تەندروستی
رةق بوونى خويَنبةرةكان، نةخؤشى يان طرفتى سةردةم ؟  
نوسەر
م. طؤران قادر عوسمان ز.سةلاَحةددين – ك. زانست

 رەق بوونى خوێنبەرەکان بەماناى گشتىیەکەى ئەوە دەگەینێت کەوا چەورى گیانەوەرى وەکو کۆلیسترۆل وە هەروەها پاشماوەى خانەکان و ماددەى کالسیۆم و فایبرین (کەوا پرۆتین پەرپرسیارە لە مەیینى خوێن) دەنیشێ لە دیوارى ناوەوەى خوێنبەرەکانى لەش. هەڵبەتە ئەم نەخۆشیە زۆر باوە لە هەموو جیهان، بەجۆرێک کە تەنها لە ووڵاتە یەگرتووەکانى ئەمریکا بۆتە هۆى کوشتنى زیاتر لە ملیۆن هاوڵاتى کەوا دەکاتە زیاتر لە دووئەوەندەى ئەو حالەتانەى مردنى ڕوودەدات بەهۆى شێرپەنجەو هەروەها زیاتر لە دە ئەوەندە مردنى ڕوودەدات بەهۆى ڕووداوەکانى تر وەکو ئۆتۆمبیل و هتد ... زانایان بڕوایان وایە ئەم نەخۆشى یە دەست پێ دەکات لە رێگەى تێکچوونى خانەکانى دیوارى ناوەوەى خوێنبەرەکان ئەمەش بەهۆى نیشتنى چەورى کۆلیسترۆل و ماددەى تر، لە ئەنجامدا دەبێتە هۆى هاندانى خانەکانى دیوارى خوێنبەر بۆ دروست کردنى چەند پرۆتینێکى تر کەوا زیاتر کار دەکاتە سەر دیوارى خوێنبەرەکە خۆى، پاشان  ئەو خانانە زیاد دەبن و دەبنە هۆى تەسک بوونەوەى بۆرى خوێن و کەم تێپەر بوونى خوێن و کەم گەیشتنى ئۆکسجین بۆ ئەندامەکانى لەش بەپێى ئەم شوێنەى کە تەسک بوونى لێ ڕوودەدات، وە ئەگەر ئەم گرفتە لە ماسولکەکانى دڵ رووبدات دەبێتە هۆى دروست بوونى جەڵتەى دڵ وە ئەگەر لە دەماغ رووبدات دەبێت هۆى دروست بوونى جەڵتەى دەماغ. 
هۆکارەکانى دروست بوونى ئەم نەخۆشىیە:
  - زیاد بوونى رێژەى کۆلیسترۆل لەلەش بەهۆى زۆر خواردنى چەورى گیانەوەر.
  - نەمانى سیفەتى لاستیکى دیوارەکانى خوێنبەرەکان بەهۆى بەساڵا چوونى مرۆڤەوە، واتە تەمەن زۆر دەورى هەیە.
 - جگەرە کێشان و مەى خواردنەوە بریتین لە فاکتەرە سەرەکىیەکانى، چونکە توێژینەوە زانستىیەکان دەریان خستووە کە پەیوەندىیەکى راستەوخۆ هەیە لە نێوان ئەم نەخۆشىیە و جگەرەکێشان یان لە نێوان زیاد بوونى پەستانى خوێن و مەى خواردنەوە.
 - باوەر وایە کەوا پەیوەندى یەکى راستەوخۆ هەیە لە نێوان ئەو نەخۆشیە و نەخۆشى شەکرە.
 - دوو فاکتەرەى گرنگ تر هەیە بەرپرسیارن لەم نەخۆشىیە ئەوانیش قەڵەوى و نەکردنى وەرزشە.
بۆ خۆپاراستن لەم نەخۆشىیە:
 - کردنى وەرزش بەشێوەیەکى رێک و مام ناوەندى.
 - خۆ دوور خستەوە لە جگەرە کێشان و مەى خواردنەوە.
 - خواردنى بەرهەمە رووەکى یەکان و کەم کردنەوەى خواردنى بەرهەمى ئاژەلىیەکان.
 - وەرگرتنى چارەسەرى پزیشکى ئەگەر هاتوو مرۆڤ تووشى نەخۆشیەکە هاتبوو.
 
 

Copyright © 2016 OZONE MAGAZINE - All Rights Reserved