پێگه‌ى ڕۆژنامه‌ى "بزوێنه‌رى توێژینه‌وه" قه‌باره‌ى گه‌شه‌سه‌ندنى تۆره په‌یوه‌ندییه‌كان ئاشكرا كردووه و له‌و باره‌یه‌وه سێ بڵاوكراوه‌ى فه‌رمى (ئینفۆگرافیكس) ى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه یه‌كه‌میانى له ساڵى 2011 بوو، پاشان له ساڵى 2013 دا نوێ كرایه‌وه و دواتریش له ساڵى 2015 دا وێنه‌یه‌كى نوێكراوه‌ى سێیه‌مى لێبڵاوكرده‌وه.
ئه‌و پێگانه‌ى زۆرترین به‌كارهێنه‌ریان هه‌یه بریتین له هه‌ردوو پێگه‌ى (YouTube) و (Facebook). ژماره‌ى به‌كارهێنه‌رانى پێگه‌ى (YouTube) مه‌زه‌نده ده‌كرێت به زیاتر له یه‌ك ملیار له‌كارهێنه‌ر، له‌كاتێكدا ژماره‌ى به‌كارهێنه‌رانى (Facebook) زیاتره له یه‌ك ملیار و نیو به‌كارهێنه‌ر.
ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه سستى و خاوبوونه‌وه هه‌یه له ژماره‌ى تۆمارى به‌كارهێنه‌رانى ئه‌و پێگانه، به جۆرێك كه زۆرترین ژماره‌ى تۆماركراوى به‌كارهێنه‌رانى ئه‌و تۆڕانه له ساڵى 2012 گه‌یشته 17,3% و له ساڵى 2013 به ڕێژه‌ى 14,1% و له ساڵى 2014 به ڕێژه‌ى 12,5% و له ساڵى 2015 به ڕێژه‌ى 9,3% دابه‌زى. له‌كاتێكدا پێشبینى ده‌كرێت ئه‌و ڕێژه‌یه له‌مساڵدا دابه‌زێت بۆ 8,7% و له ساڵى 2017 بۆ ڕێژه‌ى 7,4% و له ساڵى 2018 بۆ ڕێژه‌ى 6,8% داببه‌زێـت.
به گوێره‌ى ده‌رخسته‌كانى ئه‌و گۆڤاره، ژماره‌ى حیسابه چاڵاكه‌كان (ئه‌و كه‌سانه‌ى خۆیان له پێگه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى تۆماركردووه و به كرداریش پێگه‌كه به‌كارده‌هێنن)ى ئه‌و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تیانه ده‌گاته 1,7 ملیار. له‌كاتێكدا ژماره‌ى حیسابه‌كان خۆیان ده‌گاته 2,1 ملیار تۆماركراو، هه‌روه‌ها له‌كاتێكدا ژماره‌ى به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت به گشتى ده‌گاته 3 ملیار به‌كارهێنه‌ر. ئه‌مه‌ش ته‌نانه‌ت ناكاته 45%ى كۆى گشتى دانیشتوانى سه‌ر ڕووى زه‌وى.
به گوێره‌ى دابه‌شبوونى دانیشتوانى زه‌وى، ڕێژه‌ى ئه‌و پێگه‌یشتوانه‌ى (سه‌روو هه‌ژده ساڵ) به‌كارهێنه‌رى پێگه‌ى (Facebook)ن ده‌گاته 71%، به‌رامبه‌ر به 28% ى (LinkedIn) و (Pinterest)، و 26%ى (Instagram) و 23%ى (Twitter).
ئه‌گه‌ر ژماره‌ى به‌كارهێنه‌رانى پێگه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به گوێره‌ى ته‌مه‌ن پۆلێن بكه‌ین، ئه‌وا 89%ى به‌كارهێنه‌ران له ته‌مه‌نى نێوان 18 بۆ 29 ساڵین، 82%ى به‌كارهێنه‌ران له نێوان ته‌مه‌نى 30 بۆ 49 ساڵین، 65%ى به‌كارهێنه‌ران له نێوان ته‌مه‌نى 50 بۆ 65 ساڵین و له به‌رامبه‌ریشدا 49%ى به‌كارهێنه‌ران له سه‌رووى ته‌مه‌نى 65 ساڵین.
به‌ڵام ئه‌و ژمارانه بۆ هه‌ر پێگه‌یه‌ك به جیا ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى خواره‌وه‌ى لێكه‌وته‌وه:
پێگه‌ى Facebook: ڕێژه‌ى به‌كارهێنه‌ره چاڵاكه‌كانى مانگانه ده‌گاته 1,55 ملیار به‌كارهێنه‌ر و، ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه ڕۆژانه 42 خوله‌ك له كاتى خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و پێگه‌یه به‌سه‌رده‌به‌ن. له‌وانه‌ش ڕێژه‌ى 71%ى دانیشتووى شاره‌كانن، له 72%ى خه‌ڵكى ده‌وروبه‌رى شارن و له 69%ى دانیشتووى گونده‌كانن.
ڕێژه‌ى به‌كارهێنه‌رانى Facebook ده‌گاته ڕێژه‌ى 47%ى كۆى گشتی به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت، و ڕۆژانه 4,5 ملیار جار كلیكى دوگمه‌ى Like ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها پێگه‌كه ئه‌وه‌ى تۆماركردووه كه به‌كارهێنه‌رانى ڕۆژانه 4 ملیار جار سه‌یرى گرته ڤیدیۆكان ده‌كه‌ن.
پێگه‌ى Twitter: ژماره‌ى به‌كارهێنه‌رانى مانگانه‌ى ئه‌و پێگه‌یه گه‌یشتووه‌ته 316 ملیۆن به‌كاربه‌ر كه ڕۆژانه ماوه‌ى 17 خوله‌ك له كاتى خۆیان له پێگه‌كه‌دا به‌سه‌رده‌به‌ن. له‌و ڕێژه‌یه 21%ى له ڕه‌گه‌زى ئافره‌تانن و پیاوانیش له 24%ى پێكده‌هێنن. ژماره‌ى به‌كارهێنه‌رانى Twitter له ساڵى 2015 دا به 50 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر زیادى كردووه. چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ئه‌و ڕێژه‌یه له كۆتایی ساڵى 2015 به 42 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر زیادبكات.
ئه‌گه‌ر به گوێره‌ى دابه‌شبوونى جوگرافى سه‌یرى ژماره‌كان بكه‌ین، ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه 25%ى به‌كارهینه‌رانى Twitter دانیشتووى شاره‌كانن و 23%ى خه‌ڵكى ده‌وروبه‌رى شاره‌كانن و 17%ى دانیشتووى گونده‌كانن.
پێگه‌ى Instagram: ژماره‌ى به‌كارهێنه‌ره چاڵاكه‌كانى مانگانه ده‌گاته 400 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر كه ڕۆژانه 21 خوله‌ك له كاتى خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و پێگه‌یه به‌سه‌رده‌به‌ن. له‌و ڕێژه‌یه 49%ى له ڕه‌گه‌زى ئافره‌تانن و 51%ى له ڕه‌گه‌زى پیاوانن. ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى په‌یوه‌ندیان به‌و پێگه‌یه‌وه كردووه له ساڵێ 2015 گه‌یشته 128 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر و ژماره‌ى به‌كارهێنه‌ره چاڵاكه‌كانى ڕۆژانه ده‌گاته 75 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر.
به گوێره‌ى دابه‌شبوونى جوگرافى، له 28%ى به‌كارهێنه‌رانى دانیشتووى شاره‌كانن، 26%ى خه‌ڵكى ده‌وروبه‌رى شاره‌كانن، و 19%ى دانیشتووى گونده‌كانن.
پێگه‌ى Google Plus: ژماره‌ى به‌كارهێنه‌ره چاڵاكه‌كانى بریتیه له 343 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر كه ڕۆژانه 7 خوله‌ك له كاتى خۆیان له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ى ئه‌و پێگه‌یه به‌سه‌رده‌به‌ن. له‌و ڕێژه‌یه 74%ى له ڕه‌گه‌زى پیاوانن و 26%ى له ڕه‌گه‌زى ئافره‌تانن. ئه‌و پێگه‌یه 2,2 ملیار پڕۆفایل له‌خۆده‌گرێـت و زۆرینه‌ى به‌كارهێنه‌رانى دانیشتوانى وڵاتانى ئه‌نده‌نوسیا و هیندستان و ڤێتنامن.
پێگه‌ى Snapchat: ژماره‌ى به‌كارهێنه‌ره چاڵاكه‌كانى مانگانه ده‌گاته 200 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر كه ڕۆژانه 17 خوله‌ك له كاتى خۆیان له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانى ئه‌و تۆڕه به‌سه‌رده‌به‌ن. دابه‌شبوونى به‌كارهیًنه‌رانى به گوێره‌ى ڕه‌گه‌ز به‌م شێوه‌یه پۆلێنده‌كرێـت: ڕێژه‌ى 70%ى به‌كارهێنه‌رانى له ڕه‌گه‌زى ئافره‌تانن و 30%ى له ڕه‌گه‌زى پیاوانن. له هه‌مان كاتدا ڕێژه‌ى به‌ژداربووى قوتابیانى قوتابخانه و كۆلێژ و زانكۆكان ده‌گاته 77%ى به‌كارهێنه‌ران. ڕێژه‌ى ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ى ته‌مه‌نیان له نێوان 13 بۆ 24 ساڵیدایه ده‌گاته 81%ى كۆى گشتى به‌كارهێنه‌ران. ژماره‌ى ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ى ڕۆژانه له‌و پێگه‌یه‌وه سه‌یرده‌كرێت یان ده‌بینرێت بریتیه له 4 ملیار ڤیدیۆ. له كاتێكدا ڕۆژانه 400 ملیۆن نامه له‌و پێگه‌یه‌دا ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت.