پسپۆڕانی پزیشكی ئاماژه به شتنی پێیه‌كان ده‌ده‌ن، كه پێی ده‌وترێت (مه‌ساجكردن بۆ پێیه‌كان) و ئاشرایدەکەن، کە ده‌بێته هۆی پته‌وكردنی به‌رگری له‌ش وچالاككردنی سوڕی خوێن و ئارام كردنه‌وه‌ی دڵ و مێشك.
مه‌ساجكردنی پێیە‌كان به ئاوی سارد، به‌یه‌كێك له چاره‌سه‌ره به‌سوده‌كان ده‌ژمێرێت و له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌ستێكی ئارام ده‌به‌خشێت به‌كه‌سه‌كه، ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێت كه هه‌ردو پێیه‌كانت بخه‌یته ئاوێكی سارده‌وه، كه پله‌ی گه‌رمی ئاوه‌كه له نێوان 16 بۆ 18 پله‌ی سه‌دیدابێت و جار جار پێیه‌كان ده‌ربهێنرێت له ئاوه‌سارده‌كه‌و پاشان تێی بكرێته‌وه، دواتر له ئاوه‌كه ده‌ربهێنرێت و به خاولیه‌كی نه‌رم وشكبكرێته‌وه و نابێت پێیه‌كان زۆر له ئاوه‌كه‌دا بمێنێته‌وه، تا ببێته هۆی به‌هێزكردنی به‌رگری و دروستبونی كه‌شێكی ئارام.
پسپۆڕه‌كان ئاماژەیان بەوەشداوە، كه مه‌ساجكردن بۆ پێیه‌كان هۆكارێكه بۆ چالاككردنی سوڕی خوێن و خۆپاراستن له توشبون به هه‌لاَمه‌ت .