هەمەرەنگ و رۆشنبیری
هۆلۆکۆست بە چاوی گۆڤارى ئۆزۆن  
نوسەر
مستەفا ئەحمەد ئەرگوشی

هۆلۆکۆست بە چاوی گۆڤارى ئۆزۆن ...
لە ژێرناونیشانی (کارکردن وات لیدەکات سەربەخۆ بیت) ... سوتێندران، رۆنی لەشیان چەکی پێ خاوێنکرایەوە، و موەکانشیان کران بە مافور.


زۆر جار ناوی روداوێکمان بیستووە بە ناوی هۆلوکوست، گوایە هیتلەر چەندەها کەسی کوشتووە و سوتاندووە، بەڵام لەوانەیە زۆرێکمان کارەساتە راستەقیینییەکەی ئەم چیرۆکە نەزانین، کە بەراستی تا مرۆڤ خۆی سەردانی شوێنی روداوە نەکات و لەگەڵ کەسانی تایبەت لەوى نەگەرێت، ئاسان نییە بە وێنە و نوسین ئەو تابلۆیە حەقی تەواوی خۆی پێبدریت، لە دوای سەردانێکمان بۆ شوێنی کارەساتەکە بە پێی توانا هەوڵدەدەم چەند رووێک لەو تابلۆ گەوریە بۆ خوێنەرە خۆشەویستەکانی گۆڤارى ئۆزۆن باس بکەم، کە بەزۆری لایەنی مرۆییە و ناچمە ناو بەشە سیاسییەکەى.
هەر لە گەڵ چوونە ژوورەوەمان بۆ ئەو کەمپە، بەخت یاوەرمان بوو کاتێک چاومان کەوت بە کچێک بە ناویی (سوزان) کە خەڵکی پۆلونیا بوو و شارەزابوو لە مێژووی ئەو ناوچەیە و ئەو کەمپە، بە سوپاسەوە بە شێوەیەکی دورودریژ لەگەڵمان گەرانمان بەناو ئەو کەمپە، و باسی لەو کارەساتە کرد بۆمان.
هۆلۆکوست ووشەیەکی یۆنانییە کە بە مانای (سوتاندنێکی تەواوی قوربانییەکان کە پێشکەشدەکران بۆ خواوەندی گەردوون)، لە ساڵی 1942دا ئەو وشەیە بەکارهات بۆ دەربرینی ئەو کردارە کە هیتلەر کردی بەرامبەر بە دەیان هەزار خەل کە بەشێکی دیاریان جولەک بوون. ئەوەش دوای ئەوەى کە هیتلەر هەڵسا بە دروسکردنی کەمپێکی گەورەى تایبەت بە دێلگیراوەکانی شەر کە لە لایەن هیتلەرەوە گیرابوون، و چگە لەو خەڵکە کەسانی تریشی بۆ هێنا بە فێڵی ئەوەى کابریان بۆ دابین دەکات، و لە سەر درگای کەمپەکە نوسی بووی (کارکردن وات لێدەکات سەربەخۆبیت) وەک لە وێنەکەدا هاتووە.
 لە دوای ناساندنی خۆمان و گۆڤاری ئۆزۆن و تۆزیک گەران بەناو کەمپەکەدا، (سوزان) زۆر بە غەمبارییەوە و بەسۆزە دەستی کرد بە قسەکانی و باسی لە چونییەتی هێنانی ئەو خەڵکانە کرد بۆ ئەو کەمپە و ووتی: لە بەشێکی ووڵاتانی ئەوروپا بە دەیان هەزار خەڵک هەژار کۆدەکرایەوە (کە لە رەگەز و ئاینی جیاواز بوون، نەک تەنها جولەکە)، و پێیان گووترا کوا بەرەو شوێنێک دەچن کە کاری لێدەکەن پارە و پولیان دەست دەکەوێت و ژیانێکی خۆشیان دەبێت، هەر لەو وڵاتانەوە دەیان هەزار کەس سوارى شەمەندەفەرێک دەکران کە بۆ تەنها دەیان کەس تەرخان کرابوون، و پێش سەرکەوتنیان گشت کەلوپەلەکانیان لێدەسەنرا، بە بیانووی ئەوەى دەخرێتە بەشی تایبەت بە کەلوپەل لە ناو شەمەندەفەر. لە دوای برینی رێگایەکی زۆر دور و درێژ دەگەن  بە کەمپی (ئۆشفیتس بێرکەناو) لە وڵاتی پۆلۆنیا، دوای دابەزین ئافرەت بۆ لای راست و پیاوەکانیش بۆ لای چەی جیا دەکرینەوە، لەوێشەوە دوبارە جیاکردنەوەیەکی تر هەیە بۆ ئەوانەى کە جەستەیەکی زۆر باشیان هەیە و توانای کارکردنیان هەیە و دەنێردران بۆ کەمپی ئیشپێکردن، کە بەشێکی زۆر کەمیان بوون، ئەوانی تر دەنێردرانە باخێک لە تەنیش باڵەخانەیەکی گەورە گوایە دەبێ تەعقیمبکرێن پێش ئەوەی دەست بەکەن بە کارکردن، و لە کاتی چوونە ژوورەوە ئەو خەڵکە دەبوایە گشت چلەکانیان دابکەنن، گشت زێری بەریان دابنێن، و قژیا دەبردڕا، دواتریش زۆربەى هەرە زۆریان رەوانەى ژوورێکی تایبەت دەکران بۆ تەعقیم کردن، بەڵام تەعقیم کردن بە غازێکی تایبەت کە کۆتایی بە ژیانی هەموویان دەهێنا، ئینجا بەسەر دانە دانەیان دەگەران ئەوانەى پارچەیەک زیریان پێوە مابێت، یان ددانێکی زیری هەبێت، ئەوەشیان لێدەکردەوە و بە عارەبانەى دەنێردران بۆ فرنێکی تایبەت، کە لەوی بەچەند قوناغێکدا دەسوتێندران، قوناغی یەکەمدا ئەوەندەى بتوانرایە رۆنی لەشی ئەو خەڵکەیان دەردەهێنا، و بۆ خاوینکردنەوەى چەکەکانیان بەکاریان دەهێنا، و چەند قوناغێکی تریشی بەخۆوە دەگرت تا دەگەیشتە قوناغی سوتاندنی تەواو، کە ئەوەش بۆ گەرم کردنەوەى بەشێک لەو کەمپە بەکاردەهێنرا. (لە باسی سوتاندنی ئەو خەڵکە بووین بە فرنی تایبەت کە لەگەڵ سوزان گەیشتینە شوێنکی بەسەر شیوێوازی فرنی سەمونی لای خۆمان، بەڵام دەرگایەکی ئاسنی گەورەى پێوە بوو سوزانی میژوناس کە لەگەڵمان بوو ووتی: ئەوە فرنەکەیە کە خەلکیان تیادا دەسوتاند –کە بەراستی ئەو رستەیە و ئەو شوێنە ناخی هەژاندین- و قوناغەکانی تر سوتاندنەکەى بۆ باس کردین). سەبارەت بە برینی قژی ئەو خەلکەش پێش ئەوەى بسوتینرێن، کە بە سەدان کیلو کۆدەکرایەوە دەنێردرا بۆ کارگەى مافور و دەکرا بە مافور و دەنێردرا بۆ ئەوروپا.
ئینجا لە بەردەوامی گەرانمان سەردانی شوێنێکمان کرد کە گشت پەنچەرەکانی داخرابوون و شوێنێکی گپ بوو، (سوزان) ووتی: ئێرەش شوێنی تایبەت بوو بە تاقیکردنەوەى مرۆیی، کە کۆمەڵێک لە دکتۆرەکانی هیتلەر بە ویستی خۆیان تاقیکردنەوەى دەرمان و بایلوجی و پزیشکیان لەسەر مرۆڤ ئەنجامدەدا، بە بێ ئەوەى هیچ چاودێرییەکیان لەسەر بێت.
سەبارەت بەو پیاوانەش کە توانای کارکردنیان هەبوو، هەریەکەو ژمارەیەکیان پێدەدرا و ئیتر ناوەکانیان دەسرایەوە و دەبوون بە ژمارە، و بە بەردەوامی و بەزۆر لە بارەدۆخێکی زۆر سەخت کاریان پێدەکرا. و دەیان کەسیان لە چەند ژورێک دەخەوتن کە لە بنەرەتدا شوێنی چەند کەسێک بوون، و چەند حەفتە جارێک رێگەیان پێدەدرا خۆیان بشۆن و رۆژانە تەنها سوپێکی تۆزێک لە ئاو خەستر و پارچە سەمونێکی رەقیان هەبوو بۆ خواردن، ئێنجا گشت لایەکی کەمپەکەشیان بە کارەبا تەڵبەند کردبوو و کەسیش توانای راکردنی نەبوو.
یەکێک لە برادەرانمان چیرۆکەکەی گەراندەوە سەرەتا و لە سوزانی پرسی، ئەى ئەو کەلوبەلانەى کە چیایان کردبووە لە کاتی سەرکەوتنی شەمەندەفەر جی بەسەردەهات؟! سوزانیش بە زەردەخەنەیەکەوە بە برادەرەکەمانی ووت، تۆ زۆر بە دیقەتیت، و ئێمەى بەرەو شوێنێکی تر برد، کە لەوى گشت ئەو کەلوبەلە تیایدا جیا دەکرایەوە، ئەوەی سودی هەبوایە بۆ سوپایان دەنارد و ئەوەیترشیان فرێدەدا.
جێگای سەرسورمانیش بوو کە لە تەنیشت ئەو کەمپە خوێناوی و پر زولم زۆردارییە، ڤیلاییکی زەبەلاح و باخچەیەکی زۆر خۆشیش هەبوو، کە تایبەت بوو بە بەرێوەبەری کەمپەکە و لە کاتی برین و سوتاندنی ئەو خەلکە، مناڵەکانی بەرێوەبەری کەپەکە لە باخچەیەکی زۆر خۆش لە تەنیشت کەمبەکە یاریان دەکرد.
بەڵام هەر لەو باخچە خۆشەیە پاشماوەی کەلوپەڵی پرۆسەی لە سێدارەدان هەبوو، کە دەگەرایەوە بۆ لە سێدارەدانی بەرێوەبەری ئەو کەمپە لە ناو هەمان شوێن کە خەڵکی تیا دەکوشت، بەڵام نزیکەى بیست ساڵ لە ئەنجامدانی تاوانەکەى. ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە زاڵمکەران بە دڵناییەوە دەگەنە ئەنجامی خۆیان ئەگەر دوای کاتێکیش درێژیش بیت.
گەرانمان لەو شوێنەدا چەند کاتژمێرێکی خەیاند بەڵام ئەوەى من دەمەویست ئاماژەى پێوە بکەم ئەوەندە بوو، بە تەئکیدیش وەکو کوردێک فرسەتی ئەوەم لەدەست نەدا کە منیش لە لای خۆمەوە بەشێوەیەکی تەفێیلی باس لەو کارەساتانە بکە مکە بەسەرماندا هاتوون، بە تایبەتی کارەساتی هەڵەبچە کە بووە مایی خۆشحالی سوزانی مێژوو ناس پەیمانیدا کە ئیتر کارەساتەکەى ئێمەش لە هەموو شوێنێک باس بکات، ئەوەش ماوە بڵێین کە هۆلۆکوستیش بەشێک بوول جەنگی جیهانی دووەم، کە ماوەى بیست ساڵێک دوای جەنگی جیهانی یەکەم ئەنجامدرا و لە هەردوو جەنگەکەدا نزیکەى 70 ملیۆن کەس کوژران و دوو ئەوەندەش بریندار بوو.
 

Copyright © 2016 OZONE MAGAZINE - All Rights Reserved