فەلەک و یوفۆ
!سیستەمى خولانەوەی گەردوون  
نوسەر
وەرگێرانی ئۆزۆن - د. ئەحمەد فوئاد پاشا / ج. سەرۆکی زانکۆی قاهیره

خوای مەزن و دلۆڤان لە کتێبی پیرۆزیدا دەفەرموێت (وهو الذي...) الأنبیاء 33.
ئەم ئایەتە پیرۆزە دەمانخزێنێتە نێو راستییەکی زۆر گرنگەوە کە پەیوەندی بە سیستەمی جووڵەوە هەیە لە گەردوون کە ئێستا زانستی نوێ لە تاوتوێ کردنی ئەم بابەتە دایەو زۆر تیشکی خراوەتە سەر دوای ئەوەی کە دڵنیا بووین لەوەی  ئێمەی مرۆڤ لە گەردوونێکی زۆر فراواندا دەژین و جووڵە تیایدا بریتییە لە خولانەوەی هەموو شتێک لە چواردەورەی چەقێکەوە.
ئەوەتا زەوی بە رێچکەیەکی تایبەت بەخۆی ساڵێ جارێک بەدەوری خۆردا دەخولێتەوە و لەهەر مانگێکی عەرەبیدا جارێک هەیڤ بە چوار دەوری زەویدا دەخولێتەوە، هەروەها هەسارەکانی تریش بەچواردەوری خۆردا دەخولێنەوە زۆربەی ئەو هەسارانەش هەیڤی تایبەت بەخۆیان هەیە، زانایان تا ئێستا زیاتر لە (60) هەیڤییان لە چواردەوری ئەو هەسارانە دۆزیوەتەوە هەروەها کۆمەڵە هەسارەکانی چواردەوری خۆر و بەخۆریشەوە لەچواردەوری چەقێکدا دەخولێنەوە کە (رێگای راکێشانی) پێ دەگوترێت کە لە سەد و سی بلیۆن ئەستێرە لەخۆ دەگرێت و ئەویش لەگەڵ چەند هاوشێوەیەکی خۆی بەچواردەوری چەقێک خول دەخواتەوە کە تەنها خوا بۆ خۆی دەزانێ چەقەکەی لەکوێیە... لێرەدا ئەم بیرکردنەوە زانستییە سەرنج بۆ ئەو خولانەوەیە رادەکێشین کە هەموو گەردوون پەیڕەوی دەکات وەکو سونەتێکی پیرۆز کە خۆی بەسەر هەموو شتە دروست کراوەکاندا دەسەپێنێت.
ئەگەر رووبکەینە بوونەوەرە زۆر بچووکەکان کە تائێستا کەس بەچاوی ئاسایی نەیبینیبن، لەوێشەوە تێبینی ئەوە دەکەین ناوکێک کە تیرەکەی 1/1000000ی ملیمەترێکە ئەلیکترۆنێک یان زیاتر بەدەوریدا دەخولێتەوە. لێرەدا ئەوەمان بۆ روون دەبێتەوە کە گەردیلەی هەموو ماددەیەکی رەق و شل و گازی دیاردەی (خولانەوەی بەدەوری چەقێک) تیایدا پەیڕەو دەبێت. ئەو ماددانەش هەموو ئەو گەردیلانە دەگرێتەوە کە دروستکەری جەستە و خواردن و خواردنەوەمانە تەنانەت ئەو هەوایەی هەڵی دەمژین و هەموو بوونەوەرێکی زیندوو لە گیانەوەر و رووەکیشدا.
گرنگترین خاڵ کە خولانەوەی هەموو ئەوانەی باسمان کرد تیایدا هاوبەشن ئەوەیە کە بەپێچەوانەی میلی کاتژمێر دەخولێنەوە.
خولانەوەی هەموو ئەوانەش بەدەوری چەقێکدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هێزێکی راکێشان لە ماددەی چەقەکەدا هەیە و وا دەکات ئەوانە بەدەوریدا دەخولێنەوە.
لێرەدا خاڵێکی زۆر گرنگ هەیە کە سەرنجمان رادەکێشێت، ئەویش خولانەوە و تەواف کردنی حاجیانی ماڵی خوایە بەچواردەوری کەعبەی پیرۆز. کە خوای گەورە کردوتیە یەکێک لە گرنگترین خاڵە جیاکەرەوەکانی ئایینی ئیسلام، کاتێک کە موسڵمانان لەهەموو خاڵێکی زەویدا بەرەو ئەو چەقە دێن و بەپێچەوانەی میلی کاتژمێر بەچواردەوریدا دەخولێنەوە.
ئەو کێشانە رووحیەی کەعبەی پیرۆز هێندە شاراوەیە کە وادەکات هەر کەسێک بێت و بەچواردەوریدا بخولێتەوە هەروەک و چۆن گرمتێکی ئاسمانی بە چواردەوری گرمتێکی گەورەتر لەخۆی دەخولێتەوە کە کەوتۆتە بەر لێشاوی کێش کردنی.
کاتێک کە دەبینین موسوڵمانان بەپێچەوانەی میلی کاتژمێر بەچوار دەوری کەعەبەدا دەخولێنەوە هۆیەکی تری هەیە، ئەویش ئەوەیە بەم شێوەیە دڵ دەکەوێتە لای چەقی خولانەوەکە بەڵام بەشێوەی پێچەوانە دڵ دەکەوێتە لایەکی تر.

Copyright © 2016 OZONE MAGAZINE - All Rights Reserved