تەندروستی
سوودەكانی شوكولاتە  
1-    خواردنی شکولاتە ئەگەری ئەوەی هەیە بمانکات بە خاوەنی خەڵاتی نۆبل، یەكێك لە لێكۆلینەوەكان  دەریخستووە ئەم وولاتانەی كە زۆرترین خەلاتی نۆبڵیان وەرگرتووە. ئەو وولاتانەن كە زۆرترین بری شوكولاتە دەخۆن. چونكە شوكولاتە مادەی فلاڤانۆید كە بیر كردنەوە باشتر دەكات وخوێن پال دەدات بۆ مێشك وچالاكی دەكات
2-    شکولاتە خواردنی سەربازەکانە، سوپا سالاری فەرەنسی (ناپلیون پۆناپارت) لە هەموو كاتێك شوكولاتەی پێ بوو لە هەر شوێنێكی جیهان با لەكاتی شەر. ئێستاش سوپای ئەمریكا و سویسرا شوكولاتە لەگەل خۆیان هەلدەگرن وشوێنی تایبەتیان هەیە لەناو جل وبەرگیان. 
3-    شکولاتە بەسودە بەڵام، ئاگاداربە ئێمە باسی شوكولاتەی رەش دەكەین واتە ئەوەی كە شیر وشەكری تێدانیە! چونكە قاوەی رەش دژە ئۆكسانە ومادەی فلاڤانۆیدی تێدایە كە یارمەتی جوولەی خوێن دەدات ولە جەلتەی دل دوورت دەكاتەوە.
4.    خەلكی ماینز یەكەم كەس بوون كە تۆی قاوەیان دۆزیەوە وبەكاریان هێنا وبۆیە وەكو پارە بەكاریان دەهێنا بۆ كرینی شت ومەك لە وولاتانی دراوسێ. 20 دنكه قاوە دەیكرده یەك مریشك.
5.    زۆربەی ئەو قاوانەی كە لە دونیا بەرهەم دەهێنرێت بەداخەوە لەسەر پشتی مندالان بەرهەم دەهێنرێت. چونكە لە ئەفریقیا زۆر زالمانە ئیش بە مندالان دەكەن ودواتر پارەیەكی زۆر كەمیان پێ دەدەن. بۆیە تەئكید بكەوە كە ئەم قاوەیە نیشانەی fairtradeی لەسەرە ئینجا بیكرە چونكە ئەم نیشانەیە پێت دەلێ كە ئەم قاوەیە بە شێوەیەكی یاسایی بەرهەمهێنراوە.
 

Copyright © 2016 OZONE MAGAZINE - All Rights Reserved