زانستی گشتی و ته‌كنه‌لوژیا
خوێنەری ئەلیكترۆنی نوێی سۆنی بە تایبەتمەندی زیاترەوە  
نوسەر
وەرگێرانی ئۆزۆن


كۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی خوێنەری ئەلیكترۆنی نوێی خۆی بە ناوی پی ئاڕ ئێس تی 2ی بە تایبەتمەندی نوێوە خستە بازاڕەوە.

ئەو خوێنەرە نوێیە رێكخەری ناوەڕۆك و بەڕێوەبەرێتی نوێی تێدایە وەك پەیوەندیكردنی لاسلكی ئاسان لە كتێبخانە گشتییەكان لەگەڵ پەرەپێدانی شاشەی بەركەوتن كە چێژێكی زیاتر دەداتە خوێندنەوە.

لە تایبەتمەندییەكانی ئەو خوێنەرە نوێیە ئەوەیە كە قەبارەیەكی گونجاوی هەیە و كێشی سووكە و باریكە و شاشەیەكی بەركەوتنی 6 بۆسەیی هەیە، هەروەها پەیوەندی فەیسبووكی تێدایە.

بایەخی سەرەكی بریتییە لە شێوازی پێشاندانی سەر شاشە و شێوازی هەڵدانەوەی پەڕەكانی كتێب تێیدا هاوشێوەی هەڵدانەوەی كتێبی ئاساییە، لەگەڵ زومێكی ئاسانتر و شێوازێكی ئاسان بۆ گەڕان بە دوای كتێبدا. لە ئامێرە نوێیەكەدا فەرهەنگێكی ئینگلیزی و 4 فەرهەنگی وەرگێڕان دانراوە.

تەمەنی ئەو خوێنەرە نوێیە 2 مانگ زیاترە لە تەمەنی خوێنەرەكانی پێش خۆی كاتێك پەیوەندی لاسلكی لە رێگەی سیستمی وای فایەوە بێت. توانای هەڵگرتنی سۆنییە نوێیەكە 2 گێگابایتە.


Copyright © 2016 OZONE MAGAZINE - All Rights Reserved