تەندروستی
ئایە ئەویش كەرەنتین دەكرێت؟ وەتس ئاپ توشی كرۆنای هەواڵی ناراست بووە.  
نوسەر
مستەفا ئەرگوشی - سەرنوسەری ئۆزۆن


حكومەت و دەزگا تەندروستییەكان بەهەموو تواناكانیانەوە لە هەوڵدان بۆ پێدانی دروسترین زانیاری لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی، بەڵام بەشێكی زۆر لە هیلاكییەكانیان بەفیرۆ دەچێت بەهۆی ئەو هەواڵ و دەرمان و چارەسەرە ناراستانەی كەلەسەر بەشێك لە سوشیال میدیا بڵاودەبێتەوە و بەتایبەتی لە رێگای وەتس ئاپەوە، بەجۆرێك كەوا گەیشتۆتە ئەوەی لەبەشێك لە وڵاتانی جیهان ئەم جۆرە ئەپلیكەیشنە دابخرێن بە تایبەتی لەم رۆژانە كە ژمارەى توشبووان وا دەگات بە نیو ملیۆن كەس
سەرۆكی ئێرلەندا (لیۆ فارادكار) داوا لە هاوڵاتیانی دەكات كەوا هیج زانیارییەك بڵاونەكەوە كە لێی دڵنیا نەبن، جونكە ئەم هەواڵانە دەبنە هۆی دڵەراوكێ
بەشێك لەو مەسجانە بەشێوەی رێنمایی یاخود ئامۆژگاری بڵاوەی پێدەكرێت بەناوی كەسانێك لە پۆست یان نەخۆشخانە و شوێنی تایبەت وتیایدا باس لە ژمارە و رێوشوێنی تایبەت بۆ چارەسەر چەندەها خۆرافاتی تر.كە بووەتە هۆی ئەوەی لەچەند وڵاتێك تیمی تایبەت دابنرێت بۆ رووبەروو بوونەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە و تەنانە دەستگیركردنی بەشێكیان
لەلای خۆیەوە سەرۆكی وەتس ئاپ باس لەوەدەكەن كە بەهوو جۆرێك ئامادەباشیان دەربریوە بۆ هاوكاری كردنی دەزگا تەندروستییەكان لە هەموو شوێنێك.
لێرەدا داو لە خەڵكی گشت كوردستان دەكەین كە هیج هەواڵیك بڵاونەكەنەوە كە لێی دڵنیا نەبن بۆ ئەوەی نەبینە هۆی ئازاردانی دەرونی و چەستەیی بۆ هیج كەسێك
چونكە بەهۆی ئەم هەوڵانە خەلكان زۆر شتی سەیر دەكەن لە خواردنەوەی خاوینكەرەوەكان و صابوون و چەندە كاری سەیری تر
بە هیوای لەش ساغی بۆ گشت جیهان
 
تایبەت بە سایت سوشیال میدیای ئۆزۆن
 
 
 
 

Copyright © 2016 OZONE MAGAZINE - All Rights Reserved