تەندروستی
کام وڵات زۆرترین مەشروب خۆری تیدایە؟  
نوسەر
وەرگێرانی ئۆزۆن

 
بەپێی راپۆرتی (WHO)، لەساڵی (٢٠٠٥)دا بەتێکڕایی هەر دانیشتوویەکی گۆی زەویی (٦.١)لیتر ئەڵکحولی خواردوەتەوە. زۆرترینی مەشروب خۆرەکان دانیشتووی ئەوروپاو یەکێتی سۆڤیەتی پێشوون، وڵاتی موڵداڤی بەرزترین رێژەی مەشروب خواردنەوەی تیدایەو بەتێکڕایی ساڵانە (١٨.٢)لیتر دەخۆنەوە، وڵاتی چیک بە (١٦.٢)لیتر لەپلەی دووهەمدایە. نزیکەی (١٠)لیتر مەشروبی خوراو لەلایەن هەر هاووڵاتییەکی موڵداڤییەوە لەماڵەوە بەرهەمدەهێنرێت، ئەم جۆرە مەشروبە (٣٠%)ی مەشروبی خوراوەی جیهان پێکدەهێنێت. ساڵانە نزیکەی (٢.٥)میلیۆن کەس بەهۆی خواردنەوەی مەشروبەوە دەمرن، کە زیاترە لەژمارەی مردن بەهۆی ئایدزو نەخۆشی سیل. لەروسیاو وڵاتانی پاشماوەی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو، لەهەر (٥)مردنێکی پیاوان، یەکێکی بەهۆی خواردنەوەی مەشروبەوەیە، لەوێنەکەدا هەرچی رەنگی وڵاتەکە سوورتر بیت مەشروبی زیاتری تێدا دەخورێتەوە.

Copyright © 2016 OZONE MAGAZINE - All Rights Reserved