تەندروستی
(Sexually Transmitted Disease) نەخۆشیەکان لە رێگای ئەنجامدانى سێکسەوە  
نوسەر
فاتح بالیسانی - مامۆستای پراکتیکی / پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی

کۆمەڵێک نەخۆشی هەن کە سەر بەم گروپەن 

1- ئایدز
2- هەوکردنی ڤایرۆسی جگەری
3- کلا میدیا
4- ترایکۆمۆناسی میهبەلی
5- سایتۆمیگالۆ فایرەس (CMV)
6- لوپەس
7- سیفلس (syphilis) 

ئەم جارەیان تەنها باسی (سیفلس) ئەکەین نەخۆشیەکی کوشندەیە لە رێگای بەکتریایەک تووشی مرۆڤ ئەبێت کەلەناو (تریپۆنیما پالیدیەم)ە (Triponema palidium). کە بەکتریایەکی ناسک و هەستیارە وە ئەو کەسانە تووش ئەبن کە ممارەسەی سێکسی زۆری نا شەرعی ئەکەن و ئەم جۆرە بەکتریایە لە جێگای شێدار هەیە. 

رێگای بڵاوبوونەوە:
1- رێگای پێست.
2- رێگای جووت بوون (سێکس) 90%.
3- رێگای ماچ کردن.
4- لە رێگای دایک (دووگیان) بۆ منداڵەکەی لە رێگای وڵداش ئەم نەخۆشیە بەسێ قۆناغ تێدەپەرێت.
قۆناغی یەکەم (primary)
پاش تووشبوون (3-4) هەفتە دیارئەکەوێ بە شێوەی پەلەی سوری بێ ئیش و بێ خوران لە چوار دەورەی کۆئەندامی زاوزێی هەردوو رەگەز  نەخۆش لەبەر هۆی شەرمی کۆمەڵگا و هەست بە تاوانەکە ئەیشارێتەوە سەردانی پزیشک ناکات وە پەلەکانیش پاش ماوەیەکی کورت وون ئەبێت و نامێنێت خۆش حاڵی نەخۆش زۆر ئەبێت بۆیە مەترسیەکەی لەمەدایە. ئەگەر هاتوو سەردانی  پزیشک بکات 90% چاک ئەبێتەوە بەبەکارهێنانی پرۆکایزە پەنسلین یان بینزا پەنسلین  1 ملیۆن لە رۆژێک بۆ ماوەی 15 رۆژ.
قۆناغی دووەم (Secondary)
لە هەفتەی (6) هەتا (6) مانگ دیار دەکەوێتەوە بە شێوەی پەڵەی سوری بێ ئێش. بەڵام ئەم پەلانە دەبن بە کێم و خوێزاو (جراحە) لەگەڵ ئێشانی ئێسکەکانی و لەوزەتێن.
ئەمەش هەمان دەرمان بۆ ماوەی یەک مانگ بەکاردەهێنێت.
قۆناغی سێیەم (Tertiary)
ئەمەش دەبێتە دوو قۆناغ:
أ- (Latent syphilis) قۆناغی شاراوە کێم وبرینی گەورەو ئاشکراو روون لەدەوروبەری کۆئەندامی زاوزێ هەردوو رەگەز بەڵام لە پیاوان زوتر بەدیار دەکەوێت بەڵام لە ئافرەتان لەناو (عنق الرحم) دەبێت شاراوەیە زۆر بە زەحمەت دەست نیشان دەکرێت.  ئەم قۆناغە: پێویستی بە دووساڵ چاودێری هەیە. 
ب- (Late) قۆناغی دواکەوتوو (مانەوە) ئەم قۆناغە بەکتریایەکە بۆ ماوەی (5-15) ساڵ لەناو لەشی ئادەمیزاد ئەمێنێتەوە کار لە مێشک و چاو ودڵ و گوێ و لوت هەروەها دەچێتە ناو مولولەی خوێنەکان. لەناو دەمی لەسە پەڵیمۆری دیاردەکەوێت لەسەر لێوەکان وین زمان بۆیە زۆر مەترسی دارە لەوانەیە ئەم کەسە کە ئاو بە پەرداخ ئەخواتەوە  ئەو کەسەی پاش ئەو ئاو دەخواتەوە  تووشی ببی مانای وایە هەموو ئەندامی خێزان لەم قۆناغە تووش ئەبن وە ئەنجامی ئەم قۆناغە شێت بوونەیان مردنە بۆیە خوای گەورە لە قورئانی پیرۆز ئەفەرموێت (ولا تقربوا الزنا انه کانت فاحشە وساء سبیلا) لەم ئایەتە خوا ئەفەرموێت ولا تقربوا نزیک مەکەون نالێت ولا تفعلوا ئەڵێت "ولا تقربوا" هەر نزیک مەکەون چونکە لەوانەیە بە ماچ یان بە نێزیک بوونە یان دەست گەمە تووش ببێ انه کان فاحشە وتاوانێکی گەورەیە "وساء سبیلا" مانای رێگای لێ بزر ئەبێت، رێگا بزربوون شێت بوون ومردنە. 90% لە رێگای مومارەسەی سێکسی. 8% لە رێگای ماچ کردن.

Copyright © 2016 OZONE MAGAZINE - All Rights Reserved