ئه‌م چه‌رخه‌ى تێدا ده‌ژین هه‌ڵه‌ى زۆرى تێدایه له‌باره‌ى چۆنیه‌تى خۆراك خواردن وه پشت گوێ خستنى وه‌رزش و له به‌رامبه‌ر گله‌ییه‌كى زۆر له قه‌ڵه‌وى و نه‌خۆشى ده‌كرێت, ئه‌مه راى كۆمه‌ڵیًَك پزیشكى پسپۆرى خۆراكه و هه‌روه‌ها رایان وایه كه‌وا ئافره‌ت زیاتر پێوستى به رێنمایى هه‌یه چونكه له‌ماوه‌ى ژیانیان زۆر گۆرانكارى فیسیۆلۆجى له له‌شیان رووده‌دات و له لایه‌كى تره‌وه ئه‌وان به‌ر پسیارن له ئاماده‌كردنى خۆراك بۆ خێزانه‌كانیان، بۆ یارمه‌تى دانیان پسپۆران هه‌ڵسان به رێكخستنى هه‌ره‌مێكى خۆراكى كه له پێنج كۆمه‌ڵه پێكهاتوه و هیچیان جێى ئه‌وى تر ناگرێته‌وه و گشتیان به سوودن بۆ له‌ش بۆیه پێوسته پابه‌ند بین پێى .
- كۆمه‌له‌ى شیرى:(ماست, په‌نیر و شیر) كه برێكى زۆر له كالسیۆم, ئاسن و زنك ده‌به‌خشێ به‌له‌ش.
- كۆمه‌ڵه‌ى سه‌وزه‌وات: (سپێناغ, قه‌رنابیت و كه‌ره‌وز)كه برێكى زۆر له ڤیتامینى تێدایه.
- كۆمه‌ڵه‌ى ته‌ره: (سێ‌و,مۆز, پرتقال و جۆرى تر) كه هه‌مان شت ڤیتامین ده‌به‌خشێ به‌له‌ش به‌ڵام له جۆرى جیاواز.
- كۆمه‌له‌ى نان: (برنج,گه‌نم و معكرۆنه) كه‌رێژه‌ى زۆر كاربۆ هێدراتى تێدایه
و مایه بڵین كه‌وا لوتكه‌ى ئه‌م هه‌ره‌مه چه‌وریه‌كانه كه‌سودى زۆرى هه‌یه بۆله‌ش به‌ڵام پێوسته خۆمان بپارێزین له زۆر به‌كار هێانى چونكه زیادبوونى رێژه‌ى له له‌ش كارى خه‌راپى هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندورستى.
خۆراكى پێویست له‌ته‌مه‌نى منداڵى
بۆ پته‌وى ئێسكى منداڵ له‌ته‌مه‌نى منداڵى پێوسته رۆژانه (3) كوپ شیر بخواته‌وه به‌ڵام ده‌توانى كوپی سێیه‌م بگۆرێته‌وه به په‌نیر یاخود هێلكه, هه‌روه‌ها هاندانیان بۆخواردنى ته‌ره پاش خۆراك چونكه یارمه‌تى له‌ش ده‌دات بۆ مژینى ئه‌و ئاسنه كه‌وا له ناو خۆراك هه‌یه و ده‌توانین له‌جیاتى خواردنى ئه‌م ته‌ره‌یه شه‌ربه‌تى لیمۆ بخه‌ینه ناو زه‌لاته كه هه‌مان سودى هه‌یه, وه‌رزشیش زۆر گرنگه بۆیان كه‌له ماوه‌كانى تر له‌ته‌مه‌ن سوود مه‌ند ده‌بێت.
خۆراكى پێوست له‌ته‌مه‌نى هه‌رزه‌كارى
قۆناغى بازدانه له ته‌مه‌نى منداڵى بۆ ته‌مه‌نى گه‌نجى كه گۆرانكارى زۆر خێراى تێدا رووده‌دات بۆیه پێوسته ئه‌و خۆراكه‌ى ده‌ى خوات هه‌مه جۆر بێت و رێژه‌ى زۆر كالسیۆمى تێدابێت بۆ پته‌و بوونى ئێسك وه یارمه‌تى دانى بۆ درێژ بوون بۆیه پێوسته لێره‌دا دووربین له زۆر خواردنه‌وه‌ى خواردنه‌وه گازیه‌كان چونكه ناهێلن كه‌وا له‌ش كالسیۆم بمژێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ناتوانین به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كجارى لێ دووربین بۆیه واباش ده‌زانرێ كه‌وا رۆژانه له (1) كوپ زیاتر نه‌خۆینه‌وه ئه‌ویش له‌گه‌ل جه‌مه سه‌ره‌كیه‌كان نه‌بیت به‌ڵكو له نێوان جه‌مه‌كان, و زۆر گرنگه بۆ كچان كه‌وا ئه‌و خۆراكانه بخۆن كه رێژه‌ى زۆرى ئاسنى تێدایه بۆ جێ گرتنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى له‌ده‌ستى ده‌ده‌ن له‌سورى مانگانه، بۆ ئه‌وه‌ى توشى كه‌م خوێنى نه‌بن كه له گرنگترین نیشانه‌كانى نارێكى سورى مانگانه‌یه، هه‌ست به بێهێزى كردن و زه‌ردى ده‌م وچاو لێره‌دا گه‌ر هه‌ستت به‌م نیشانانه كرد پێوسته سه‌ردانى پزیشك بكه‌یت. و گرنگى دان به‌خواردنى سه‌وزه‌وات كه‌دواین لێكولینه‌وه له (رێكخراوى ته‌ندورستى) روونى كرده‌وه كه‌وا كه‌مى ده‌بێته هۆی نه‌خۆشیه‌كانى دڵ كه‌هۆكارى سه‌ره‌كى مردنه.
خۆراكى پێوست له‌ماوه‌ى سك پڕى
زۆر له‌ئافره‌تان خۆیان دوورده‌كه‌نه‌وه له خواردنى گه‌لێ جۆر له‌خۆراكى پر له ڤیتامین له ترسى قه‌ڵه‌وى له‌كاتێكتدا كه‌وا پێوسته زۆر له‌م ڤیتامینانه هه‌بێ له له‌شیان، چونكه كه‌میان بو نمونه (فۆلیك ئه‌سید) ده‌بێته هۆى ناته‌واوى له‌شێوه‌ى كۆرپه‌له بۆیه له‌سه‌ره‌تاى سك پرى پێوسته (هێلكه) زۆر بخوات. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قه‌ڵه‌وى زۆر باش نیه، چونكه ده‌بێته هۆى به‌رز بوونى په‌ستانى خوێن یان تووش بوون به‌شه‌كره‌ى سك پرى, و بۆ ئه‌وى دڵنیا بیت له كێشى خۆت پێوسته رێژه‌ى زیادبوونى كێشى له‌ش (12_15) كیلۆ بێت، به‌م شێوه‌یه: له (3) مانگى یه‌كه‌مى هه‌ر مانگ و كیلۆیه‌ك و له‌مانگى (4) تاوه‌كو (9) ، (1_2) كیلۆ بێت, له‌گه‌ل تێبینى ئه‌وه‌ى چه‌ند قه‌له‌و بیت پێوسته رێژه‌ى زیاد بوون كه‌متر بێت، و له كۆتایدا گرنگه بۆ ئافره‌تى سك پر كه‌وا له مانگى (3) جارێك (7) بۆ (9) جارێك سه‌ردانى پزیشك بكات بۆ دڵنیا بوون له بارى ته‌ندورستى خۆى كۆرپه‌له‌ى.