هەمەرەنگ و رۆشنبیری
خراپ و خراپتر  
نوسەر
رێبەر شێروانی


رۆژێکیان دایکی دەچێتە ژووری کچەکەی و دەبینێ نامەیەکی لەسەر تەختەکەی جێهێشتووە. دایکەش بە ترس و لەرزەوە پر دەداتە کاغەزەکە و بە هەناسەیەکی توندەوە هەوڵ دەدات نامەکە بخوێنێتەوە. نامەکە بەم شێوەیە نووسراوە:
دایکی ئازیزم.. بە داوای لێبوردن و خەمێکی زۆرەوە پێت رادەگەیەنم کەوا من لەگەل خۆشەویستەکەم رامکرد. چونکە من تەنها ئەوم خۆش دەوێ. کورێکی زۆر باش و نەرم و نیانە. راستە گوارەی لە گوێیە و ئەلقەی بە لووتی خستووە، راستە لەشی هەموو تاتۆیە و ماتۆرێکی دەنگ زلی هەیە. هەر ئەمەش نا دایکە گیان من ئێستا سک پرم. خۆشەویستەکەم دەڵێ دلنیا بە کە پێکەوە ژیان بەسەر دەبەین و ئاسوودە و دلخۆش دەبین و مندالی تریشمان دەبی. هەروەها بریارمان داوە کەوا گیا و رووەک بچێنین و بیفرۆشینەوە (کۆکایین) بۆ ئەوەی بژێوی ژیانمان پەیدا بکەین. هەروەها داوا لە زانایان و پزیشکان دەکەین کەوا چارەسەرێک بۆ نەخۆشی ئایدز بدۆزنەوە بۆ خۆشەویستەکەم چونکە زۆر گوناحە. دایە گیان هیچ خەمی منت نەبێت من تەمەنم 15 سالە و دەزانم چی دەکەم خۆ مندال نیم! تخوا دایە زۆر ئاگات لەخۆت بیًت و رۆژێک دێت سەردانت دەکەم بۆ ئەوەی نەو ەکانی خۆت ببینی..
کچی دڵسۆزت...
لە کۆتایی نامەکە کچەکە تێبنیەکی نووسی بۆ دایکی و دەڵێ:
گالتە دەکەم دایکە مەترسە من لە مالی دراوسێیەکەمانم. بەلام ویستم بزانی کە شتی خراپ و خراپتر هەیە بە بەراورد لەگەڵ
1- نەتیجەی ئیمتیحانات
2- نەتیجەکە لە ژێر بەتانیە
3- لە 6 دەرس کەوتووم ..!!
 

Copyright © 2016 OZONE MAGAZINE - All Rights Reserved