ددانه‌كانت كاریگه‌رى له‌سه‌ر بیرت هه‌یه ؟
توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێى سویدى كه‌له‌سه‌ر ددان و ده‌ركردنى ددان ئاشكراى كرد , كاته‌ك پزیشكى ددان هه‌ڵده‌ستێت به‌ده‌ركردنى ددانى كه‌سێك له‌هه‌مان كاتدا كه‌مێك له‌بیرى ئه‌و كه‌سه كه‌مده‌بێته‌وه .
د.یان بیرگدال پزیشكى ددانه‌و مامۆستاى ده‌رووناسیه له‌زانكۆى ئۆمیا له‌باكورى وو‌ڵاتى سوید رایگه‌یاند كه‌وا ددان رۆلێكى گرنگ ده‌بینێت له‌مێشكدا.
توێژینه‌وه‌ران كه له‌لێكۆلینه‌یان له‌سه‌ر 1962 كه‌س كردووه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 35 بۆ 90 ساله له‌وه‌ته‌ى سالى 1988 مێشكى ئه‌و كه‌سانه‌ى پێوایه كه خاوه‌ن ددانه‌كانیان وه هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى تاخمى ددانیان به‌ستووه , پزیشكى ناوبراو ئه‌وه‌شى روون كرده‌وه كه له‌گه‌ل ده‌ركردنى هه‌ر ددانێك ئه‌گه‌ر ئه‌وكه‌سه به دووجار بیر بكاته‌وه ئه‌وه‌ى تواناى بیركردنه‌وه‌ى كه‌م ده‌بێته‌وه بۆ یه‌ك جار.
یه‌ك له‌گرینگترین فاكته‌ر بۆ ده‌ركردنى ددان و ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كلۆرى كه ده‌گه‌ریته‌وه بۆ فه‌رامۆشى ددان نه‌شوشتنى بۆیه نه‌خۆشه‌كه ناچار ده‌كات بۆ ده‌ركردنى له‌ژماره‌ى داهاتووش باسى چۆنیه‌تى تووشبون كلۆرى ددان ده‌كه‌ین و وه هه‌ه‌وه‌ها چۆنیه‌تى خۆ پاراستى .
توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێى ژاپۆنى ئاشكراى كرد كه‌له‌سه‌ر مشك و مه‌یمون ده‌رباره‌ى په‌یوندى نێوان ددان و بیركردنه‌وه كراوه كه ئه‌نجامێكى هاوشێوه‌یی هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌م توێژینه‌وه به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌م توێژینه‌وه به‌م شێوه‌یه له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌كرێت كه د . بیرگدال پێى هه‌ستاوه وه ئه‌وه‌شى راگه‌یاند كه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌كه‌ى هه‌وڵ ده‌دات له‌گه‌ڵ هه‌ر ده‌ردكردنى ددانێك تا چه‌ند كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر مێشك روونى بكاته‌وه .