هەمەرەنگ و رۆشنبیری
بەم شێوەیە بژى  
نوسەر
ئۆزۆن

1. باوەرت بە خۆت هەبێت کە تواناى ئەنجامدانى کاروچارەسەرى کێشەکانت هەیە.
2. کێشەکانت چارەسەر بکە کە دێنە رێگاى ژیان و کارەکانت وەک خۆى مەهێڵەوە.
3. هەموو رۆژێک چەند ساتێک بچۆرە خەلوەت و بیر لە خۆت بکەرەوە بزانە لە ژیاندا لە کوێدایت.
4. بێ ئومێدى و بە دەست نەهێنان لە قاموسى ژیانى خۆتدا پاک بکەرەوە.
5.رێگرو کۆسپ لە رێگایى بیر کردنەوەتدا دامەنێ.
6.کاتێک رێگرێک دێتە رێگات ستراتیجیت بە هێزتر بێت ئەگەر توانیت هەوڵى گۆرینى بدە بە هۆیەوە ژیانت هەموو دەگۆرێت..
7.ئەگەر ئارەزووى ئەنجامدانى کارێک یان بیرێکت هەبوو بە هەموو حەزى خۆتەوە سەرگەرمى مەبە چونکە ئەگەرى لە دەست دانى هەیە لە دوایدا دەبێتە مایەى دل تەنگى و رەشبینى.
8. کارو کاتەکانت رێکبخە چونکە نارێکى و جەنجالى دوو دلى و ناحەزى لە کارکردن دێنێتە کایەوە .
9. لە ژیانت لە رەشبینیدا تەقلیدى هیچ کەس مەکە.
10. هە بیرێکت هەیە بە گران وەرى مەگرە تاوەکو لە سەرت گران نەیەت.
11. بێگومان سەرکەوتن و تەندروستى چالاکى جەستە و ئازادى دەروون و رۆحت بە دەستى خۆتە.
12. ترست نەبێت لە شتێک یان رووداوێک کە رووى نەداوە وەک خەیال وایە.
13. راستەوخۆ حەساسیەتت نەبێت بەرامبەر بە هیچ کەس و ئەنجامدانى کارێک لە باشى و خراپیدا.
14. هەرگیز تێگەیشتنى خۆت بۆ هەموو رووداوەکان لە بیرنەکەیت.
15. هەر کارێک کاتى خۆى هەیە بۆ تەواوبوونى پێویستە خێرانەکەیت لە ئەنجامدانیان.
16. چاوەروانى خێروخۆشى ئومێد بکە لە ژیانتدا دێتە رێگەت.
17. ژیانت وەها لێمەکە کە پارچەیەک بێت لە ناخۆشى ببێتە هۆى دوورکەوتنەوەى چەندان هاورێ کە لەوانەیە پێویست بن بۆ ژیانت لە داهاتوودا.
18. لە بیرت نەچێت کە بیرکردنەوەى هەمیشەییت بۆ سەرکەوتن خۆى لە خۆیدا سەرکەوتنە.
19. هەمیشە لە کەسێتى و خەیالى خۆتدا خۆت لە هەمووان بە سەرکەوتووتر دابنێ.
20. لە چاوى خۆتەوە خۆت گەورە نیشان بدە بۆ ئەوەى رێزى خۆت لە بیر نەکەیت.
21. هیچ کارێک مەکە کە شیاو و جوان نەبێت چونکە ئەوە سیفەتى کەسانى کامل بیرو هۆش و بەرزە.
22. زۆر لە سەر بیرو بۆچوونەکانى کەسانى دیکە قسە مەکە تاکو زۆرت لە سەر نەڵێن تەنها کاتێک نەبێت بزانێت پێویستە.
23. ئاگادارى گەورەیى و کەسێتى خۆت بکە ئەگەر بۆ بچووکترین شتیش بێت.
24. باسى چاکەى خەلکان بکە و بۆ خاڵە جوانەکانیان بگەڕێ.
25. ئەوەش بزانە کە سروشتى مرۆڤ لە جەوهەریدا وەک یەک وایە پۆلێن نابێت بە جیاوازى رەگەزو نەتەوەو بیرو باوەڕ.
26. باشترین رێگا بۆ ئەوەى کاریگەرت لە سەر خەلک هەبێت باس  لە شتانێک بکە کە خەلک پێیخوشە.
27. هیچ شتێک جوان و ناشرین نابێت لە کارو کردەوەدا تاوەکو مرۆڤ بیرێک و وێنە یەکى بۆ دانەڕێژێت.
28. رێگایى چوونەناو دلى هەر کەسێک ئەوەیە کە بەوشێوەیە قسەى بۆ بکەیت کە ئاسانکارى بێت لە سەر دل و دەروونى.
29. هەر کەسێک کە پێت دەگات بەلایەنى کەمەوە لە لایەنێک دا سوودت پێ دەگەیەنێت بۆ سەرکەوتنت لە ژیاندا هەول بدە بەخێرایى لێیوەربگرە.
30. باسى هەر کەسێک بۆخۆى بکەیت دەتوانێت خۆشەویستى بە دەست بهێنیت.
31. بە سوود بۆت دەگەرێتەوە ئەگەر بیرکردنەوەت هەموو کات ئیجابى بێت.
32. وەک راستیەک ئەوەت لاروون بێت کە تەنها کەسێک نیت کێشەوگرفتت هەبێت.

 


Copyright © 2016 OZONE MAGAZINE - All Rights Reserved