راپۆرتی تایبه‌ت به‌ ئۆزۆن
دەرمان جییە ...؟! بۆجی پێی دەوترێت ژەهرى بکوژ؟ و چۆن بە باشترین شێوە بەکاردەهێنرێت؟!  
نوسەر
مستەفا ئەحمەد ئەرگوشی

دەرمان جییە ...؟! بۆجی پێی دەوترێت ژەهرى بکوژ؟ و چۆن بە باشترین شێوە بەکاردەهێنرێت؟!


دەرمان پێکهاتووە لە ماددەی کیمیایی کە بە مەبەستی چارەسەر کردنی نەخۆشییەکی تایبەت یاخود باشترکردنی بەشێک لە کارەکانی لەش. کە بە گشتی دەکرێتە بە چەند بەشێکەوە وە دەرمانی دروستکراو، واتە ئەو دەرمانانەى کە لە مەوادی کیمیایی دروستکراوە، و دەرمانی سروشتی کە لە سەرچاوەى سروشتی دروست بووە وەک (رووەک، ئاژەل و کانزایی) و دەرمانی نیمچە سروشتی، واتە ماددەیەکی سروشتییە بەڵام بە برۆسەیەکی کیمیایی تێپەریوە.
بەڵام لەگەڵ هەبوونی سودێکی زۆری دەرمان بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشییەکان جاری وا هەیە کە ئەم ماددە بە سودە و رزگارکەرەى مرۆڤ دەگۆرێت بە ماددەیەکی ژەهراوی لە جیاتی سود پێگەیاندن زەرەرێکی زۆری دەبێت بۆ لەشەى مرۆڤ و ئەمەش لە چەندەها حاڵەتی جیاواز روو دەدات وەک:
- بەکارهێنانی هەڵەى دەرمان و زیاد بەکارهێنانی جورعەکان.
- بەکارهێنانی دەرمان بەبێ وەرگرتنی رای پزیشک یان دەرمانساز.
- بەکارهێنانی دوو دەرمان کە کاریگەریان لەسەر یەکتر هەبێت، و بۆیە پێویستە لە کاتی وەرگرتنی دوو دەرمان یان زیاتر پێویستە لە پزیشک بپرسین کە ئەکرێ ئەم دەرمانانە بەکاربهێنرێت یاننە.
- بەسەرچوونی ماوەى بەکارهێنانی دەرمان کە پێی دەوتریت (ئیکسپایەربوونی دەرمان).
- بەردەوام بەکارهێنانی دەرمانێکی تایبەت بۆ کاتێکی درێژ، نمونەش بۆ ئەوە دەرمانی پاراسیتامول (پاراسیتول) کە زۆربەمان بەشێوەیەکی بەردەوان وەک نوقل بەکاری دەهێنین.
- کاریکەرى لاوەکی چەند دەرمانێک کە بۆ ئەندامێکی تایبەت تەرخان کراوە و کاریگەری دەبێت لەسەر چەند ئەندامێکی تر، زۆرینەى ئەم جۆرە دەرمانانەش کاریگەریان هەیە لەسر گەدە و گورجیلە.
- خراپ پاراستن و هەڵگرتنی دەرمان لە شوێنی شێدار یا لە ژێر پلەیەکی بەرزی گەرمی یاخود لە شوێنێک بێت کە تیشتی راستەخۆی خوری بەربکەوێت.
و بۆ ئەوەى بتوانین سودێکی تەواو لە دەرمان وەربگرین و بە باشترین شێوە بەکاری بهێنین پێویستە رەچاى ئەم خاڵانەى خوارەوە بکەین:
- سەرەتا و پێش هەموو شتێک نابێت هیج دەرمانێک بەکاربهێنریت کە دەرمانە ستیکەر (لەزگە)ى کۆنترۆلی جۆری حکومەتى هەرێمی پێوە نەبێت، کە ئەوەش مانای ئەوەیە کە ئەم دەرمانە لە تاقیگەکانی وەزارەتی تەندروستی و کۆنترولی جۆری سەرکەوتوو بووە و رێگەی بەکارهێنانی پێدراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە نەخۆش پێش دەرچوون لە دەرمانخانە دڵنیا ببێتەوە لە رۆژی بەسەرجوونی دەرمانەکە بۆ دلنابوون.
- پێوستە دڵنی الە جۆنییەتی بەکارهێنی دەرمانەکە کە لە لایەن دەرمانسازەوە بۆمان دەنووسرێت.
- دوای وەرگرتنی دەرمان پێویستە دووبارە بگەرێتەوە بۆ لای دکتۆر بۆ ئەوەی دڵنیا ببیتەوە لەوەى کە ئەو دەرمانانەى بۆت نوسراون هەمان دەرمانت وەرگرتووە.
- پێویستە دەرمانەکان لە شوێنی تایبەت پارێزراو بێت کە دوور بێت لە شێو تیشکی خۆر و مناڵ بە هیچ شێوەیەک پێی نەگات.
- پێویستە دەرمانەکان لە کاتی خۆیدا بەکاربهینریت.
- خالێکی زۆر گرنگ لە کاتی بەکارهێنانی دەرمان ئەوەیە کە دەرمانساز بۆمان دیاری دەکات کە جۆرێکی تایبەت دوو، سێ یا چوار جار بەکاربهێنریت، بە تایبەتى کە دەوترێت سێ جار دوای نان خوار، لێرەدا مەبەست لەوە نییە کە دوایی سێ جەمەی نانخواردن بخورێت، بەڵکو مەبەست لێرەدا مەبەست لەوەیە کە ئەم جۆرە دەرمانە دەبێت رۆژانە سێ جار بخورێت واتە 8 کاتژمێر جارێک، و واتای دوای نان خواردنیش واتای ئەوەیە کەوا ئەم دەرمانا ناکرێت بە سکی برسی بخورێتەوە و پێویست شتێک بخوریت. کە دەشوترێت رۆژانە دوو دانە، واتە 12 کاتژمێر جارێک، و 4 جاریش لە رۆژێکدا واتە 6 کاتژمێر جارێک. واش بە باش دادەنرێت کە ئاوی زۆر بخورێتەوە لە گەڵ خواردنەوەى دەرمان.
- زۆر پێویستە ئەو رێژە دەرمانەى کە دیاری کراوە گشتی بەکاربهێنرێت بۆ ئەوەى مرۆڤ تەواو رزگاربێت لەو کێشەیەی کە هەیبووە، ئەگەرجی زۆرجار هەست بەچاکبوونەوەیەکی تەواو دەکەین بەڵام ئەو هەستە کاتییە و چاکبوونەوەی تەواو لە دوای بەکارهێنانی تەواوی رێژەى دەرمانە دیاریکراوەکەیە.
- لە کاتی چونە دەرەیەک یاخود سەفەرێک پێویستە دەرمانەکانت لەگەڵ خۆت بەریت بۆ ئەوەى گۆرانکارى لە بەکارهێنانی دەرمان دروست نەبێت.

Copyright © 2016 OZONE MAGAZINE - All Rights Reserved