ڤیتامین :Aئافرەتان بە پێی تەمەنیان پێویستیان بە جۆرە جیاوازەکانی ڤیتامین هەیە، چونکە یارمەتی گەشە و بەهێزکردنی ئێسک و ددانەکان و پێستیان دەدات، جگە لەوەی یارمەتی هێواشکردنەوەی پیری دەدات، وەک "گوێزەر، کاڵەک، تەماتە، شوتی، بروکلی،قۆخ، بیبەری سور،سپێناخ، هێلکە، شیر.
ڤیتامین :B2بە 'ریبۆفلافین" ناسراوە، بەسوودە بۆ لەشێکی تەندروست و فەشەکردنێکی ئاسای، یارمەتی زیادکردنی وزە دەدات بەرگری لەش بەهێز دەکات، سڕبوون و ماندووی و دوودڵی کەم دەکاتەوە، بەڵام کەم خواردنی ئەم جۆرە دەبێتە هۆی، سپی
بوونی زمان قڵیشانی لێو،وشکبوونی قژ و خورانی پێست، وەک پەنیر، شیر، هێلکە، فاسۆلیای سۆیا، قارچک.
ڤیتامینB6: ناسراوه به "پریدۆخین"، كه زۆر به‌سووده بۆ به‌ده‌ستهێنانی سیسته‌می به‌رگریه‌كی چالاك و به‌هێز، ئه‌م ڤیتامینه یارمه‌تی به‌رهه‌مهێنانی هۆڕمۆن و ماده‌ی كیمیای مێشك ده‌دات، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی بێتاقه‌تی و نه‌خۆشی دڵ و له‌بیرچوونه‌وه ده‌دات.
ئافره‌تانی دووگیان ده‌توانن ئه‌م ڤیتامینه بخۆن كه یارمه‌تی له‌ناوبردنی ڕشانه‌وه‌ی به‌یانیان ده‌دات، ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م فیتامینه ناخۆن تووشی كه‌م خوێنی ده‌بن، وەک له ئه‌ڤۆگادۆ و مۆز و ماسی، میوه‌ی وشكدا هه‌یه.
ڤیتامین :B7ناسراوه به "بایۆتین"، كه گرنگه بۆ گه‌شه‌كردنی خانه و گه‌شه‌كردنی ئێسكه‌كان و نینۆك و قژ ده‌دات، یارمه‌تی هێشتنه‌وه‌ی کۆلسترۆڵ له ئاستی ئاسایدا ده‌دات، كه‌م بوونی ئەم جۆرە، ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی كه‌م خوێنی و بێتاقه‌تی و قژی وشك، وەک لە زه‌ردێنه‌ی هێلكه، ماسی، په‌تاته‌ی كوڵاو، گوێزه‌ر، مۆز،په‌نیر، بیبه‌ردا هه‌یه.
ڤیتامین :B9ناسراوه به "فۆڵی ئاسید"، زۆر گرنگه بۆ ئافره‌تان، چونكه یارمه‌تی نه‌هێشتنی نه‌خۆشی دڵ و په‌ستانی خوێن و شێرپه‌نجه و له‌بیرچوونه‌وه ده‌دات، ته‌ندروستی مێشك زیاد ده‌كات، وەک لە شلك، هێلكه، شه‌ربه‌تی پڕته‌قاڵ، پاقله‌دا هه‌یه.
ڤیتامین :B12ئه‌م ڤیتامینه زۆر گرنگه بۆ گه‌شه‌كردنی خانه، یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و بیرچوونه‌وه و كه‌م خوێنی ده‌دات، وه‌كو چاره‌سه‌ر بۆ خەمۆکی بەکاردێت، یارمه‌تی مانه‌وه‌ی ته‌ندروستی ده‌ماره‌كانت ده‌دات، كه‌مبوونی ئەم جۆرە ده‌بێته هۆی خەمۆکی، وەک له په‌نیر، هێلكه، ماسی، گۆشت، شیر دا هه‌یه.
ڤیتامین :Cناسراوه به به‌رگری بەهێزکەر، زۆر سوودی هه‌یه بۆ ئافره‌تان، یارمه‌تی خێراكردنی چاكبوونه‌وه ده‌دات، لەگەڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئەگەری توشبوون به چه‌ند جۆرێك شێرپه‌نجه، وەک لە بروكلی، ترێ، كیوی، پڕته‌قاڵ،بیبه‌ر، په‌تاته، شلك، ته‌ماته‌دا هه‌یه.
ڤیتامین :Dیارمه‌تی هه‌ڵمژینی كالیسیۆم ده‌دات، كه زۆر به‌سووده بۆ به‌هێز كردنی ئێسكه‌كانت، یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی تووشبوون به ئەگەری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌دات، بینای چاوەکانت ده‌پارێزێت، كه‌می ده‌بێته هۆی بێ هێزبوون له ئێسكه‌كانتدا، وه‌ستان بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌به‌رده‌م ڕووناكی خۆردا بڕێكی باشی ڤیتامین D ده‌ست ده‌كه‌وێت، وەک له هێلكه، گوچیله، ماسیدا هه‌یه.
ڤیتامین :Eئه‌م ڤیتامینه كارده‌كات له دژی پیربوون، یارمه‌تی كه‌مبوونه‌وه‌ی تووشبوون به‌نه‌خۆشی دڵ و بیرچوونه‌وه و چه‌ند جۆرێك نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌دات، ئه‌م ڤیتامینە زۆر به‌سووده بۆ پێست و قژت.
ڤیتامین :Kڤیتامین K زۆر گرنگه بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئێسكێکی به‌هێز، كه‌مكردنه‌وه‌ی تووشبوون به زۆر له نه‌خۆشیه‌كانی دڵ، ئه‌م جۆره خواردنی میوه و سه‌وزه‌واتی زۆرە.
سەرچاوەtop10homeremedies: