هه‌شت ساڵ به‌ر له ئێستا پۆلێك له زانست دوستانی گه‌نجی كوردستان له چه‌نده‌ها شاره‌وه هاتن و له هه‌ولێری پایته‌خت كۆ بوونه‌وه و به‌یه‌كه‌وه بریاری بڵاوكردنه‌وه‌ى گۆڤارێكی زانستی پزیشكیمان دا، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر هه‌ستكردنمان به پێویستی هه‌بوونی گۆڤارێكی له جۆره. هه‌ر له دوای ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه ده‌ستمان كرد به كۆكردنه‌وه‌ى بابه‌ت و راپۆرتی زانستی پێویست و توانیمان به ماوه‌یه‌كی كوت گۆڤارى ئۆزۆن ده‌ربكه‌ین و بیكه‌ینه تاكه گۆڤارى زانستی ته‌ندروستی له گشت زانكۆكانی كوردستان كه گشت ستافه‌كه‌ى به خۆرایی كاری ده‌كرد، دواتر ستافی ئۆزۆن هه‌ر به‌وه نه‌وه‌ستا و ده‌ستمان كرد كه ئه‌نجامدانی ده‌یان سیمینار و كۆری زانستی و پزیشكی له به‌شێك له زانكۆ و په‌مانگاكانی كوردستان، كه بووه مایه‌ی ده‌ستخۆشی گشت لایه‌ك. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و رێگایه‌ی ستافه‌كه‌مانی پێایدا رۆشتووه رێگایه‌كی ئاسان نه‌بووه پر بووه له سه‌ختی و شه‌و نه‌خونی و سه‌فه‌ركردن و بڵاوكردنه‌وه و هه‌ڵواسینی پۆسته‌ر، و ته‌نانه‌ت نه‌بوونی بودجه‌ى پێویست بۆ ده‌ركردنی گۆڤاره‌كه‌مان و جارجاره وه‌ستانی بڵاوكردنه‌وه‌ى گۆڤار بۆ ماوه‌ى 6 مانگ و به‌ڵكو زیاتریش، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا و به‌هاوكاری هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه‌تا گۆڤارى ئۆزۆن هێشتان به‌رده‌وامه و ستافه‌كه‌ی به هه‌مان گه‌رم و گورى جاران كارى بۆ ده‌كه‌ن و تا ئیستاش گشت ستافه‌كه‌ی به خۆرایی كارده‌كات.
گۆڤاری ئۆزۆن ئێستا به 32 لاپه‌رى ره‌گاوره‌نگ بڵاوده‌كرێته‌وه له چه‌ند زانكۆیه‌ك، ده‌رمانخانه، عه‌یاده‌ی دكتۆره‌كان، كۆمپانیاكان و بازار بڵاوده‌كرێته‌وه، و خوێنه‌رێكی زۆرى هه‌یه و له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌ر ژماره‌یه‌كی به‌شێكی زۆر له ره‌خنه‌ی بنیاتنه‌ر و پێشنیارمان بۆ دێت كه به‌راستی بونه‌ته هۆیه‌ك بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی گۆڤاره‌كه‌مان.
سوپاس و پێ‌زانین: هه‌ر كه باسی گۆڤارى ئۆزۆن ده‌كرێت له‌گه‌ڵیدا ناوی سه‌نته‌رى خامه هه‌یه كه به‌راستی پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌ى ئۆزۆنی كردوه و به‌رده‌وام له هه‌وڵدابووه بۆ دابین كردنی گشت پێداویستییه‌كانی گۆڤارى ئوزۆن و له گشت كاته‌كان و لێره‌دا به پێویستی ده‌زانین زۆر سوپاسی خۆمان ئاراسته‌ى گشت به‌رێوه‌به‌ره‌كانی سه‌نته‌رى خامه بكه‌ین، هه‌ر له دامه‌زرینه‌ره‌كه‌ی زۆر به‌رێز كاك (زیناس جانۆ)، ئینجا هه‌ر یه‌ك له به‌رێزان (كاروان محمد، شوكریه ته‌یمور و قانیح مه‌وله‌وى زاده)، و كاك سلێمان به‌رێوه‌به‌ری ئێستا سه‌نته‌رى خامه. سوپاسێكی زۆری گشت سكرتێره‌كانی رێكخراوى یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ده‌كه‌ین كه ئه‌وانیش هاوكارى ماددی گۆڤاره‌كه‌یان كردین، به تایبه‌تی به‌رێز كاك (به‌ره‌ڤان حه‌مدی) كه هه‌وێنی دامه‌زراندی گۆڤارى ئۆزۆن بوو له سه‌ره‌تا و پاڵپشتییه‌كی زۆرى كردین، و دوای ئه‌ویش به‌رێز (ئاریان ...) , وكاك هه‌رمان به‌روارى و تا ده‌گاته سكرتێری ئێستا به‌رێز شێخ حه‌سه‌ن. و سوپاسێكی تایبه‌تی ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى گۆڤار ئۆوۆن بۆ گشت نوسه‌ره خۆبه‌خشه به‌رێزه‌كانی گۆڤاره‌كه‌مان كه له‌ماوه هه‌شت ساڵی رابردوو به‌خۆرای كاریان له‌گه‌ڵ كردوین. سوپاسی و ده‌ستخۆشی له به‌رێز (ئه‌سكه‌نده‌ر عیسا) ده‌كه‌ین كه ئه‌ركی دروستكردنی لۆگۆى گۆڤاره‌كه‌مانی گرته ئه‌ستۆ و ماوه‌یه‌كی زۆر دیزاینی گۆڤاره‌كه‌مانی بۆ ده‌كردین.
كۆتا ووته: ئه‌گه‌ر جی گۆڤاره‌كه‌مان له ستافێكی باشی زانستی و له ئاستێكی به‌رز پێك هاتووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌رگای گۆڤاره‌كه‌مان كراوه‌ته‌وه بۆهه‌ر نوسه‌رێكی زانستی خۆبه‌خش بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارمان بێت به نوسینی بابه‌تی به‌سود له هه‌ر بوارێكی زنستی، ته‌كنه‌لوژی، پزیشكی، فه‌له‌كناسی، كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته مایه‌ی دڵخوشی ستافه‌كه‌مان. له كۆتایدا ستافی ئۆزۆن به‌ته‌تاوی پاڵپشتی و پشگیری خۆی بۆ پێشمه‌رگه قاره‌كانه‌كانی كوردستان راده‌گه‌یه‌نین، و پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه شه‌هیده‌كان ده‌كه‌ین و هیوای چاكبونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین، به هیوای سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وام بۆ پێشمه‌رگه.