به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا پسكیت‌و كولیچه‌و شیرینی به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر ده‌خۆن، مه‌ترسی تووشبوونیان به‌شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان 33% زیاتره له‌ئافره‌تانی دیكه
له‌ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه ماوه‌ی 10 ساڵی خایاند‌و له‌سه‌ر 60 هه‌زار ئافره‌تی سویدی ئه‌نجامدرا ده‌ركه‌وت، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا 2 تا 3 جار (پسكیت، كولیچه‌و شیرینییه‌كان) ده‌خۆن، به‌ڕێژه‌ی 33% مه‌ترستی تووشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی منداڵدانیان لێده‌كرێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بۆ 3 تا 4 جار زیاتر بخۆرێت، بۆ 42% به‌رز ده‌بێته‌وه
ئه‌و توێژینه‌وانه پیشانیانداوه، كه خواردنی (شه‌كرو خوارده‌مه‌تی شیرین) ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی تووشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی (منداڵدان). به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی كلینیك، هاوكات به‌وته‌ی توێژه‌ران، خواردنی ڕۆژانه‌ی 35 گرام شه‌كر له‌ڕۆژێكدا، كه ده‌كاته نزیكه‌ی 7 كه‌وچكی چا، ده‌بێته هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی "منداڵدان" به‌ڕێژه‌ی 36%
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی خواردنی شه‌كرو شیرینی زیاد ده‌بێته هۆی شێرپه‌نجه‌ی "منداڵدان"، زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی هۆرمۆنی "ئیسترۆجینه"، كه بڵاوبوونه‌وه‌و زیادبوونی ئه‌و هۆرمۆنه ده‌بێته هۆی زیاتر گه‌شه‌سه‌ندنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه، كه له‌دواییدا ده‌بێته هۆی تووشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی " منداڵدان"
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌خۆگرتنی شه‌كری زۆر له‌لایه‌ن له‌شه‌وه، ده‌بێته زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نسۆلین‌و له‌ئه‌نجامدا ده‌بێته زیاتر گه‌وره‌بوونی خانه‌كانی شێرپه‌نجه
به‌پێی ئامارێك، ساڵانه زیاتر له 6400 ئافره‌تی به‌ریتانی، تووشی شێرپه‌نجه‌ی "منداڵدان" بوونه‌ته‌وه، كه ئه‌و ڕێژه‌یه به‌مانای ئه‌وه‌یه، ساڵانه له‌هه‌ر 1000 ئافره‌تدا، كه‌سێك به‌و هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌دات