هەمەرەنگ و رۆشنبیری
توێژینەوەیەک دەڵێ راستگۆیی سوود بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت  
نوسەر
وەرگێرانی ئۆزۆن


توێژینەوەیەکی ئەمەریکی گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە کەسی راستگۆ خاوەنی تەندروستییەکی باشە.

هەروەها دەڵێ وازهێنان لە درۆ تەندروستی دەروونیی مرۆڤ بەهێز دەکات و ئەوەش رەنگدانەوەی لەسەر جەستەی هەیە.

توێژینەوەکە نموونەی 110 کەسی وەرگرتووە کە تەمەنیان لە نێوان 18 تا 70 ساڵییە و خرانە ژێر پشکنینی تاقیکردنەوەی درۆ و پشکنینی تەندروستی بۆ هەڵسەنگاندنی درۆ بچووکەکان و درۆ گەورەکان کە لە ماوەی هەفتەیەک تا سێ مانگدا کردوویانە.

توێژینەوەکە بۆی دەرکەوت ئەو کەسانەی درێژەیان بە درۆکردن داوە تەندروستییان بە شێوەیەکی بەرچاو پاشەکشەی کردووە بە بەرارود بەو کەسانەی لە هەموو تاقیکردنەوەکاندا راستگۆ بوون.

توێژینەوەکە گەیشتە ئەو راستیەی کە پەیوەندی لە نێوان سنووردارکردنی درۆ و باشبوونی تەندروستیتدا هەیە ، چونکە زاناکان ئەوە بۆ شڵەژان دەگێڕنەوە.

جێی باسە توێژینەوەکانی پێشتر روونیان کردووەتەوە رێژەی ناوەندی درۆ لە هەفتەیەکدا لای ئەمەریکییەکان بریتییە لە 11 درۆ لە هەفتەیەکدا.

توێژەران دەڵێن هاندانی خەڵک بۆ راستگۆیی ئامانجێکە پێویستی بەوە هەیە مرۆڤ خۆی لە پێناودا ماندوو بکات و لەوانەیە ئەو قسەیەی دەڵێ راستگۆ بن، تەندروست دەبن دروشمێکی باش بێت بۆ ئەوەی مرۆڤ تەندروستییەکی باش بەدەست بێنێت.

سەرچاوە: بی بی سی


Copyright © 2016 OZONE MAGAZINE - All Rights Reserved