له قه‌له‌باڵغی و به‌رده‌وامی داهێنانی زانستی و ته‌كنه‌لۆژیدا زۆرێكمان ئه‌وه‌مان له بیرچووه كه خاوه‌نی ئه‌و داهێنانانه هه‌موویان مرۆڤن و له گۆشت و خوێن درۆستكراون و خاوه‌نی هه‌ست و عاتیفه‌ن، له‌م بابه‌ته دوور له تاقیگه‌كان و وركشۆپ و ئه‌نجامدانی لێكۆلینه‌وه‌كان ده‌چینه ناخی چه‌ند مرۆڤێكی خاوه‌نی داهێنان.
سه‌ره‌تا زانایانیش له نێوانیاندا زانای ئازایان تیابووه وه‌ك زانای به‌ناوبانگی فیزیا (شرونجر) كه مه‌دالیای ئازایه‌تی وه‌رگرتووه له كاتی چه‌نگدا، و زانای ترسنۆكیان تیابووه وه‌ك زانای به‌ناوبانگی كیمیا (كافندیش) كه هیدرۆجینی دۆزیوه‌ته‌وه توشی ترسێكی تایبه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بوو كه له شوێنێك بێت ئافره‌تی لێبێت. زانای خێرخوازیش هه‌بووه وه‌ك (بیل گێتس) كه هه‌ستاوه به به‌خشینی ملیاره‌ها دۆلار بۆ پرۆژه‌ی خێرخوازی. له نێوان ئه‌وانه‌شدا سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر ببینین كه‌سی زۆر رۆمانسی و خاوه‌ن هه‌ستی خوشه‌ویستی به‌رز هه‌بێت. ته‌نانه‌ت به‌شێك له زانایانی كیمیا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه‌وا سه‌رچاوه‌ی خۆشه‌ویستی لای ئه‌وانه جونكه خۆشه‌ویستی پێكهاتووه له‌چه‌ند پرۆسه‌یه‌كی كیمیایی پێكهاتووه. یه‌كێك له كیمیاناسان به ناوی (ئودولف بایر) كه كیمیای بۆیاغی داهێناوه ئه‌وه‌نده خێزانه‌كه‌ی خۆش ده‌ویست مادده تازه‌كه‌ی به‌ناوی خێزانه‌كه‌ی كرد كه ئه‌وه‌یش مادده‌ی (Barbituric Acid) و ناوی خێزانه‌كه‌ی به‌ربه‌ره بوو.
له چیرۆكه خۆشه‌ویستییه‌كانی زانا فه‌ره‌نسییه‌كان چیرۆكی 3 زانا هه‌یه كه به سێینه ناوده‌برێن كه ئه‌وانیش (لافوازی، بییركوری و لویس پاستۆر)ن، و سه‌یر له چیرۆكی ئه‌م سی عاشقه ئه‌وه‌یه كه به سوتفه هه‌رسێكیان له كات و شوێنی جیاجیا عاشقی 3 كج بوون كه هه‌رسێكیان ناویان (ماری) بووه. باس له چیرۆكی (لافوای) ده‌كه‌ین كه له ته‌مه‌نی 26 ساڵیدا به‌رده‌وام سه‌ردانی سیمیناره‌كانی (میسیۆ یلزه) ده‌كات كه به‌رده‌وام تاوتۆی چه‌نه‌ها بابه‌تی زانستی ده‌كرێت و چه‌نده‌ها زانای جیهانی به‌شدارییان تیا ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی زاناكه‌مان نه‌بوو بۆ ئه‌م سیمینارانا به‌ڵكو (لافوازی) هۆیه‌كی تری سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌بوو ئه‌ویش كچه‌كه‌ی (میسیۆ بلزه) بوو كه عاشقی بوو بوو و له دوای ساڵێك سه‌ردانی ئه‌و شوێنه ژیانی هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵ ماری كجی میسیۆ بلزه ئه‌نجامدا و جگه له سه‌رگه‌وتنیان له خوشه‌ویستی ماری هاوكاری ده‌كرد له تاقیگه و به هۆی زانینی زمانی بیانی چه‌نده‌ها راپۆرت و كتێبی زانستی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی وه‌رگێراوه‌ته سه‌ر زمانی فه‌ره‌نسی و هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی 23 ساڵ به‌رده‌وام و به له سێداره‌دانی لافوازی له‌یه‌كێك له شۆرشه‌كانی فه‌ره‌نسیدا.
زانایه‌كیتری فه‌ره‌نسی به ناوی (جای لوساك) كه یاسای تایبه‌تی به غاز داهێناوه، ئه‌ویشیان سه‌ره‌رای خه‌ریك بوونی به تاقیگه و كاری داهێنان رازی نه‌بوو ئه‌و كجه بهێنێت كه باوكی بۆی هه‌ڵبژاردووه جونكه خۆی عاشقی كجێكی تر بوو بوو كه له دوكانێك ئیشی ده‌كرد و به جوانییه‌كه‌ی سه‌رسام بوو بوو و له دوای هه‌ولێكی زۆر توانی ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ل ئه‌و كجه پێك بینێت و ژیانێكی پر له رۆمانسییه‌ت به‌سه‌ر ببه‌ن و 40 ساڵ به‌یه‌كه‌وه بوون و 5 مندالیان هه‌بوو.