توێژەرانی ئەمەریكایی توانییان ئەو گۆڕانە جینییانە ئاشكرا بكەن كە مەترسی تووشبون بە شێرپەنجە لە مرۆڤدا زیاد دەكات و له نێوان مرۆڤ و شامپانزیدا زۆر لهیهکهوه نزیکن.
توێژەرانی پەیمانگای تەكنەلۆجی له جۆرجیای ئەمەریكا، دەیان جینیان دۆزییەوە كە گۆڕانیان بەسەردا هاتووە و بوونهته هۆی گۆڕانكاری نەخشەی جینی ترشە ناوكەییدا.
توێژەران، لە توێژینەوەكەیاندا، دهڵێن: ژمارەیەكی زۆریان لە جینی پەیوەست دۆزیوەتەوە كە پەیوەندی بە چەندین نەخۆشی جۆراوجۆری مرۆڤەوە هەیە و هیوادارن بتوانن تێبگەن چۆن جیاوازییەكان لەسەر ئاستی جین و نێوانی مرۆڤ و شامپانزی ئەو گۆڕانكارییانە دروست دەكەن.
یی سۆجینی توێژەری سەرەكی، گوتی: توێژینەوەكەمان ئاماژە بەوەدەدات كە دەكرێ گۆڕانكاری بەسەر زانستی بۆماوەیی ناجینیدا بكرێت یان گۆڕانكاری لە تایبەتمەندییە كیمیاییەكانی ترشە ناوكدا بگرێت و ئەوەش گرنگە بە تایبەت بۆ ئەو رووكەشانەی پەیوەندییان بە نەخۆشییەكەوە هەیە.
ئهم توێژهره، روونیكردەوە كە گەیشتنە ئەو راستییە زانستییانە لە داهاتوودا رۆڵی دەبێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ زۆر نەخۆشی جیاوازی مرۆڤ.