بۆ ئه‌وه‌ی قژێكی چڕ و پڕی جوانت هه‌بێت، دوور له هه‌موو نه‌خۆشیه‌ك پێویسته سه‌ره‌تا باری ته‌ندروستی گشتی و باری ده‌روونیت باش بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆراك كلیلێكه بۆ ته‌ندروستی گشتی بۆیه نابێت ئه‌وه له‌بیر بكه‌ین كه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر قژیشت. به‌تایبه‌تی پرۆتین كه مادده‌یه‌كی سه‌ره‌كی یه بۆ به‌هێزكردنی قژ و دوورخستنه‌وه‌ی له نه‌خۆشی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌چه‌ندین شامپۆ و چه‌ندین گیراوه‌ی كیمیاوی ئاماده‌كراوه بۆ به‌خشینی پرۆتین به قژ به‌لام ئه‌وه‌ی كه‌ده‌بێ بیزانین كه‌وا كاریگه‌ری ئه‌و شامپۆ و گیراوه كیمیاویانه ناگاته كاریگه‌ری ئه‌و مادده پرۆتینه‌ی كه له رێگه‌ی ده‌م ده‌خورێ.چونكه ئه‌و پرۆتینه‌ی كه ئێمه ده‌یخۆین له‌شمان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات به ترشه ئه‌مینیه‌كان كه فاكته‌رێكی گرنگه بۆ ڕوانه‌وه و نوێ بوونه‌وه‌ی مووی نوێ. ئه‌و ترشه ئه‌مینیانه به شێوه‌یه‌كی سروشتی له سه‌وزه‌و گوێز و باده‌م و (فستق عبید) و گۆشتیش له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه دێت. هه‌ر تاڵێك له قژ یان هه‌ر مووێك له چیكڵدانۆچكه‌یه‌ك و ره‌گ و مووێك پێك دێت، ئه‌و مووه رێژه‌ی درێژبوونی( 10-20 ملم ) ده‌بێت له مانگێك دا. وه گه‌شه‌و به‌هێزبوونی قژ به‌نده به گه‌یشتنی خوێن به‌شێوه‌یه‌كی باش بۆ ره‌گی مووه‌كه كه له ژێر پێست دایه. هه‌لوه‌رینی قژ له رۆژێكدا به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی ده‌گاته 40-60 موو. له‌كاتێكدا چیكڵدانۆچكه‌كانی سه‌ر قه‌ره‌بووی ئه‌و قژه هه‌ڵوه‌ریوه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر خۆراك و خوێن به‌شێوه‌یه‌كی باش پێیان بگات. بۆ باشتركردنی سووڕی خوێن له پێستی سه‌ر و به‌هێزكردنی قژ ده‌بێت ئه‌م رێنماییانه‌ی خواره‌وه له‌به‌ر چاوبگیرێت:
1. دووركه‌وتنه‌وه له له‌به‌ركردنی هه‌رشتێكی ته‌سك بۆ سه‌ر، وه زنجیر و ملوانكه‌ی ته‌سك له مل نه‌كه‌یت هه‌تاكو رێگه له ووروژی خوێن نه‌گرێت كه به‌ره‌و سه‌ر ده‌ڕوات، وه قژیشت توند مه‌به‌سته به‌ره‌و دواوه چونكه قژت بێ هێز ده‌كات.
2. وه‌رزش زۆر پێویسته بۆ له‌ش چونكه ئاره‌قه ده‌كه‌یت كه ئه‌وه‌ش خوێن زیاتر پاڵده‌دات بۆ سه‌ر و ده‌م و چاو و چیكڵدانۆچكه‌كانی قژ.
3. گه‌رمی قژ ئه‌كتیڤ ده‌كات، ئه‌وه‌ش به حه‌مامێكی گه‌رم دابین ده‌كرێ و خوێن به ئاسانی ده‌گاته سه‌ر.
4. واز له دڵه‌اوه‌كێ بێنه چونكه دڵه‌راوه‌كێ و ترس كارایه‌كی زۆر گه‌وره‌یه بۆ وه‌رینی قژ، هه‌وڵ بده ئه‌و شتانه بكه كه دڵت پێی خۆش ده‌بێت. وه بزانه كه كورتترین رێگه به‌ره‌و كه‌چه‌ڵی دڵه‌راوه‌كێ یه.
5. جگه‌ره مه‌كێشه. چونكه جگه‌ره‌كێشان ده‌بێته هۆی تێكدانی خوێنبه‌ره‌كانی له‌ش و ئه‌و خوێنبه‌ره‌ی كه بۆ سه‌ر ده‌چێت به‌وه‌ش ئۆكسجین و خۆراك به‌گوێره‌ی پێویست ناگاته چیكڵدانۆچكه‌كانی قژ. بۆیه ئه‌گه‌ر له داهاتووی قژت ده‌ترسی واز له جگه‌ره‌كێشان بهێنه.