هەمەرەنگ و رۆشنبیری
دواخستن ... گەورەترین بەربەست لەبەردەم سود وەرگرتن لە کات  
نوسەر
ئۆزۆن

 
ئەگەر خاوەنی باشترین و سەرکەوتووترین پلان بیت و کێشەى دواخستنت هەبێت، ڕێڕەوی سەرکەوتنت زۆر کێشەی تێدەکەوێت چونکە لیستەکەت پڕ دەبێت لە کاری ئەنجامنەدراو و دواخراو، کە سەرەتا هەڵبستیت بە ئەنجامدانی کارە گرنگەکان و دواخستنی چەند کارێک کە زۆر گرنگ نین، ئەوە کارێکی باشە و پێی دەگوترێت (ڕەچاوکردنی کارە سەرەکییەکان)، بەڵام ئەگەر بەردەوام ئەو کارە ئەنجام بدەیت و کارە گرنگترینەکان ئەنجام بدەیت و گرنگەکان دوا بخەیت، ئەوە پێی دەڵێن دواخستنی نێگەتیڤانە و ئەوە ئەو دواخستنەیە کە باسی لێوە دەکەین، ئەگەر تۆ:
1- لەو کەسانەی کە سەرەتا ئەو کارانە ئەنجام دەدەیت کە خۆشت دەوێت و دواتر کاری تر ئەنجام دەدەیت کە زۆر حەزی پێ ناکەیت.
2- لەو کەسانەی کە سەرەتا ئەو کارانە ئەنجام دەدەیت کە دەتوانی خێرا ئەنجامی بدەیت و دواتر ئەو کارانە ئەنجام دەدەیت کە زۆر باش ئەنجامی نادەیت.
3- لەو کەسانەی کە کارە ئاسانەکان ئەنجام دەدەیت دواتر کارە گرنگەکان.
4- لەو کەسانەی کە سەرەتا ئەو کارانە ئەنجام دەدەیت کە زوو تەواو دەبن و کاتی کەمیان دەوێت پێش ئەو کارانەی کە کاتێکی زۆریان پێویستە.
5- لەو کەسانەی کە ئەو کارانە ئەنجام دەدەیت کە کەرەستەکانی ئامادەیە پێش ئەو کارانەی کە پێویستی بە ئامادەکردنی کەرەستەکانی دەکات.
6- لەو کەسانەیت کە ئەو کارانە ئەنجام دەدەیت کە خەڵک لێت چاوەڕێ ئەکەن، پێش ئەو کارانەی کە خۆت پێویستیت پێیەتی.
7- لەو کەسانەی کە بەهانای کارە بەپەلەکان و تازە هاتووەکان دێیت پێش کارە گرنگەکان.
8- لەو کەسانەی کە سەرەتا ئەو کارانە ئەنجام دەدەیت کە خەڵک داوات لێ دەکەن پێش ئەو کارانەی کە خۆت پێویستیت پێیەتی.
9- لەو کەسانەیت کە کارە بچووکەکان ئەنجام دەدەیت پێش کارە گەورەکان.
10- لەو کەسانەیت کە کارەکان بە گوێرەی زووهاتنیان ئەنجام دەدەیت نەوەک بە گوێرەی گرنگیان.
ئەگەر تۆ خاوەنی ئەو خاڵانەی ڕابردوویت ئەوە پێویستیت بە پێداچوونەوەیەکی پلانى لیستی کارە سەرەکییەکانت هەیە، دەبێ هەوڵ بدەین سەرەتا کارە گرنگەکان ئەنجام بدەیت و بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە دواتر دەست بە ئەنجامدانی کارەکانی تر بکەیت. چونکە دواخستن لە فاکتەرە گرنگەکانە کە کاتی بەردەستت لێ وون دەکات و بەفیڕءی دەدات.
و بۆ ئەوەی زاڵبیت بەسەر نەریتی دواخستن پێویستە هۆکارەکانی ئەو دواخستنە بزانیت، لە ژمارەى تازەى گۆڤارى ئۆزۆن چاوەروانبن. 
 

Copyright © 2016 OZONE MAGAZINE - All Rights Reserved