هەمەرەنگ و رۆشنبیری
ئایا ئێوە کەسێکى بەختەوەرن... ؟  
نوسەر
ئۆزۆن

ئایا ئێوە لەگەڵ خۆتاندا ئاسودەن...؟  ئایا ئێوە کەسێکى بەختەوەرن... ؟
خــۆ نــاسـین ...


ئەو ساتانەى کە بۆ ڕەخنەگرتن بۆ کەم و کوڕییەکانى ئەوانیدى تەرخانیدەکەین، ئەگەر تەرخانى بکەین بۆ بیر کردنەوە لە کەموکوڕییەکانى خۆمان، هەزاران سودى لێوەردەگرین کە بچوکترینیانە خۆناسینە.
مرۆڤ کۆمەڵە توانایەکى هەیە کە ناسینى هەموو ئەو توانستانە بۆ هەموو کەسێک مومکین نییە، و شتى سەیر لێرەدا ئەوەیە کە مرۆڤ زۆر جار خۆى و ویستە کەسیەکانى خۆى بە شێوەیەکى وورد ناناسێت، هەربۆیە تووشى ڕوداوى زۆر دەبێت.
زەرورەتى خۆناسین یەکێکە لە پێویستیە بەنرخەکانى تاکە کەس لەسەر ئەم بنەمایە لە زانستە ئیسلامیەکاندا خۆناسین پێشەکى خودا ناسینە.
ویژدانى بێگەردى مرۆڤ دەتوانێت لە بوارە مادى و مەعنەویەکاندا گەشە بکات و بەرز بێتەوە، هەروەها ڕەوشتەکانیش لە تەواوى کۆمەڵگاکانى مرۆڤایەتیدا جێگاى گرنگى دانى تایبەتى کەسەکانن، ئێوەش پێوستان بە توانا پۆزەتیفە کەسیەکان هەیە، بەواتایەکى تر خۆناسین باوەڕ و بڕوابوونە بەو تاوانایانەوە کە لە ناخى ئێوەدا شاراوەن و شایستەى بەکارهێنان و ئەنجام دانن.
ڕاهێنانى خۆناسین بکەن تۆزێک لە بەرامبەرى ئاوێنە ڕاوەستێن لە وانەیە پێویست بێت هەموو کات بەلاى کەمەوە ڕۆژانە جارێک لە بەرامبەر ئاوێنە سەیرى خۆتان بکەن لە دەموچاوى خۆتان چ شتێک دەبینن یان چ شتێک زۆرتر سەرنجتان ڕادەکێشێت، هەندێک دووڕوویى بە خۆتان دەکەن بە پێچەوانەى ئەو تایبەتمەندیانەى کە دێنە بەرچاو چاوەێى دەکەن هەڵبەت لە ویست و خواستى گۆڕان و جوڵانەوەى پێشەکى گەشەکردنە، بەڵام چاوەڕوانى ناڕاست و نەگونجاو نیشانەى لاوازى کەسایەتیە. کەسایەتیەکى پتەوبە هێز، بە چاوانى وردبینى خۆى درۆ ناکات، ئێوەش لە بەرامبەر ئاوێنە بوەستن تەنها دەموچاوێک لەگەڵ تایبەتمەندیەکانى مرۆڤ نابینێت، خەم، دڵخۆشى، نیگەرانى، سەرکەوتن، توانایى، گەشە کردن و تەواوى خاڵە پۆزەتیڤ  نەگەتیڤ و ئەخلاقیەکان پێداچونەوە دەکەن، هیچ کەسێک لە تەنیایى لەگەڵ خۆیدا درۆناکات، ئێوەش وانەکەن. تەنیا ئەو جیاوازیە ئێوە لەگەڵ ئەوانى تردا هەتانە ئەوەیە کە ئەوان لە کاتێکدا کە نەگەیشتنە تەواوکەرى  نهێنیە کارى دەکەن و شت دەشارنەوە. دەزانن کە چى ناڵێن و ئەو شتەى کە دەیڵین ڕاست نیە، ئەوان بڕوایان هەیە کە ئاستى تواناکانیان چەندە بەڵام سودى لێ نابینن، هەنگاوێک بچنە پێشەوە سەیرى ئاوێنە بکەن و ڕاستیەکەى بە خۆتان بڵێن متمانەتان هەبێت کە کەسێک بینەر و شایەتى کارەکەتان نییە.
- ئایا ئێوە کەسێکى بەختەوەرن؟
- ئایا سامان و پارەیەکى زۆرتان هەیە؟
- ئایا ئێوە لەگەڵ خەڵکەکان بە شێوەیەیەى کە پێویستە هەڵسوکەوت دەکەن هەڵسوکەوتتان خۆدەرخستنى تیادا هەیە؟
- ئایا بیر لە جوانى و باشى هزر دەکەنەوە یاخود تەنها ڕواڵەت و دەم و چاو بۆتان گرنگە ؟
- ئایا ئێوە لەگەڵ خۆتاندا ئاسودەن؟
ئایا...
لەگەڵ ئەم حاڵەتەشدا هەنگاوێکى تر بەرەوپێشەوە بگرنەبەر، فێربویت کەلەگەڵ خۆت و خەڵکانى تردا ڕاستگۆبیت، فێربویت کە لە گۆشەنیگاى واقیعەوە سەیرى جیهان بکەیت، فێربویت کە گرنگى بە توانایەکانى خۆت بدەیت، فێربویت کە بەختەوەرى لە بەدەست هێنانى مەرجە پێویست و مرۆڤایەتیەکاندا ببینیتەوە، فێربویت بەبَى ئەوەى کە نائومێد بویت هەنگاوى جێگیر و پتەوە هەڵگریت.
ئەوە نمونانەى کە لە کومەڵگادا هەن باشترین ئاوێنەن کەلەبەرامبەرى ئێمەدان، ئەو کەسەى کە بەهۆى ئالودە بوونى بە تلیاکەوە سووک و ڕیسواو بێ قیمەت بووە یان ئەوەى کە بە دڵێکى میهرەبان و جەماوەریەوە کاریگەرى دەخاتە سەر زار و دڵى خەڵکان، بێشک ئێوە فێر بوون کەلە بەرامبەر ئاوێنە ڕاوەستن و بڵێن :
من تەواوى وجود و بوونم هزر و هەرشتێک کە ببێتە هۆى لاوازى و بێ توانایى لێم دوورە.
هیچ کات دەرگا لەسەر واقیعەتەکانى ژیان دامەخەن، لەبەر ئەوەى لەگەڵ داخستنى یەکەمین دەرگا، دەرگاکانى تر بۆتان دەکرێتەوە کە ئێوە بە فرسەخ لە خۆتان دوور دەکاتەوە کە پێش بەو گەورهەر و گەنجینەیەى کەلە ناختاندا شاراوەتەوە باشترین کار لەوەدایە کە مرۆڤ لە ژیانى ڕۆژانەى خۆى ئەنجامى بدات، بیر لە ژیانتان بکەنەوە، وەک ئەو شوێنەى کە دەتانەوێ پێى بگەن.
هەرساتێکیش کە نزیکتر دەبێتەوە بە هەوڵدانتە کە دەبێتە هۆى ئەوەى ڕاوەستیت لە سەر لووتکەى چیاو سەیرى خوارەوە بکەیت تاکو هەموو شتێک بە ئاسانى ڕوون و دیار بێت، ئێوە ئەو لووتکەیە کە هەرساتێک بەشێکى بەجێ دەهێڵن و بۆ پێشەوە دەچن.
ئەگەر دەتانەوێت میهرەبان بن دەبێت یەکەم جار لەگەڵ خۆتاندا میهرەبان بن، چالاک بن لە پەروەردەکردنى خۆتاندا.
بەڕاستى خۆناسین گەورەترین نیعمەتە کە نابێت لێیبێئاگابین، ئێوە بێ هاوتان تەنها پێویستە گرنگیەکى زۆرتر بدەنە توانایەکانتان، مومارەسەر و ڕاهێنانى زۆرتر دەبێتە هۆى ئەوەى کە ئەو شتەى کە ڕۆژێک لە خەیاڵتاندا سەیرتان دەرکد و لاتان خەون بوو بەدەستى بێنن.
 

Copyright © 2016 OZONE MAGAZINE - All Rights Reserved