هه‌موو كچێك ده‌پرسێ بۆچى هه‌رده‌م لێوى شه‌ق ده‌بێ به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك له‌یادى ئه‌چێت به‌رده‌وام ده‌بێ له‌ژیانى ئاساى خۆى به‌ڵام ئێمه له‌یادمان نه‌كرد به‌دواى هۆكارو چاره‌سه‌ر گه‌راین ئه‌وه‌ى خواره‌وه‌مان ده‌ست كه‌وت.
1.كه‌مى ده‌ردانى لیكه رژینه‌كانى ناو ده‌م كه‌وا یارمه‌تى نه‌رمكردنى لێو ده‌دات
2.زۆرخواردنى خۆراكى خوێدر كه‌كارده‌كاته سه‌ر پێستى لێو
3.به‌ركه‌وتنى هه‌واى ووشك
4 . گۆرانى به‌رده‌وامى كه‌ش و هه‌وا
5.كه‌مى ڤیتامین (B,D & C).
6.لادانى پێستى ناسكى لێو به‌هۆى ددان
7. به‌رده‌وام مژینىلێو
8. نه‌خۆشیه‌كانى له كه‌ڵك كه‌وتنى گورچیله
9. كه‌م خوێنى
10. بێهێزى و بێتاقه‌تى له‌ش.
چاره‌سه‌ر كردنى :
1. به‌كارهێنانى ڤازلین
2. به‌تاڵ كردنى ئه‌و كه‌پسوله‌ى كه ڤیتامین (E) تێدایه له‌سه‌ر لێو
3. به‌كار هێنانى زه‌یتى زه‌یتون یان كونجى كه باشترین چاره‌سه‌ره
4. خواردنى جگه‌ر
5. خواردنى هه‌نگوین دانانى برێكى له‌سه‌ر لێو هه‌موو به‌یانیان
6. به‌كارهێنانى هایدرۆ كورتیزون 1% به‌شه‌و پێش نووستن
7. چه‌وركردنى لێو بۆماوه‌ى سێ رۆژ به روونى باوى تاڵ
8. چه‌وركردنى لێو به سپێنه‌ى هێلكه بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ.
و بۆدیار نه‌كه‌وتنى شه‌قبوون له‌كاتى به‌كار هێنانى سۆراو پارچیه‌ك په‌مۆ بخه‌ره ناو كرێمێكى تایبه‌ت به‌لێو ئینجا لێوتى پێ بسره‌وه پاش ماوه‌یه‌ك به‌ئاو بیشۆره بۆ ئه‌وه‌ى شوێنه‌وارى چه‌وریه‌كه نه‌هێلى ئینجا ده‌ست بكه به‌لێدانى سۆراوه‌كه.