌ستێكی باڵا‌و كاریگه‌ری هه‌بووه له گۆڕانكاریه ئاو و هه‌واییه‌كان، كه به‌شێوه‌یه‌ك له شیوه‌كان ئه‌و گۆڕانكاری یه‌ی كردووه ئه‌مه‌ش به‌لایه‌نی ئیجابی كه بریتییه له ڕێگری له كاره‌ساته سروشتییه‌كان له‌ڕێی دروستكردنی به‌ست و به‌نداوه‌كان بۆ نمونه، یان له ڕووه سلبییه‌وه كه بریتی بووه له ده‌رهاویشتنی ماده زیان به‌خشه‌كان له‌ڕێی چالاكی زیانبه‌خشه‌كانه‌وه، كه ده‌توانین ئه‌مه به‌كاریگه‌ری مرۆڤ دابنێین له‌سه‌ر زَینگه.
به‌ڵام ئێمه لێره‌دا پێمان خۆشه ڕوونكردنه‌وه له‌كاریگه‌ری ژینگه بكه‌ین له سه‌ر مرۆڤ!
ئایه هه‌مه چه‌شنه‌ی ئاو و هه‌وا كاریگه‌ری له‌سه‌ر شێوه، ڕه‌فتار و هزری مرۆڤ جێده‌هێڵێ؟ بێگومان به‌ڵێ، بۆ نمونه له‌ڕووی شێوه‌وه مرۆڤی ناوچه باكورییه‌كان له‌ڕووی سیفاته‌وه سپی، باڵا به‌رزو، لوت و سه‌ر باریكن) كه ئه‌مه‌ش به هۆی كاریگه‌رى ئاو و هه‌وایه له‌سه‌ریان، به‌شێوه‌یه‌ك مرۆڤی ئه‌م ناوچانه به‌هۆی ساردی ناوچه‌كه‌یان پێویستیان به هه‌ڵمزَینی بڕێكی له‌سه‌رخۆی هه‌وا هه‌یه بۆیه لوته‌كان ئه‌م شێوه‌ى وه‌رگرتووه.
ئه‌مه‌ش تابێین به‌ره‌و باشوور به‌ره‌و حه‌وزی ده‌ریای ناوه‌ڕست، ئه‌وه ڕه‌نگی پێست پله پله تۆخ ده‌بێت له ئه‌نجامی گۆڕانی ئاو و هه‌واكه‌ی، به‌شێوه‌یه‌ك به‌ره‌و ڕۆژئاوای ئه‌فریقیا ڕه‌نگی پێست به‌ره‌و قاوه‌یی تۆخ یان ڕه‌ش ده‌گۆڕێ، به‌هۆی به‌رزی پله‌ی گه‌رما و ستونی تیشكی خۆر و سیفاتی قژلوول، سه‌رولوت پان وه‌رده‌گرێ.
لێره‌دا ئاو و هه‌وای (گه‌رم)كاریگه‌ری كردووه به جۆرێك شێوه‌ی قژه‌كان له خاوه‌وه بۆ لولی بۆ ڕێگری ڕاسته‌وخۆی تیشكی خۆر له‌سه‌ر سه‌ری مرۆڤ. لێره‌دا مرۆڤ پێویستی به هه‌ڵمژینی بڕێكی زۆری هه‌وا هه‌یه له ئه‌نجامی زۆری به‌هه‌ڵماندن بۆیه شێوازی لوته‌كان ئه‌م شێوه‌یه‌ی له خۆگرتووه.
به‌هه‌مان شێوه ئاو و هه‌وا كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر (هزر، ڕه‌فتار و هێزی مرۆڤ)، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خه‌ڵكانی ناوچه شاخاویه‌كان ماسولكه‌ی قاچیان به‌هێزتره، له كاتێكدا خه‌ڵكانی نزیك ناوچه ئاویه‌كان ماسولكه‌كان قۆڵیان به‌هێزتره.
چه‌ندین زانا له‌م باره‌یه‌وه رونكردنه‌وه و نوسینیان هه‌یه، بۆ نمونه (ابن خلد ون) له‌و باره‌یه‌وه ده‌لێ "مرۆڤی ناوچه گه‌رمه‌كان دڵخۆشترن له خه‌ڵكانى ناوچه سارده‌كان"، به‌هه‌مان شێوه بیركردنه‌وه و چالاكیه‌كان له ناوچه گه‌رمه‌كان زیاتره. و (هیبوقراگ) ده‌ڵێت "خه‌ڵكانی ناوچه‌شاخاوییه‌كان ئه‌وانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ریی با و بارانى زۆره‌وه خه‌ڵكانێكن كه سیفاتی ئازایی، بوێری و نه‌رم و نیانیان تیایه و باڵا به‌رزن، له‌چاو خه‌ڵكانی ناوچه ووشكه‌كان كه به له‌ش و لاری لاواز و كورتى باڵا ناسراون. و مونتسكیو له كتێبى (روح القانون) هه‌مان بیروبۆچونی( هیبوقراگ)ى هه‌یه.
هه‌روه‌ها (شارلزدارون) كاریگه‌ری ئاووهه‌وا ده‌رده‌خات و ده‌ڵێت "ئاو و هه‌وا جگه له‌وه‌ى كه كاریگه‌رى له‌سه‌ر شێوه و هێز هه‌یه، كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر شارستانیه‌ته‌كانیش هه‌بووه، بۆ نمونه شارستانیه‌ت له ئه‌فریقیا كاریگه‌ری ئاو و هه‌واى له‌سه‌ر بووه كه بۆته به‌پیتی خاكه‌كه‌ى، و له‌ئه‌وروپادا مامناوه‌ندى ئاو و هه‌واكه‌ى یاریده‌ر بووه بۆ بوونى شارستانیه‌ت.