هەمەرەنگ و رۆشنبیری
گریان بەڵگە نیە بۆ بێ دەسەڵاتی  
نوسەر
راز مفتی

زاناکان دەڵێن: ئەگەر هەستت بە گریان کرد فرمێسکەکانت رامەگرە چونکە زۆربەی توڕەبوون ئازارو ناخۆشیەکان لەگەڵ ئەو فرمێسکانە دادەرێژرێت. 
وەکو دەڵێن فرمێسکی ئافرەت خێراترە لە فرمێسکی پیاو چونکە ئافرەت هەستی ناسکترە هەندێ زانایانی دەروونی وا لێکدەدەنەوە کەوا گریانی مرۆڤ دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغی منداڵ. هەندێ جار گریانی ئافرەت زیاترە، ئاستی ئەمەش ناگەڕێتەوە تەنها بۆ هۆکاری سروشتی ئافرەتی فسیۆلۆجی و دەروونی بەڵکو دەگەڕێتەوە بۆ هۆکاری زانستی. 
هۆی زیاتر گریانی ئافرەت لەچاو چیاو بۆ هۆرمۆنێک دەگەڕێتەوە کە پێی دەگوترێ (البرولاکتین)و ئەو هۆرمۆنە کەوا لەش دەری دەکات کاردانەوەیەکە بۆ دوودڵی و ناخۆشی وهەست کردن بەدڵەڕاوکێ کە توشی ئافرەت دەبێت بۆیە دەست بەگریان دەکات کاتێک ئەو هۆرمۆنە لە لەش زیاد دەکات وا لە ئافرەتەکە دەکات کە بە گرفتێکی ساکار بگریەت جێگای ئاماژە پێکردنە کە گریان بەرامبەر بە ئافرەت و پیاو چاکترین رێگایە بۆ چارەسەرکردنی باری تەندروستی، گریان بەڵگە نیە بۆ ئەوەی بڵێین هەریەکە لە ئافرەت وپیاو بێ دەسەڵاتن یاخود پێنەگەیشتوون بەڵکو شێوازێکی سروشتیە بۆ لابردنی ئەو مادە زیان بەخشانەی کە لەش دەری دەکات کاتێک مرۆڤ توشی دڵەڕاوکێ ودوودڵی و نەخۆشی دەروونی دەبێت ئەو فرمێسکانە یاریدەدەرن بۆ لەناوبردنی ئەم نەخۆشیانە. کاتێک مێشک هەڵدەستێت بە دەردانی کۆمەڵە مادەیەکی کیمیاوی بۆ گریان، چارەسەرێکە بۆ دامرکاندنی ئازارەکان. و هەروەها گریان لێدانی دڵ زیاد دەکات وە مەشقێکی چەکە بۆ ماسولکەکانی سنگ و باڵەکان ودوای گریان لێدانی دڵ دەگەڕێتەوە بۆ رێژەی ئاسای خۆی دوبارە دەمارەکان ناودەبنەوەو ئەو کەسە هەست بە ئاسودەی دەکات. مرۆڤ دوای گریان بەچاوێکی روونتر رووداوەکان بە پێچەوانەی ئەوەی کەوا گریان لەدڵ هەڵبگرێت و دەری نەبڕێت کەوا لە کەسەکە دەکات هەست بە دڵ توندی و گۆژی باری دەروونی و زۆر نەخۆشی لەدواوەیە لەوانەش نەخۆشی سەرئێشەو فرحەلە رۆژهەڵاتدا واباوە کە گراین بەڵگەیەکە بۆ لاوازی وبێ دەسەڵاتی پیاو بەڵام لەراستیدا پیاویش مافی ئەوەی هەیە کە بکرێت چونکە نەگریان چ لە پیاو چ لە ئافرەت توشی نەخۆشیەکانی دڵی دەکات. زاناکان لەوەوە وادەروانن کە تەمەنی ئافرەت درێژترە لە تەمەنی پیاو چونکە دوودڵی ناکات لە رشتنی گریان وبەلایەوە شتێکی شەرم نیە.

Copyright © 2016 OZONE MAGAZINE - All Rights Reserved