بێگومان له دوای هه‌ر داهێنانێك پێویستیه‌ك هه‌یه كه ده‌بێ ته‌واوكه‌ری ئه‌و داهێنانه‌بێت. له ساڵی 1926 یه‌كێك له كۆمپانیاكانی ئه‌لیكتریك (كاره‌با) له نیویۆرك داوای له یه‌كێك له په‌یمانگا پزیشكیه‌كان كرد كه‌وا رێگا چاره‌یه‌ك یان ئه‌گه‌رێك بۆ رزگاركردنی ژیانی ئه‌و كرێكارانه‌ی كه توشی ته‌وژمی كاره‌با ده‌بن. له پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه به‌م شێوه‌یه ده‌مردن له زیادبوون دابوو. ئه‌وه‌ی گرنگی به‌م بابه‌ته‌دا دكتۆرێكی ئه‌مریكی بوو به ناوی ( كۆینهۆڤن ). كاتێك ئه‌و پرسیاره مێشكی ئه‌ودكتۆره‌ی داگیر كردبوو بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كه چۆن بتوانی ژیانی یه‌كێك رزگاربكات یان بتوانێ دڵی یه‌كێك بخاته‌وه كار كه له كار كه‌وتبێت به هۆی كاره‌باوه یان هه‌ر روداوێكی تر بۆیه بیرى له‌وه كرده‌وه كه چه‌ند په‌ستانێك به هۆى ناو له‌پى ده‌ست بۆ سه‌ر دڵ به شێوه‌یه‌كى رێك له‌وانه‌یه دڵ بخاته‌وه كار . سه‌ره‌تا تاقیكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر پشیله‌یه‌ك كرد كه دڵى له لێدان وه‌ستا بوو, ئه‌وه‌ى بووه مایه‌ى سه‌رسوڕمان ئه‌وه بوو توانى دڵى پشیله‌كه بگه‌رێنێته‌وه سه‌ر كار، هه‌مان تاقیكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر چه‌ند ئاژه‌لێكى تر كرد به هه‌مان شێوه سه‌ركه‌وت له خستنه‌وه‌كارى دڵ. ئه‌وه‌ش له پاشى تێپه‌ربوونى ماوه‌یه‌كى كه‌م له دوای ئه‌و روداوه‌ى كه بۆته هۆى وه‌ستانی دڵ. بۆیه له ساڵی 1928 ( كۆینهۆڤن ) ئه‌نجامی ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌ی راگه‌یاند. دوای دوو ساڵ پاش ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه له‌ناوه‌نده پزیشكیه‌كان، هه‌واڵی رزگاركردنی گیانی منداڵێكیان راگه‌یاند كه ته‌مه‌نی دوو ساڵ بوو. بۆیه تا ئێستاش ئه‌م رێگایه‌ی ( كۆینهۆڤن ) له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی پزیشكی داده‌نرێت، كه ده‌بێ هه‌موو پزیشكێك راهێنانی له‌سه‌ر بكات. ئێستا چه‌ند گۆرانكاریه‌ك كراوه له‌سه‌ر ئه‌م كرداره بۆ زیاتر ئه‌كتیڤكردنی ئه‌م رێگایه.
*چۆن وا له دڵ بكه‌یت كه ده‌ست به لێدان بكاته‌وه:-
ئه‌م بیرۆكه‌یه پشت به‌و په‌ستانه ده‌به‌ستێت كه په‌راسووه‌كانی سنگ و بڕبڕه‌ی پشت ده‌یخه‌نه سه‌ر سه‌ر دڵ. بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی ناو دڵ پاڵ بدات بۆ كۆئه‌ندامی سوڕی خوێن به‌وه‌ش دڵ ده‌ست ده‌كاته‌وه به لێدان. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌ی پێویسته:
پاژنه‌ی له‌پی ده‌ستت له‌سه‌ر ئه‌و په‌راسوه دابنێیت كه ده‌كه‌وێته سه‌ر دڵ و په‌نجه بچوكه‌كان و په‌نجه‌ی گه‌وره‌ش له‌سه‌ر پانایی سنگ دابنێ. وه پاژنه‌ی له‌پی ده‌سته‌كه‌ی ترت له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌كه‌مت دابنێ و پێویسته هه‌ردوو بازووت به شێوه‌یه‌كی وه‌ستاو له‌سه‌ر سنگ رابگریت ئنجا په‌ستان بخه سه‌ر سنگ به‌شێوه‌یه‌ك كه سنگ 4 سم بچێته خواره‌وه. وه له‌ماوه‌ی هه‌ر چركه‌یه‌ك په‌ستانێك بخه سه‌ر سنگ واتا له ماوه‌ی خوله‌كێك 60 جار ئه‌م كاره ده‌كه‌یت وه له پاش هه‌ر (5) په‌ستانێك جارێك هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردی بۆ ده‌كه‌ی له رێگه‌ی ده‌م هه‌تا دڵ ده‌ست ده‌كاته‌وه به لێدان.