مـــــــــــاســـــی:
بينجامين فرانكلين ده‌ڵیت"بۆنی ماسی ئه‌مێنێته‌وه بۆماوه‌ی 3 ڕۆژ" وه ئه‌مه به‌شێکه له ڕاستی وه ماسی به‌سه‌رچوو مۆنێکی ناخۆشی به‌هێزی هه‌یه، وه ده‌وروبه‌ری چاوی ماسیه‌که زۆر وشک ده‌بێته‌وه و ڕه‌نگی گوێچکه‌له‌ی ئه‌گۆرێت،ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی ماسیه‌که زه‌رد یاخود خۆڵه‌مێشی بوو هه‌تا ئه‌گه‌ر پارچه‌یه‌کیشی بێت پێویسته که لێی دووربکه‌ویته‌وه...
هــــێلکــــه:
هۆکارێکی سه‌ره‌کی هه‌یه که که‌سانی خراپ ناو ده‌برێت به "هێلکه‌ی خراپ" له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ناو توێکڵه سپیه‌که‌یدا ناوه‌ڕۆکێکی بۆگه‌ن هه‌یه.
ده‌توانین زۆر به‌ئاسانی هێلکه‌ی به‌سه‌رچو جیا بکه‌یته‌وه له هێلکه‌ی ساغ ،هه‌موو هێلکه‌که‌ن بکه ناو ئاو هێلکه تازه‌کان بن ئاو ده‌که‌وێت و هێلکه تێکچووه‌کان له‌سه‌ر ئاوه‌که ده‌وه‌ستێت...
گــۆشـتی مــــانگـــا:
زۆر جوان سه‌رنج له‌ڕه‌نگی گۆشته‌که بده پێویسته ڕه‌نگی په‌یه‌ی یاخود خوێنی بێت،،به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی خۆڵه پێشی بوو ئه‌وا ئه‌و ڕه‌نگه ته‌ندروست نیه یاخود بۆنی گۆشته‌که بکه چوبکه گۆشطی به‌سه‌رچوو بۆنێکی ناخۆشێ هه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ر ئینکاریت کرد ده‌ست بده له گۆشته‌که ئه‌گه‌ر لینج بوو ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه به‌سه‌رچووه..
گـــــــــۆشتی بـه‌ســتوو:
گۆشتی به‌ستوو یاخود له‌قتوونراو، هه‌رده‌وام ئاماده‌یه بۆ تێکچوون،چونکه گۆشتی داپۆشراو ته‌نها 2 هه‌فته به تازه‌ی ئه‌مێنێته‌وه ،به‌لام ئه‌و گۆشته به‌ستووانه‌ی که‌له مارکێته‌کان ده‌فرۆشرێت زیاتر ڕووبه‌ڕووی تێکچوون ده‌بێته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام رووبه‌ڕووی هه‌وای ده‌ره‌وه ده‌بێته‌وه له‌م حاله‌تانه‌دا پێویسته هه‌ستی خۆت به‌کار بهێنیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆشطی به‌سه‌رچوو ڕه‌نگه‌که‌ی تێک ده‌چێت ده‌گۆڕێت و بۆنێکی ناخۆشی هه‌یه و لینجه..
مریشک:
مریشکی به‌سه‌رچوو وه‌ک بۆمبێکی کاتی وایه له چێشتخانه‌که‌تدا، نه‌که‌یت مریشک هه‌ڵگریت له ساردکه‌ره‌وه‌دا زیاتر له 48 کاتژمێر و ریشکی به‌ستوو بخۆیت دوای تێپه‌ڕ بوونی له 6 مانگ، وه مریشکی تێچوو بۆنێکی ناخۆشی هه‌یه هاوشێوه‌ی ئامۆنیايه