زانستی گشتی و ته‌كنه‌لوژیا
تەکنەلۆژیا مۆمیایەکى تەمەن 2000 ساڵى زیندوو دەکاتەوە  
نوسەر
ئۆزۆن


بەر لە 2000 ساڵ و لە بیابانى میسر، یەکێک لە خێزانە غەمگینەکان مناڵە بچووکەکەیان ناشت بەگوێرەى یاساو کەلتورى ئەوکات. دواى مردنى مناڵەکە، خێزانى منداڵەکە، خزمو کەسەکەى هەناو و ئەندامەکانى ناوەوەى ئەو منداڵەیان دەرهێنا جگە لە دڵەکەى، ئەوەى مابوەوە لە لەشى منداڵەکە لەناو خوێ دانرا بۆ پاراستنى، پاشان پێچکراوە بە چنینێکە کەتانى بۆندار. میسریەکان لەو سەردەمەدا هیوایان دەخواست کە رۆژێک لە رۆژان مردووەکانیان زیندوو ببنەوە، خێزانى ئەو کۆرپەیەش وەک هەر میسرى یەکى دیکە هیواى زیندووبوونەوەى منادڵەکەیان دەخواست، بەڵام نەیاندەزانى رۆژێک لە رۆژان هیواکەیان دێتە جێ بەڵام نەک بەو شێوەیەى کە دەیانویست ! 
ئەو ماوەیە لە زانکۆى ئۆکسفۆردگروپێک لە زانایان توانیان روخسارى ئەو منداڵە مومیا کراوە دەربخەن بە سایەى  نوێترین ئامێرى وێنەگرتن و بەکارهێنانى تیشک. تەکنەلۆجیاى نوێ رێگەى بەو گروپە دا کە وێنەیەکى ووردى سێ دوورى منداڵەکەیان دەست بکەوێت، بێ ئەوەى کە زانایان ناچار بن دەسکارى پێچەکە بکەن لە کاتێکدا کە پێشتر دەبووایە ئەو پێچە چنینیە بکەنەوە.
وێنەکان دەریانخست کە مومیاکە دەگەڕێتەوە بۆ منداڵێک کە بە هۆى نەخۆشى سى یەکانەوە مردووە هەروەها بڕێکى زۆر لە خشڵ و زێڕ لاشەى منداڵەکەى داپۆشیبوو.
سەرچاوە  www.sciam.com    
 

Copyright © 2016 OZONE MAGAZINE - All Rights Reserved